٣٠\١٠\٢٠١٣
بەیاننامەی
دانەمەزراوانی ھەولێر.
لە
کاتێکدا بە پێی ماددەی (١٩) بڕگەی
یەکەم لە یاسای ژمارە(١)ی ساڵی ٢٠١٣ (یاسای بودجەی
گشتیی ھەرێمی کوردستان) بڕیاری دامەزراندنی (١٥) ھەزار کەس درا،
بەڵام لە ئێستادا کە تەنھا دوو مانگ ماوە بۆ کۆتایی ھاتن بە ساڵی ٢٠١٣
، کەچی پڕۆسەی دامەزراندن دەستی پێ نەکردووە
(جگە لە دامەزراندنی میلاکاتی مامۆستایان)، وێڕای بەفیڕۆدانی بودجە
و دیارنەمانی مووچەی ئەو ١٥ ھەزار
کەسە لە (١٠) مانگی رۆیشتوو لە ساڵی ٢٠١٣،
لە بەرامبەریشدا ھەزاران دەرچووی زانکۆ
و پەیمانگاکان ھەن و تا ئێستا دانەمەزراون.
بۆیە ئێمە وەکو دەرچووانی زانکۆ و
پەیمانگاکانی سنووری پارێزگای ھەولێر داوا دەکەین ھەر چی زووە دەست بکرێ
بە دامەزراندنی بەشە میلاکاتی ٢٠١٣، هەروا
پشکی زۆری ئەو میلاکاتانەش بدرێ بە دەرچووانی زانکۆ
و پەیمانگاکان، بە پێچەوانەوەش و لە
کاتی دواکەوتنی دامەزراندن ئێمە ھەڵوێست وەردەگرین و خۆپیشاندان
ئەنجام دەدەین.
لەگەڵ ئەوەی دامەزراندن دەبووایە بە
پێی (یاسای ژمارە ٧ی ساڵی ٢٠١١) یاسای (ئەنجومەنی
گشتیی ڕاژە لە ھەرێمی کوردستان) بووایە
کە لە پەرلەمان بڕیاری لەسەر درا کەچی
بڕیارەکە تا ئێستا نەکەوتۆتە بواری جێبەجێ
کردنەوە و لە
بەرامبەریشدا پڕۆسەی دامەزراندن بە (تەزکیەی حیزبیی)
بەردەوامە بە شێوەی نایاسایی و لە دەرەوەی
رکابەریی
دامەزراندن، بۆیە داواکارین بە زووترین کات
کۆتایی بەم رێکارە نایاساییانە بێنن و دەست
بکرێ بە دامەزراندن بەو شێوەیەی کە پەرلەمان
بڕیاری لەسەر
داوە .
کەمپینی دەرچووانی دانەمەزراوان
لە ھەولێر
٢٩\١٠\٢٠١٣
پەیوەندیی: ٠٧٥٠٤٨٤٢٩١٠
|