١\٣\٢٠١٢
بەیاننامەی ژمارە
٢ی "ھاوپەیمانی سەبەخۆخوازانی رۆژھەڵاتی کوردستان"
سەبارەت بە
ھەڵبژاردنەکانی پارلەمانی ئێران.
ھاووڵاتیانی وڵاتداگیرکراوی رۆژھەڵاتی کوردستان.
کۆروکۆمەڵە ھۆشیارە سیاسی و مرۆڤدۆستە کوردی و ئێرانی و جیھانییەکان.
ھەروەک نزیک بە ٢مانگ پێش لەئێستا، لە بەیاننامەیەکدا داوامان لە ئێوەی
وڵاتداگیرکراوی کوردستانی کرد کە لەو سینیارێوی بەناو ھەڵبژاردنە
بەشداری نەکەن، وەک ھاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی رۆژھەڵاتی کوردستان کە
پێکھاتووە لە ھەر یەک لە پارتی سەربەستیی کوردستان وکۆمەڵەــ پارتی
سۆسیالدیموکراتی کوردستان بۆجارێکی دیکە ھەمان داوا لە ئێوەی
کوردستانیانی خۆشەویست دووبارە دەکەینەوە کە لەو یارییە سیاسییەی
ڕێژیمی ئیران و لە ژێر ھەر ناو و ناچارییەکدا بێت بەشداری نەکەن و
خۆتان دوور بگرن. ئێمە پێمانوایە نەک ئەوەی کە ھەر لەو بە ناو
ھەڵبژاردنانەدا بەشداری نەکەن، بەڵکۆ لەو رۆژەدا بە نێشانەی نارازیەتی
و بەشداری نکردن لەماڵەکانتان نەینەدەرەوە.
ھاوڵاتیانی خۆشەویست، ھەر وەک دەزانن کە ھەڵبژاردنەکانی ئێران تەنیا
چەند رۆژێکی ماوە، و ھەروەک ئاگادارەن، کە بەشی ھەرە زۆری پارت و لایەن
و ڕێکخراو و کەسایەتییە کوردستانیەکان داوای بەشداری نەکردن و بایکوت
کردنیان کردوە، سیاسەتی تەحریمی ھەڵبژادنەکانی پارلەمانی ئێران لە
لایەن پارت و لایەنە سیاسیەکانەوە ھەنگاوێکی باش و بەجێگەیە، پێویستە
گەلی کورد لەم ھەلە بۆ پتەوکردنی ناوماڵی خۆی بەھەموو ھێزیەوە کەڵک
وەربگرێت، و ئەم خۆلەی لە ھەڵبژادنەکانی پارلەمانی ئێران بکات بە
کۆڵکردنەوی تەمەنی دەسەڵاتی داگیرکەری لەسەرخۆی.
بێگومان لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمجارەشیاندا ھەوڵدەدەن لەرێگەی فێروفێلەوە
نێشان بدەن کە خەڵک بە زۆری تێدابەشدارە، بۆ نموونە بۆ توقاندنی خەڵک
بڵاویان کردوەتەوە کە ئەگر خەڵک کەم بەشدار بن" ئەمریکا ھێرش دەکاتە
سەر ئێران" بەڵام ڕوونە کە شتێکی دیکەی وایان لێنابینرێت کە جارێکی
دیکە بتوانن ژمارەیەکی بەرچاو دەنگدەر بۆ لای خۆیان ڕاکێشن. بە پێێ ئەو
زانیاریانی کە بە دەستمان گەیشتووە، بە نیازن لە ڕێگەی ھەرەشەی نانبرێن
و چاودێریکردنی کارمەندان و مووچەخۆران و بەسیج و سەربازەکان و ھیندیک
لایەنی دیکەی بندەستی خۆیان خەڵکانێک ڕاپێچی سەر سندووق بکەن، بۆ ئەوان
گرنگ نییە کە خەڵک ناوی کێ دەنووسێ و یا چی دەنووسێت، چوون خۆیان پێشتر
ھەموو ئامادەکارییەکان کردوە. تەنیا ئەوەی بۆ ئەوان گرنگە کە ژمارەیەکی
بەرچاو خەڵک لە پێش کامیرای تەلەفزۆێنەکان بێنە سەر سندووقەکان و ناو
واژۆکانیشیان لە کاتی پێویستدا پێشانی چاودێرانی جیھانی بدەن. خەڵک
نابێت لە رێگەی دەنگدانەوە مەشرۆعیەتی سیاسی ئەم رژیمە بەسلمێنێت. چوون
سەڵماندن ئامانجی کۆماری ئیسلامیە لە ھەر ھەڵبژاردنێکدا.
ھەروەھا وەک ھاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دووبارە
گەلەکەمان لەوە ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم ڕێژیمە لە بوارەکانی سیاسیی و
ئابووریی و دیپلۆماسی لەو پەری لاوازیدایە. بۆیە ھیچ ھەرەشەیەکیان بۆ
داھاتوو جێناگرێت و ڕۆژ لەگەڵ رۆژ مەرگ و نەمانیان زیاتر نزیک
دەبێتەوە.
ھاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی رۆژھەڵاتی کوردستان
پارتی سەربەستیی کوردستان - کۆمەڵە - پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستان
١٠ی ڕەشەممەی ٢٧١١ ی
کوردی - ٢٠١٢.٠٢.٢٩ زاینی
|