٢٧\١\٢٠١٢
بەیاننامەی
سەرکردایەتی کاتی بزووتنهوهی جوتیارانی کوردستان.
جەماوەری سەنگین و بە وەفای کوردستان
حیزب و ریکخراو وکەسایەتیە سیاسیەکان
جوتیارانی ماندوی رۆژانی سەخت و خوێناوی
بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدانی رێگای چینایەتی
وەک ئاشکرایە رۆژی ١ی شوبات ١٧ساڵ بەسەر دامەزراند ن و راگەیاندی
بزووتنهوهی جوتیارانی کوردستان تێپەردەبێت ، بەرەبەیانیەکی پر لە
ھیوا و ئومید بەخش رۆژی ١/٢/١٩٩٥ لەگوندی ھەمیشە سەربڵندی گەرمکان لە
دەڤەری پشدەر وبەئامادەبوونی ٩٣ ئەندام کەنوێنەرایەتی جوتیارانی ناوچە
جیاجیاکانی کوردستانیان دەکرد کۆنفرانسی دامەزراندی بزووتنهوهی
جوتیارانی کوردستان ھاتە گریدان دوای سێ رۆژ لە بەرێوەچونی کۆنفراس
توانرا بەسەرکەوتوی و لەکەشێکی حەماسی شۆرشگیرانەدا راگەیاند ن و ھاتنە
مەیدانی گۆرەپانی سیاسی خۆی رابگەیەنێت ،بۆئەوێ رۆژی راگەیاندی
بزووتنهوهی جوتیارانی کوردستان کارێکی پرئەستەم ومێژوویی بوو چونکینی
ھەردوو حیزبی دەسەڵاتداری کوردستان لەپێناو دەسەڵات و داھاتی ئەم
نیشتمانە دەستیان نابۆ خوێنی یەکتر ولەشەرێکی نەخوازراوی ناوخۆدا سەدان
رۆڵەی پاک و جوانمێری گەلەکەمانیان دابەکوشت، بۆیە ئاسان نەبوو
جوتیارانی کوردستان رێکخراوێکی سیاسی سەربەخۆ رابگەیەنن بەڵام
چەوسانەوەی چینایەتی لەکوردستان لەسەردەستی ئاغاو دەرەبەگە خوێن مژەکان
گەیشتبۆ ترۆپکی زوڵم و ناعەدالەتی کە بواری چاوپۆشی یەکگرتن و بەھێز
کردنی پێگەی جوتیاران نەھیشتبۆوە ،دامەزراندنی بزووتنهوهی جوتیارانی
کوردستان لە رۆژەڤی باشووری کوردستاندا مێژویەکی پیرۆز و دیاری ھەیە کە
لەماوەی تەمەنی کورتی تێکۆشانی چەکدارانەی خۆیدا توانی کۆشکی لێوان لێو
لە چەوسانەوە و زوڵمی دەرەبەگەکان بۆھەتاھەتایە بروخینێت ، وەلێ
بەداخەوە ھەردو حیزبی حاکم لەکوردستان لەبەر بەرژەوەندی بچوکی خۆیان
وداڵدەدانی دەرەبەگەکانی کوردستان و سیاسەتی دوفقیانە لەبەرامبەر
جوتیارانی کوردستان پیادەکرد ئەوە لەکاتێکدا لەسەردەمی شۆرشە یەک
لەدوایەکەکانی خەڵکی کوردستان ماڵ و کێڵگەو مەزرای جوتیارانی کوردستان
پێگەو مەتەرێزی ھەرەبەھێزی شۆرشی کورد بوون ، لەبەرامبەر ئەوەدا بەشی
ھەرە زۆری دەرە بەگ و ئاغاکانی کوردستان جاش و سەرۆک جاش بوون و ئاویان
لەئاشی دوژمنی خەڵکی کوردستان کردووە کەبەبەڵگەوە ناوی زیاتر لە ٢٠٠سەرۆک
جاشی ئاغامان لایە کە لەسەردەمی رژیمی بەعس خزمەتیان بە سەددامی
گۆربەگۆرکردووە ، ئەوەی جێگای تێرامان و ھەڵوەستەی خەڵکی بەئەمەکی
کوردستانە ئەوەیە ھەمووئەو سەرۆک جاش و خۆفرۆشانە ئێستا لەپێگەی
سەربازی و حیزبی دان لەناو ھەردو حیزبی دەسەڵاتداری کوردستان ، کە ئێمە
پێمان وابێت ئەو ھەڵویستەی دەسەڵات لادانی عەقیقیە لەخزمەتکردنی
جوتیاران و ھەژارانی وڵاتەکەمان.
