په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\٧\٢٠١٠

بەیاننامەى رۆژنامەنووسانى هەولێر

لە دووهەمین ساڵى تیرۆکردنى هاوپیشەمان (سۆرانى مامەحەمە).

 

بۆ:
سەرۆکایەتی هەرێمى کوردستان
سەرۆکایەتى پارلەمانى کوردستان
سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان
سەرۆکایەتیەکانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق
سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق
سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق
نەتەوە یەکگرتوەکان
کۆمکارى وڵاتانى عەرەبى
رێکخراوەکانى رۆژنامەنووسان لە ناوەخۆ و دەرەوە
رێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان
کۆنسوڵگەری و سەفارەتەکانى وڵاتان لە کوردستان و عێراق


دووساڵ لەمەوبەر لەشارى کەرکوک هاوپیشەمان سۆرانى مامە حەمە بەرپرسى نووسینگەى کەرکوکى گۆڤارى لڤین لەبەردەم ماڵەکەى تیرۆرکرا، لە دواى رووداوەکە بەرپرسانى حکومەت و حیزبى بەڵینى بە دوا داچوونیاندا بۆ لێکۆڵینەوەو ئاشکراکردنى بکوژانى، بەڵام وا دووساڵ بەسەر تیرۆرکردنى شەهیدى قەڵەم تێپەر دەبێت تاکو ئێستا بکوژانى نەدۆزراونەتەوە.


لەکاتێکدا بەرپرسانى حکومى و حیزبى لەهەرێمى کوردستان شانازیی بەم ئازادى و ئەمنیتیەوە دەکەن کە گوایە بەرقەرارە لە کوردستان، بەڵام دواى دووساڵ لە تیرۆرکردنى گەنجێکى خێر لەخۆنەدیوى رۆژنامەنووس هەتا ئێستاش کەس نازانێت بکوژەکانى کێن، هوتافەکان ئاوەژوو دەکاتەوە و سەروەریی یاساش دەخاتەژێر پرسیارەوە .


لەم هەرێمەدا لەکاتێکدا یاساى رۆژنامەگەریی وەک یاسایەک بوونى هەیە بۆپاڵپشتیکردنى رۆژنامەنووسان کەچى بەرۆژى رووناک رۆژنامەنووس دەکوژرێت و ئەو یاسایەش پێشێلدەکرێت کە پەرلەمان و سەرۆکى هەرێم پەسەندى کردووە ، لە دواى تیرۆرکردنیش لەلایەن بەرپرسانى ئەمنى ئەم وڵاتەوە لیژنە پێکدەهێنرێت ، بەبێ ئەوەى لەلاى رۆژنامەنووسان و هاوڵاتیانى کوردستانیش بزانرێت ئەوانە کێن لە لیژنەکاندا ، ئەمەش بەهەرحاڵ، بەڵاَم ئەو لیژنانە دواى دوو سێ ساڵیش هیچ سەرەداوێک ئاشکرا ناکەنء بکوژانیش ئاشکرا ناکرێن بۆ راى گشتى و رۆژنامەنووسانیش . ئەنجام نەبوونى ئەو لیژنانە وایکردووە رۆژنامەنووسان هیچ بڕوایەکیان بە پێکهێنانى ئەو لیژنانە نەمێنێت بۆ دۆزینەوەى تاوانباران و بکوژانى رۆژنامەنووسان .


ئێمە وەک رۆژنامەنووسانى هەولێر داوادەکەین سەرۆکى هەرێم بەجدى کاربکات لەسەر ئەو کەیسە، وەک خۆى بەڵێنى بە رۆژنامەنووسان دابوو بکوژانى ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرا بکات . ئەوان بەبیانوى ئەوەى شارى کەرکوک لە سنورى هەرێم نییه‌ بەڵام ئەوەیان لە یاد نەچێت زۆربەى بەرپرسانى ئەمنى کەرکوک کوردن و هەروەها ئەم تیرۆرکردنە هەر لە دەرەوەى هەرێم نەبوو ئەوەتا کەیشتە هەرێمى کوردستانیش 11 هەفتە لەمەو بەر خوێندکارى رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان هاوپیشەمان لە پایتەختى کوردستان بە رۆژى رووناک لە بەردەمى کۆلێژەکەى رفێنراو و دوو رۆژ دواتر لە دەرەوەى هەرێم تەرمەکەى دۆزرایەوە . ئەم هاوپیشەشمان لێژنەى بۆ بەسزاگەیاندنى بکوژانى پێکهێنرا بەڵام لێژنەکەى نە ئەندامێکى دیارە و نە بکوژانیشى دۆزینەوه‌ . بۆیە بە مافێکى رەواى خۆمان دەزانینن کە نیگەرانیش بین لە پێکهێنانى تەنها لێژنە .


لێرەشەوە داوا لە حکومەت و دەزگا پەیوەندارەکان دەکەین کە کاتى بێدەنگکردن و تیرۆکردنى رۆژنامەنووسان نەماوە، کاتى دۆزینەوەى پلاندارێژەران و بکوژەکانە، هیچى تر ئەمە جێگەى قبوڵ نییه‌.

ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسانى شارى هەولێر:

هەڵگوردسەمەد / رۆژنامه‌نووس
ئاوارە حەمید / رۆژنامه‌نووس
ئیبراهیم عەلى / رۆژنامه‌نووس
هەژار ئەنوەر جەوهەر / رۆژنامه‌نووس
داهین هاشم / رۆژنامه‌نووس
مەریوان مەلا حەسەن / رۆژنامه‌نووس
سامان بەشارەتى / رۆژنامه‌نووس
بەکر عوسمانى / براى رۆژنامه‌نووسى شەهید سەردەشت عوسمان
دڵشاد هەرتەلى / رۆژنامه‌نووس
مەحمود یاسین کوردى / رۆژنامه‌نووس
هاوکار حەمەد / رۆژنامه‌نووس
محمد ژیکەڵە / رۆژنامەنووس
سەرخیل هاشم / رۆژنامه‌نووس
میهرەبان ئیسماعیل / رۆژنامه‌نووس
دیار خەلیل / رۆژنامه‌نووس
ئیبراهیم حه‌مەدەمین / رۆژنامه‌نووس
ئاکام رەزوان / رۆژنامەنووس
ئاکار فارس / رۆژنامەنووس
هەنگاو هاشم / رۆژنامەنووس
سەرباز سیامەند / رۆژنامەنووس
چیمەن عەلى / رۆژنامه‌نووس
سەرتیپ قەشقەیی / رۆژنامه‌نووس