٧\٧\٢٠١٠ بەیاننامەیەک لە کەسوکارى بێسەروشوێنکراوانى شەڕى ناوخۆ.
هەروەها نارەزایی توند دەردەبڕین بەرامبەر هەر راگەیاندنێک یان راپۆرتێک کە لە ژێر ناوى بەرپرسانى یەکێتی یان پارتی لێدوان بدەن و پڕوپاگهندهی ئەوە بکەن، کە گوایا ئەوان بە کهسوکاری بێسەروشوێنەکانیان ڕاگەیاندوە کە کوڕەکانیان لە ژیاندا نەماون.
بە خەلکى کوردستانى رادەگەیەنین کە هیچ کات و لەهیچ لایەنێکەوە بە فەرمی زانیاری لەم جۆرەمان پێ رانەگەیەنراوە و لێرەوە داوا لە بەرپرسە باڵاکانی هەردوو حزب دەکەین بە فەرمی و لەبەرچاوى هەموو ڕاگەیاندنەکانی ناوەوەو دەرەوەى هەرێم چارەنووسی یەک بەیەکەى شوێنبزرکراوانى شەڕى ناوخۆ ئاشکرا بکەن و داوای لێبوردن لە کهسوکاریان و خەڵکى کوردستان بکەن، بەرامبەر ئەو تاوانە گەورەیەى ئەنجامیانداوە.
داوا دەکەین ئەنجامدەرانی تاوانەکانی شەڕی ناوخۆ و ئەنجامدەرانى بێسەروشوێنکردنى رۆڵەکانمان بدرێنە دادگاو بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەم کەیسەدا بکرێت.
داوا لە پارێزەرانی مافی مرۆڤ و هەموو
مرۆڤ دۆستێک و خەڵکى میهرەبانى کوردستان دەکەین کە هاوکارمان بن لە
دیاری کردنی چارەنووسی کوڕەکانمان و وەرگرتنەوەى هەموو مافە ماددی و
مەعنەویەکانمان و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی بێسەروشوێنکردنی
کەسوکاری ئێمە کە تەنها تاوانیان ئەوەبوو ئەندامی لایەنى دژ بوون
لەکاتی پرۆسەى شەڕى ناوخۆدا و بەبێ هیچ دادگاییکردنێک شوێنبزر کراون.
|