په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٦\٢٠١٢

بەیاننامەی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی دژ بە جینۆساید لە کوردستان

لە یادی کیمیابارانکردنی شاری (سەردەشت)ی رۆژھەڵاتی کوردستان.
 


بیست وپێنج ساڵ لەمەوپێش رژێمی دیکتاتۆری بەعسی فاشی ، کاتژمێر(٤.٣٠) ئێوارەی (٢٨/٦/١٩٨٧) شاری سەردەشت و گوندی رەشەھەرمێی و دەوروبەریانی بە چوار فڕۆکەی جەنگی کیمیاباران کرد کە, کە لە ئەنجامدا بووە ھۆی شەھیدو بریندار بوونی زیاتر لە ھەشت ھەزار ھاووڵاتی سڤیلی ئەم شارە کە ژمارەیەک زۆر لە بریندارەکان دواتر بەھۆی چارەسەرنەکردنیانەوە گیانیان لەدەستداوە کە ژمارەیان بە ١٠٠٠ کەس مەزەندە دەکرێت، سەدانی تریشیان بەدەست دەیان نەخۆشی پێست و ھەناوو نەزۆکی و ھەناسە سواری و نەخۆشییە دەروونیەکانەوە تا ھەنووکە دەناڵێنن.


شاری سەردەشت یەکەم شاری جیھانە پاش جەنگی دووەمی جیھانی بەچەکی کیمیاوی بۆردومان کرابێت کە بەپێی نووسراوێکی فەرمی حکومەتی ئێران لە ئاماری کیمیابارانەکەدا لە ساڵی(١٩٨٧)، ناوی (٤٥٠٠) شەھید و برینداری پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، بەڵام ئامارە نافەرمییەکان باس لە شەھید و برینداربوونی(٨٠٠٠) ھاووڵاتی ئەم شارەو گوندی رەشە ھەرمێ دەکەن.


لە کاتێکدا ئەمساڵ ‌ یادی ٢٥ ساڵەی ئەم تاوانە جەرگبڕە دەکەینەوە, ھێشتا مەرگەساتی کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت نەبۆتە دۆزێک بۆ تاوانبارانی بەغدا, ھێشتا بریندارەکانی ئەم شارە لە ئێش و ئازاردا دەژێن و چارەسەری پێویستیان بۆ نەکراوە و ئاوڕیان لێنەدراوەتەوە, ھێشتا ونبووەکانی ئەم شارە نەدۆزراونەتەوە, ھێشتا لە لایەن ڕەوەندی کوردی و لایەنە سیاسییەکان بە تایبەت لایەنەکانی خۆرھەڵاتی کوردستان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە گرنگی بەم مەرگەساتە گەورەیە نادرێت, ھێشتا سەردەشتییەکان بە تەنھا یادی قوربانییەکانیان دەکەنەوە و لە شیندا بێکەس و بێھاوڕێن.

 


فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی دژە جینۆساید لە کوردستان
کوردستان - ھەولێر
٢٣\٦\٢٠١٢

رێکخراوەکانی ئەندامی فیدراسیۆن:

١. کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە
٢. رێکخراوی کیمیاباران و ئەنفالکراوانی بالیسان و دەوروبەری
٣. رێکخراوی فەژین بۆ قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیان
٤. چاودێری کوردۆساید - چاک
٥. کۆمەڵەی داکۆکی لە قوربانیان و کەسوکاری ئەنفالکراوانی گەرمیان
٦. سەنتەری ئەنفال
٧. کۆمەڵەی زیندانیانی ئەنفالکراوانی کوردستان
٨. رێکخراوی ھەڵوێست بۆ داکۆکی لە قوربانیانی ئەنفال
٩. رێکخراوی شەھید ئارام
١٠. رێکخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفال
١١. سەنتەری ئەنفال یا بارزانیان
١٢. رێکخراوی ئەنفالەکانی کوردستان
١٣. رێکخراوی کار بۆ ئەنفال
١٤. سەنتەری ئەنفال-دھۆک
١٥. ناوەندی داکۆکیکردن لە زیان لێکەوتوان و ئاوەدانی پشدەر
١٦. دەزگای مۆنمێنتی ھەڵەبجە لە ھۆڵەندە
١٧. رێکخراوی کارا بۆ داکۆکیکردن لە کەس و کاری قوربانیانی ئەنفال
١٨. ناوەندی رێگا بۆ پرسی ئەنفال و کیمیاباران - دوکان
 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک