به‌یاننامه‌ی سه‌رۆکی پاک .سه‌باره‌ت به هێرشه‌کانی ئه‌ڕته‌شی ترکیا
له رۆژی پێنجشه‌ممه21 فێوریه‌ی 2008 ه‌وه، بۆ جارێکی دیکه، ئه‌رته‌شی ترکیا له ئاسمان و زه‌وییه‌وه، ناوچه سنوورییه‌کانی باشووری کوردستانی داوه‌ته‌وه به‌ر هێرش. له ئاکامی ئه‌و هێرشانه‌دا، سروشت و دانیشتوانی ناوچه‌که تووشی خه‌ساره‌ت هاتوون.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا که دوێنێ له لایا‌ن ئه‌رته‌شی ترکیا‌وه ده‌رچووه، راگه‌یندراوه که :" هێرشی زه‌وینی به پا‌ڵپشتی هێزی ئاسمانی ده‌ستیپێکردووه".
بیانووی ده‌وڵه‌تی ترکیا ئه‌مجاره‌ش هه‌ر بیانووه‌که‌ی جاران: هێرشکردنه سه‌ر p.k.k یه و ئامانجی راسته‌قینه‌شیان هه‌ر تێکدانی ئارامی کوردستان و گوشار خستنه‌سه‌ر خه‌ڵک و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌پاندنی مه‌رجی ناڕه‌وایه. ئه‌م ده‌سدرێژییانه و به‌یاننامه‌ی راشکاوی ئه‌رته‌شی ترکیا، به ئاشکرا حیساب نه‌کردنه بۆ سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تی عێراق و یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و زوڵمێکی بێ پاساوه له خه‌ڵکی باشووری کوردستان و ده‌بێ به‌رپه‌رچ بدرێته‌وه.
بۆیه، داوا له هێزه فره ره‌گه‌زه‌کانی جێگیر له عێراق و باشووری کوردستان که به‌رپرسن له پاراستنی ئاسایشی سنووره‌کانی عێراق ده‌که‌ین به‌رانبه‌ر شه‌ڕ فرۆشی ژێنڕاڵه‌کانی ئه‌ڕته‌شی ترکیا بێده‌نگ نه‌بن و رێگه له درێژه‌ی ئه‌و هێرشانه بگرن. هه‌روه‌ها داوا له حکوومه‌تی عێراقی فیدراڵ ده‌که‌ین که به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌سدرێژییه هه‌ڵوێستی لێبڕاوانه بگرێ و رێوشوێنی عه‌مه‌لییش بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بگرێته به‌ر.
ئه‌وه‌نده‌ش که پێوه‌ندیی به سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکوومه‌تی کوردستانه‌وه‌یه، هه‌ڵوێستی روونی له ئاشتیخوازیی و له هه‌مانکاتدا ئاماده‌یی بۆ دیفاع له خاک و خه‌ڵکی کوردستان، له لایا‌ن رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان پشتگیریی لێده‌کرێ و به مافێکی ره‌وا داده‌نرێ. پارتی ئازادیی کوردستان ئاماده‌یه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م هێرش و ده‌سدرێژییانه شانبه‌شانی هێزه‌کانی پێشمه‌ر‌گه‌ی باشووری کوردستان، ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی خۆی له پاراستنی خاک و خه‌ڵک و حکوومه‌ت و پارلمانی باشووری کوردستان به‌جێبێنی.
ئه‌وانه‌ی له زمانی دیالۆگ و لێکتێگه‌یشتن ناگه‌ن و په‌نا بۆ له‌شکرکێشی و ده‌سدرێژیی ده‌به‌ن، ده‌بێ به ئیراده‌ی قایمی به‌رگریی و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی کوردستانیان وه‌ڵام بدرێنه‌وه و ئاشتییان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێ.
بژی کورد بژی کوردستان عه‌لی قازی محه‌ممه‌د سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان 4 ڕه‌شه‌مه‌ی 2707 23 فێورییه‌ی 2008
|