١\١\٢٠١١
بەیاننامەی پشتگیریی
لە چالاکوانانی بواری
مافەکانی ئافرەتان.
لە درێژەی ئەو کار
و کردەوە و
لێدوان و سووکایەتییانەی کە دەکرێتە سەر
چالاکوانانی بواری مافەکانی ئافرەتان ،ئەمجارەیان لە چوارچێوەی
نامیڵکەکەیەک بەناوی "راستییەکی ونبوو" پەلاماری ژمارەیەک لەو
چالاکوانانە دراوەو هێرشی ناڕەوا کراوەتە سەرئەوان و رێکخراوە
داکۆکیکارەکان لە مافی ئافرەتان و ژنان.
ئەو کارە ناپەسندە لە چوارچێوەی ئەو شاڵاوە کۆنەخوازە دێت کە دەیەوێت
کۆمەڵگای کوردستانی بۆ دواوە بگەڕێنێتەوەو درێژە بە چەوسانەوەی
ئافرەتان بدات و توندوتیژyy بەرامبەریان بە کارێکی رەوا بزانێت
و هەموو
داکۆکیکارێکی بواری یەکسانی و بەدەستهێنانی مافەکانی ئافرەتان ناشرین
بکات و بیانشێوێنێت.
ئێمە - کۆمهڵێک رێکخراو
و کەسایەتیی
- ئەو شاڵاوە کۆنەخوازە
شهرمهزار دەکەین و پشتگیریی تەواومان بۆ ئەو
چالاکوان و رێکخراوانە دەردەبڕین کە
لەو نامیڵکەیەدا ئاماژەیان بۆ
کراوە و
لەهەمانکاتیشدا داوادەکەین کە:
1- پشتگیرین لەوەی ئەو چالاکوان و رێکخراوانەی کە ناویانهاتووە هەڵبستن
بە تۆمارکردنی داوای یاسایی لەسەر بنووسی ئەو نامێڵکەیە.
2- دەسەڵاتدارنی هەرێمی کوردستان رێگە
بەوە نەدەن کە مینبەری مزگەوتەکان
بکرێتە مینبەری سووکایەتیکردن بە چالاکوانان و پەلاماردانی
ئازادییەکان.
3- پاراستنی ژیان و
کەرامەتی ئەو چالاکوانانەی کە ناویان لەو
نامیڵکەیەدا هاتووە
و گەڕاندنەوەی ئیعتیبار بۆیان لەو هێرشە ناڕەواو
کۆنەپەرستانەی کراوەتە سەریان.
______________________________________________
تێبینی: تکایە ئەگەر پشتگیری بەیاننامەکەیت ناوی خۆت یان رێکخراوو
دەزگاکەت بۆ ئەم ئیمەیلە بنێرە womenalmesalla@yahoo.com تاوەکو
15/1/2011 هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت و پاشان بەیاننامەکە دەدرێت
بەلایەن فەرمییەکانی حکومەت و پەرلەمان و کەناڵەکانی راگەیاندن.
30\12\2010
|