جەماوەری گەلەکەمان..
تێکۆشەرانی دێرین..
لەکاتێکدایادی ١٧ساڵەی دامەزراندی بزوتنەوەکەمنان بەرز رادەگرین
دەمانەوێت بەبیری ھەموولایەکی بێنینەوە تەنھا دوای شە ش مانگ
لەدامەزراندنی بزوتنەوەکەمان و بەبێ ھیچ پێشینەو فاکتەریکی دیاری کراو
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبەرە بەیانی رۆژی ٣٠/٨/١٩٩٥بەھێزێکی سێ
ھەزاری کەسی ھێرشی کردە سەربنکەو شوینە دیارەکانی بزوتنەوەکەمان و
مامۆستا (ئەمین مهحمود حەمەرەش) سەرکردەی ھەڵکەوتوی جوتیاران و بابەکر
حاجی ئیسماعیل کادری دیاری بزوتنەوەکەمانیان بەشێوەیەکی زۆر درندانە
شەھیدکرد ، وەک ئاشکرایە بزووتنهوهی جوتیارانی کوردستان لەدوای
پەلامارە درندانەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەشی زۆری ئەندامانی
سەرکردایەتی بۆماوەی نۆمانگ لە سەربازگەی سەلام لەشاری سلێمانی زیندانی
کران،بەم ھێرشە درندانەیە جەگەلەوەی غەدرێکی گەورە لەجوتیارانی
کوردستان کرا ئەوە خەبات و تێکۆشانی بزوتنەوەکەمان بۆماوەیەکی کورت
کەوتە قۆناغی مت بوون و پەرتەوازەیی چوونکە بزووتنهوهی جوتیاران
لەسەرەتای کاری رێکخراوەیی و تۆکمە بونی رێکخستنەکان و پەروەردە کردنی
کادرو ئەندامانی دابوو بەڵام ئیرادەی لەبن نەھاتووی جوتیارانی کوردستان
بەھیچ جۆرێک رێگای نەدا دوژمنانی بزوتنەوەکەمان ئامانجی خۆیان بپێکن
بەڵکو ھەرزو لەفۆرمی خەباتی جۆراو جۆردا خۆی رێکخستە وە وشێوازی خەباتی
سەردەمیانەیان گرتەبەر ، بۆیە لەئێستادائێمە لەسەرکردایەتی کاتی
بزووتنهوهی جوتیارانی کوردستان وەک ھەمیشە بۆیەک ساتیش لەخەباتی
بێگەردی جوتیاران کۆڵمان نەداوە بەڵکو ویستومانە سیاسەتی بزووتنهوهی
جوتیارانی کوردستان لەگەڵ قۆناغی سیاسی بگونجێنین چونکە نەیارانی
بزوتنەوەکەمان لەھەوڵی بێوچاندابوون بۆ دژایەتی کردنی جوتیاران ، بۆیە
لەئێستادا بەلەبەر چاوگرتنی دۆخی گونجاوی سیاسی سەرکردایەتی کاتی
بزوتنەوەکەمان ڕای دەگەیەنێت کە بەئیرایەدەیەکی بەرزو پەیامێکی
پیرۆزەوە دێتەوە گۆرەپانی سیاسی و بانگەواز بۆجوتیارانی شەرەفمەند و
ماندونەناسی گەلەکەمان دەکەین جارێکی تر لەدەوری بزوتنەوەکەیان
کۆببنەوە بۆئەوەی خوێنی شەھیدانی رێگای چینایەتی و ئەرک و ماندوبونی
دەیان ساڵەی جوتیارانی کوردستان بەھەردەرنەروات وە لێرەوە دڵنیایی
دەسەڵات دەکەین کەسانی دروست کراوو دوور لەخەسڵەتی جوتیاری کە
بۆخۆبردنە پێش و جاوبەستنی دەسەڵات گەرەکیان بووە لەسەر ھەیکەلی
بزووتنهوهی جوتیارانی کوردستان خۆیان نمایش بکەن ئەوە ھەرگیزاو
ھەرگیز ناتوانن لەگەڵ رەوتی راستەقینە جوتیارانی کوردستان ھەنگاو بنێن
و دەکەونە ناو زبڵدانی مێژوو.
بژی کوردستانێکی سەربەخۆ
سەرکەوت و بێت ھێزی لەبن نەھاتوی جوتیارانی کوردستان
نەمری و سەربەرزی بۆ شەھیدانی رێگای چینایەتی جوتیاران
سەرکردایەتی کاتی
بزووتنهوهی جوتیارانی کوردستان
پشدەر / باشووری کوردستان
|