په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\٥\٢٠١٠

به‌یاننامه‌ بۆ شه‌رمه‌زارکردنی تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان.

 

 

 

ناوەندی ئایندە بۆ پرسه‌کانی گه‌نج، تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان شەرمەزار دەکات

 

دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی 4-5-2010 لە بەردەم کۆلیژی زمانی زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر دەرفێنرێ ، ئەمڕۆ بەکوژراوی تەرمی سەردەشت عوسمان خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی زمانی زانکۆی سەڵاحەدین و رۆژنامەوان ،  لە شاری موسڵ دۆزرایەوە.

 

بەم بۆنە خەمناکەوە ، ئێمە وەک ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج ، تیرۆرکردنی ئەم رۆژنامەوانە گەنجە شەرمەزار دەکەین و بە هەرەشە لەسەر ئازادی رادەربڕین و کۆمەڵگەی شارستانی دەزانین.

 

داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین ، بەدوادچوونی ورد بۆ تیرۆرکردنی سەردەشتی جوانەمەرگ بکەن و بکوژانی رادەستی دادگا بکرێن.

 

ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج

 

(ناوه‌ندی ئاینده‌ بۆ پرسه‌کانی گه‌نج ناوه‌ندێکی گه‌نجانه‌ی سه‌ربه‌خۆیه‌ و له‌ پێناو پرسه‌کانی تایبه‌ت به‌ گه‌نجان کار ده‌کات ، تا ئێستا چه‌ندین پرۆژه‌ی گه‌وره‌و ستراتیژی ئه‌نجام داوه‌ بۆ خزمه‌تی توێژی لاوان).

 

 

ناوەندی ئایندە بۆ پرسه‌کانی گه‌نج

6-5-2010

هەولێر باشوری کوردستان