به‌یاننامه‌ی پارتی ئازادیی کوردستان له62 هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی جهموری کوردستاندا .
رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد! کوردستانییه ئازادیخوازه‌کان! خه‌باتگێڕانی رێگای ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان!
ئه‌مڕۆ 2 ی رێبه‌ندانی 2707، 62 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستاندا تێده‌په‌ڕێ.
62 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌م رۆژه‌دا، له چوارچرای شاری مهاباد به ئاماده‌بوونی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و نوێنه‌ران و خه‌باتگێڕانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له‌سه‌رووی هه‌مووانه‌وه سه‌رداری مه‌زنی ئازادیی، بارزانی؛ له رێوره‌سمێکی جه‌ماوه‌رییدا، جمهوری کوردستان راگه‌یه‌ندرا؛ پێشه‌وا وه‌ک سه‌رۆک کۆمار سوێندی خوارد که: "تا ئاخر هه‌ناسه و ئاخر تنۆکی خوێن، به‌گیان و به‌ماڵ له ڕێی راگرتنی سه‌ربه‌خۆیی و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستاندا" تێ‌بکۆشێ. راگه‌یاندنی کۆماری کوردستان نیشانه‌ی سوور بوونی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌سه‌ر ئه‌ستاندنی ئازادیی و وه‌دیهێنانی ئامانجه له‌مێژینه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بوو؛ پچڕاندنی ئه‌و کۆت و به‌نده بوو خر‌ابووه ملی و ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رتیباته سیاسییه بوو که له دوای کۆتایی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانییه‌وه به‌سه‌ر کورددا سه‌پێندرابوو. دامه‌زراندنی ئه‌و قه‌واره سیاسییه، سه‌لماندی که کورد له ئامانجی رزگاریی یه‌کجاریی و به‌ده‌وڵه‌تبوون ده‌سهه‌ڵناگرێ و هه‌ر ده‌بێ وه‌دیی بێنێ. پابه‌ندیی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌شمان به په‌یام و ئامانجه‌کانی کۆمار ده‌ریانخست که هه‌موو ئه‌و حه‌ولانه‌ی داگیرکه‌ران بۆ توونا کردن و ئاسمیله‌کردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان داویانه به‌فیڕۆ چوون. کۆماری کوردستان وه‌دیهاتنی ئاواته‌کانی حه‌زره‌تی خانی و حاجی قادری کۆیی و به‌ری خه‌بات و ره‌نج و خوێنی سه‌رکرده مێژووییه‌کانی کورد: به‌درخانییه‌کان، شێخ عوبه‌یدوڵڵا نه‌هری، شێخ عه‌بدوسه‌لام بارزانی، شێخ سه‌عید پیران، سه‌یدره‌زا ده‌رسیم، سمکۆی قاره‌مان و مه‌لیکی کوردستان شێخ مه‌حمود و هه‌ڵۆکه‌ی ئارارات ژێنێڕاڵ ئیحسان نووری پاشا بوو له هه‌لومه‌رجێکی هه‌ڵکه‌وتووی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمیدا. به‌دامه‌زراندنی جمهوری کوردستان، نه‌ته‌وه‌ی کورد له به‌شێک له نیشتمانه‌که‌یدا بووه خاوه‌ن سه‌ره‌وه‌ریی سیاسیی و ده‌وڵه‌تێکی مۆدێڕنی نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زراند. ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان کوردی کرده خاوه‌ن ئاڵای خۆی و سروودی نیشتمانیی تایبه‌ت و ئه‌رته‌شی پێشمه‌رگه؛ زمانی کوردی فه‌رمیی کرد، رمێنی به خوێندن و خوێنده‌واری دا، چاپخانه و رادیۆ و سینه‌ما و شانۆ و کتێبخانه‌ی میللیی دامه‌زراند، رۆژنامه و کۆواری کوردی له‌دایکبوون و فه‌رهه‌نگ و وێژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی قۆناخێکی پرشنگداری به‌خۆوه دیت. بێجگه له‌وانه‌ش، ژنان مافی به‌شداریی له ژیانی سیاسیی و پێکهێنانی رێکخراوه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌سکه‌وت، که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و دینی و مه‌زهه‌بییه‌کانی ناوچه‌کانی به‌رفه‌رمانی کۆمار وه‌ک هاونیشتمانیی یه‌کسان له‌گه‌ڵ کورد هه‌ڵسووکه‌وتیان له‌گه‌ڵ کرا و له‌گه‌ڵ کۆماری ئازه‌ربایجانیشدا په‌یمانی هاوکاریی دراوسێتی به‌سترا. کۆماری کوردستان له به‌شێکی بچووکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دامه‌زرا، به‌ڵام ئامانج و ئاواتی هه‌موو کوردی له‌خۆ گرتبوو. هه‌ر بۆیه ببووه هێمای یه‌کبوونی کورد و شۆڕشگێڕان و ئازادیخوازانی کورد له پارچه‌کانی دیکه‌ی نیشتمانی داگیر و دابه‌شکراوه‌وه به پیر و هانایانه‌وه چوون و کۆماریش باوه‌شی بۆ ئاواڵه کردن. هه‌موو ئه‌و ده‌سکه‌وتانه ته‌نیا له ماوه‌ی یازده مانگ ته‌مه‌نی کۆمار‌دا وه‌دیهاتن؛ ماوه‌یه‌ک که بۆ خۆڕێکخستن و خۆ به‌ڕێوه‌بردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ته‌نیا چرکه‌یه‌که له مێژوو ده‌ژمێردرێ؛ ئه‌وه‌ش له کردن نه‌ده‌هات ئه‌گه‌ر ژیریی و دڵسۆزیی گه‌وره سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌ک پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د نه‌بایه. به‌مجۆره له ژینگه و پێکهاته‌یه‌کی کشتووکاڵی و خێڵه‌کییدا، کۆماری کوردستان ره‌شماڵی دیمۆکراسیی هه‌ڵدا و کۆمار وه‌ک چرایه‌ک له تاریکستانی دیکتاتۆریی ئێران و ناوچه‌که‌دا ڕووناکیی ده‌به‌خشی. گرینگی دامه‌رزانی کۆماری کوردستان و ده‌سکه‌وت و بایه‌خه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی به‌ڕاده‌یه‌کن که ئه‌مڕۆ پاش 62 ساڵ، ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به نمونه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو له ده‌سه‌لاتی نه‌ته‌وه‌یی کوردی داده‌نێن و تا به زه‌مان لێی دوور ده‌که‌وینه‌وه، قه‌در و بایه‌خی گرانتر و به دڵ لێی نزیکتر ده‌بینه‌وه. مخابن کۆماری کوردستان، بووبه قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندیی زلهێزه‌کان و سات و سه‌ودای رێژیمی داگیرکه‌ری تاران. ئاستی توانای کوردیش نه‌یتوانی هاوکێشه‌کان به قازانجی خۆی رابگرێ و پیلان و ته‌ون و به‌سته سیاسییه‌کان پووچه‌ڵ بکاته‌وه. سه‌ره‌نجام کۆمار ڕووخا؛ سه‌رۆک کۆمار و ژماره‌یه‌ک له باشترین کاربه‌ده‌ست و ئه‌فسه‌رانی کۆمار له مهاباد و بۆکان و سه‌قز له لایان رێژیمی شا و 4 ئه‌فسه‌ره‌که‌ی هه‌یئه‌تی ئازادییش، له عێراق له سێداره دران. هه‌رچه‌ند کۆماری کوردستان ڕووخا و تاریکی باڵی به‌سه‌ر وڵات‌دا کێشایه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و چرا و ئاڵایه‌ی له چوارچرا هه‌ڵکران له‌دڵی رۆڵه به ئه‌مه‌گه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا نه کوژانه‌وه و نه‌نه‌ویین؛ تێکۆشه‌رانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له دۆخ و قۆناخی جۆراوجۆر و هه‌رجاره‌ی له پارچه‌یه‌کی نیشتماندا ئاڵای رزگارییان هه‌ڵکردوه. وا ئێستا کورد له به‌شێک له نیشتمانه‌که‌یدا خاوه‌ن حکومه‌ت و پارلمانه و ئاڵاکه‌ی ده‌شه‌کێته‌وه له پارچه داگیرکراوه‌کانیشدا خه‌بات و تێکۆشان بۆ ئازادیی به‌رده‌وامه. پارتی ئازادیی کوردستانیش هاوڕێ له‌گه‌ڵ هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، وه‌ک هێزێکی نه‌ته‌وه‌یی و رێبوارێکی شێلگیری ئامانجه‌کانی کۆمار و ئاواته‌کانی پێشه‌وا، بۆ وه‌دیهێنانی سه‌رووه‌ریی سیاسیی و دامه‌زراندنه‌وه‌ی کۆماری کوردستان له خه‌بات و تێکۆشاندایه. له‌م بۆنه مێژووییه پیرۆزه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا، جێی خۆیه‌تی وه‌بیر هه‌مووانی بێنینه‌وه که کۆماری کوردستان له به‌ستێنی ناوخۆییدا به یه‌کێتی و یه‌کگرتنی به‌کرده‌ی ئه‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌وده‌می کۆمه‌ڵگای کوردستان پێکهات. ئه‌مڕۆش وه‌دیهێنانه‌وه‌ی ئامانجه‌کانی کۆمار و وه‌ده‌سهێنانی ئازادیی و مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و پاراستنیان، پێویستی به یه‌کگرتن و یه‌کێتی خه‌باتی هێزه سیاسییه‌کانی کوردستانه. بۆیه پارتی ئازادیی کوردستان داوا له هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان ده‌کا، کۆتایی به‌سه‌ر ده‌می پڕش و بڵاوی بێنن و بۆ یه‌کێتی تێکۆشین له ئیئتلاف، هاوپه‌یمانی یان به‌ره‌یه‌کی کوردستانییدا هه‌نگاوی به‌کرده‌وه هه‌ڵگرنه‌وه. پارتی ئازادیی کوردستان 62 هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕیی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان له گشت ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و تێکڕای کوردستانییه‌کان و هه‌موو هۆگرانی و رێبوارانی کۆماری کوردستان پیرۆز ده‌کا. هه‌زاران سڵاوی ئه‌مه‌گ و وه‌فاداریی پێشکه‌شی پێشه‌وای شه‌هید و هه‌موو شه‌هیدانی کۆمار و ژێنێڕاڵ مسته‌فا بارزانی و چوار ئه‌فسه‌ره شه‌هیده‌که ده‌کا و په‌یمانییان له‌گه‌ڵ نوێ ده‌کاته‌وه که تا وه‌دیهاتنی یه‌کجاریی په‌یام و ئاواته‌کانی ئه‌وان سه‌نگه‌ری خه‌بات و تێکۆشان به‌ر نه‌دا. ده‌با یاد و بیره‌وه‌ریی کۆماری کوردستان هانده‌رمان بێ بۆ یه‌کختسنی ریزه‌کانمان و گوڕوتیندان به تێکۆشان له پێناو ئه‌ستاندنه‌وه‌ی خاک و ماف و ئازادییه‌کانمان. با بیره‌وه‌ریی کۆماری سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌ستی، ئیلهامبه‌خشی خه‌باتمان بێ له پێناو ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی کورد و کوردستاندا.
مه‌جلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان 2 ی رێبه‌ندانی2707 22 ی ژانویه‌ی 2008
|