٩\٦\٢٠١٠
به‌یاننامه‌ی رۆژنامه‌نووسانی هه‌ولێر
سه‌باره‌ت به ئاشکرانه‌کردنی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان له که‌یسی
تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان.
هاونیشیتمانییانی ئازادیخواز..
دوای رفاندن و تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، هه‌مووان
چاوه‌ڕێی ده‌سپێکردنی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بێلایه‌نانه بووین، بۆ ئه‌وه‌ی
له زووترین کاتدا، تاوانبارانی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه و ئه‌وانه‌ش که
له پشتی تاوانه‌که‌وه‌ن ئاشکرا بکرێن و راپێچی به‌رده‌م داگا بکرێن،
که‌چی ئێستا نزیکه‌ی 40 رۆژ به‌سه‌ر رفاندن و تیرۆرکردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌دا
تێده‌په‌رێت، به‌ڵام ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان نه‌یانتوانیووه
ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانییان رابگه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌تێکه بۆ
که‌مته‌رخه‌می ئه‌و ده‌زگایانه و خه‌ستکردنه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه‌یه
له‌سه‌رییان، که له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌که‌وه به‌بێ ده‌نگییان
درووستیان کرد، ئێمه پێمانوایه بڵاو نه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان
له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌کانه‌وه، ئاماژه‌یه‌که بۆ خه‌مساردی ئه‌و
ده‌زگایانه، له ئاست که‌یسی تیرۆرکردنی شه‌هید سه‌رده‌شتدا چونکه تا
ئێستا به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی هه‌رێم، نه‌یانتوانییوه
که‌مترین زانیاری له‌سه‌ر راستی رووداوی تیرۆکردنی هاوکارمان سه‌رده‌شت
عوسمانی رۆژنامه‌نووس بخه‌نه‌ڕوو، بۆیه داوا له رای گشتی و په‌رله‌مانی
کوردستان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ین،
که فشار بخه‌نه سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی هه‌رێم،
بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی چله‌ی شه‌هید سه‌رده‌شتدا، ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان
ئاشکرا بکرێت و نه‌کرێته کارتێکی سیاسی و تێکه‌ڵ به ململانێ سیاسییه‌کان
نه‌کرێت، چونکه خه‌مساردی له راگه‌یاندنی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان
یان شاردنه‌وه‌یان به هه‌ر مه‌رامێک بێت، سه‌ره‌وه‌ری یاسا له هه‌رێمی
کوردستاندا ده‌خاته‌وه ژێر پرسیار و گومانه‌کانیش زیاتر ده‌کات. هه‌روه‌ها
بۆ رایگشتیش رایده‌گه‌نین که تا ئاشکراکردنی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان،
له هه‌ڵوێسته مه‌ده‌نییه‌کانمان به‌رده‌وام ده‌بین.
ئه‌م داواکارییانه بۆیه بۆ رای گشتی
ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1- په‌له کردن له راگه‌یاندنی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان که له رۆژی
چله‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت تێپه‌ڕ نه‌کات.
2- روونکردنه‌وه له‌سه‌ر هۆکاری دواکه‌وتنی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان.
3- پێکهێنانی لیژنه‌یه‌ک که نوێنه‌ری رۆژنامه‌نووسانی بێلایه‌نیشی
تێدا بێت، بۆ سه‌لماندنی راستی و درووستی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کان.
4- ئاشکرا کردنی تاوانباران و راپێچ کردنییان بۆ به‌رده‌م دادگا به‌شێوه‌یه‌کی
شه‌فاف و دوور له ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی.
5- لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رکه‌سێکی په‌یوه‌ندار به‌و تاوانه، که له
هه‌ر پله و پۆستێکدا بێت.
رۆژنامه‌نووسانی هه‌ولێر
1- شوان سدیق. رۆژنامه‌نووس
2- به‌همه‌ن عومه‌ر. رۆژنامه‌نووس
3- بیلال سه‌عید. رۆژنامه‌نووس
4- رێبوار ره‌زا چوچانی. رۆژنامه‌نووس
5- عیسا خدر. رۆژنامه‌نووس
6- نزار گزالی رۆژنامه‌نووس
7- نه‌جات ئه‌حمه‌د. رۆژنامه‌نووس
8- هه‌ڵگورد سه‌مه‌د. رۆژنامه‌نووس
9- ئیبراهیم عه‌لی. رۆژنامه‌نووس
10- که‌مال چۆمانی. رۆژنامه‌نووس
11- سالار بابه شێخ. رۆژنامه‌نووس
12- سۆران عه‌زیز. رۆژنامه‌نووس
13- دڵدار عه‌بدوڵڵا. رۆژنامه‌نووس
14- ئیبراهیم عه‌باس. رۆژنامه‌نووس
15- ئاودێر نه‌سره‌دین. رۆژنامه‌نووس
16- ئیبراهیم به‌هله‌وی . رۆژنامه‌نووس
17- بۆکان هیوا ئه‌حمه‌د . رۆژنامه‌نووس
18- ئاڤان فارس جاف. رۆژنامه‌نووس
19- کامه‌ران محه‌مه‌د. رۆژنامه‌نووس
20- نیاز عه‌بدوڵڵا. رۆژنامه‌نووس
21- عه‌لی سدیق. رۆژنامه‌نووس
22- ئاواره حه‌مید . رۆژنامه‌نووس
23- سامان به‌شاره‌تی. رۆژنامه‌نووس
24- کۆشان عه‌لی زه‌ما‌نی. رۆژنامه‌نووس
25- هۆگر غه‌ریب. رۆژنامه‌نووس
26- سه‌لمان کۆچه‌ر. رۆژنامه‌نووس
27- مه‌حمود یاسین کوردی . رۆژنامه‌نووس
28- هه‌ڤاڵ نه‌ژاد. رۆژنامه‌نووس
29- شه‌وقی کانه‌بی. رۆژنامه‌نووس
30- حه‌یده‌ر جه‌میل جاف. رۆژنامه‌نووس
31- عه‌لی حه‌مه ساڵح. رۆژنامه‌نووس
32- مه‌ولود ئافه‌ند. رۆژنامه‌نووس
33. مه‌ریوان مه‌لا حه‌سه‌ن رۆژنامه‌نووس
34- بارزان حه‌سه‌ن رۆژنامه‌نووس
35- هه‌ژار ئه‌نوه‌ر رۆژنامه‌نووس
36- دلشاد هه رتلى رۆژنامه‌نووس
campintop@yahoo.com
|