به‌یاننامه‌ی سه‌رۆکی PAK به‌بۆنه‌ی 62 هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆماری کوردستان
رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد! رێبواران و هۆگرانی کۆماری کوردستان!
2 رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، 62 ساڵی ڕه‌به‌ق به‌سه‌ر دامه‌زراندنی کۆماری کوردستاندا تێده‌په‌ڕێ. 62 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ده‌رفه‌تێکی له‌بار و له بڕیارێکی مێژوویی و بوێرانه‌دا، ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان راگه‌یه‌ندرا و پێشه‌وای مه‌زنی کورد قازی محه‌مه‌د به سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵبژێردرا. کۆماری کوردستان به‌پانتایی جوغرافی له‌به‌شێکی که‌می نیشتمانه‌که‌ماندا دامه‌زرا. به‌ڵام به بڕیار و ئامانجه‌کانی هه‌موو کوردستانی گرتبووه‌وه. هه‌ربۆیه وه‌ک قیبله‌ی ئازادیی کوردان، خه‌باتگێڕانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه بارزانی مسته‌فای نه‌مر و هێزه‌که‌ی بۆ وه‌سه‌رپێکه‌وتن و پاراستنی کۆمار ڕوویان له مهابادی پایته‌خت کرد و به‌هه‌مان شێوه به‌گه‌رمی له ئامێزی پێشه‌وا و کۆمار گیران. به‌دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان، ده‌رگای پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی کورد له هه‌موو لایه‌که‌وه کرایه‌وه و له ماوه‌ی 11 مانگی ته‌مه‌نی کۆمار‌دا، گه‌لێک بڕیار ده‌رچوون که ئێستاش به زیندوویی ماون و زۆر ئاڵوگۆڕ کران که ئێستاش جێی شانازیین. له‌نێو بڕیاره نه‌مره‌کانی کۆمار‌دا که ئێستا له له باشووری کوردستاندا له یادگاره‌کانی ئه‌و کۆماره‌ن، ده‌توانین ئاماژه به ئاڵای کوردستان، سروودی ئه‌ی ره‌قیب و ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه بکه‌ین. به‌داخه‌وه کۆماری کوردستان که له دڵی تاریکستانی هه‌رێمه‌که‌دا وه‌ک چرایه‌ک بۆ ئازادیی و دیمۆکراسی دایسابوو، له ئاکامی سات و سه‌ودای نێوان زلهێزه‌کان و رێژیمی تاران، که‌وته‌به‌ر په‌لاماری ئه‌رته‌شی داگیرکه‌ری ئێران و ڕووخا. به‌ڵام گرینگی کۆمار و ده‌سکه‌وت و بایه‌خه‌کانی به‌ڕاده‌یه‌کن که ئێستاش هانده‌ری تاک و کۆی کوردن بۆ خه‌بات له‌پێناویاندا. هه‌ر ئه‌وه‌شه وایکردووه، کۆماری کوردستان به ده‌سکه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو کورد دابنرێ و زۆربه‌ی حیزب و لایه‌نه‌کانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان شانازی پێوه‌بکه‌ن. ئه‌م هۆگرییه نه‌ته‌وه‌ییه به‌ربڵاوه بۆ کۆماری کوردستان هانمان ده‌دا که بۆهه‌رچی زیاتر رێزگرتن له‌و بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه ئه‌م پێشنیار و داواکارییانه ئاڕاسته‌ی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان و حکومه‌ت و پارلمانی کوردستان بکه‌ین: 1- هه‌موو تاکێکی کورد له هه‌رکوێ بێ، له‌م رۆژه‌دا، ئاڵای کوردستان هه‌ڵبکا و سروودی ئه‌ی ره‌قیب بخوێنێ. 2- حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌م رۆژه‌دا کێشه و ناکۆکییه‌کانیان وه‌لابنێن و هه‌موو پێکه‌وه له رێوره‌سمی رێزگرتن له کۆمار‌دا به‌یه‌ک بگه‌ن و بیکه‌نه ده‌رفه‌تێک بۆ لێکنزیکبوونه‌وه. 3- حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، دامه‌زراندنه‌وه‌ی کۆماری کوردستان بکه‌نه ئامانجی راگه‌یه‌ندراوی خۆیان و هه‌موویان له‌ده‌وری ئه‌م دروشمه، له ئیئتلاف، هاوپه‌یمانیی یان به‌ره‌یه‌کدا یه‌کبگرن. 4- پارلمانی کوردستان رۆژی 2 رێبه‌ندان، وه‌ک رۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان به بۆنه‌یه‌کی فه‌رمیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی دیاری بکا. 5- حکومه‌تی کوردستان، هه‌موو ساڵێ رێوره‌سمی شایسته به‌و بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه رێکبخا. هه‌روه‌ها په‌یکه‌رێک له دیمه‌نی رۆژی دامه‌زراندنی کۆمار له هه‌لێری پایته‌ختی کوردستان دابنێ. 6- راگه‌یه‌نه گشتییه‌کانی کوردستان به‌گشتی و تلویزیۆنه‌کان به‌تایبه‌تی گرینگییه‌کی تایبه‌ت به‌م بۆنه‌یه بده‌ن و به پێشکه‌شکردنی پرۆگرامی ده‌وڵه‌مه‌ند، وه‌چه‌ی نوێ له سه‌روه‌رییه‌کانی رابردوو و هۆکاره‌کانی شکان و به ئامانج نه‌گه‌یشتنی یه‌کجاریی نه‌ته‌وه‌که‌مان، ئاگادار بکه‌ن. به‌مجۆره له لایه‌ک هه‌موو ڕۆڵه‌کانی کوردستان له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمیی و جه‌ماوه‌ریی رێز له‌م بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه مێژووییه ده‌گرن و هه‌م ده‌کرێته ده‌رفه‌تێک و هه‌لێک بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی ریزه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و ده‌مه‌زه‌رد کردنه‌وه‌ی ئیراده‌ی گشتی له‌پێناو ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی و یه‌کگرتنه‌وه‌دا.
بژی خه‌بات له‌پێناو دامه‌زراندنه‌وه‌ی کۆماری کوردستاندا
عه‌لی قازی محه‌مه‌د سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان 1 رێبه‌ندانی 2707 21 ژانویه‌ی 2008
|