به‌یاننامه‌ی سه‌رکردایه‌تی حزبی رزگاریی کوردستان.
خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان.. ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبی رزگایی کوردستان..
له 28ی حوزه‌یرانه‌وه چه‌ند هه‌ڤاڵێک ده‌ستیان به‌سه‌ر باره‌گای سلێمانی داگرتووه‌و به‌یان بڵاوده‌که‌نه‌وه‌و سه‌ریان له‌خۆیان شێواندووه، هه‌ر جاره‌ی سیناریۆیه‌ک دێننه پێشه‌وه‌و به‌ناوی ته‌واوی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی حزبی رزگاریی کوردستانه‌وه قسه ده‌که‌ن، به‌ڵام ئێمه روونی ده‌که‌ینه‌وه که ره‌فتاره‌کانی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی باره‌گای سلێمانی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ت و بۆچوونه‌کانی حزبمانه‌و ده‌رچوونه له پێڕه‌وی ناوه‌خۆی حزب، به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیانه‌وه راده‌که‌ن، ئه‌وان که‌مینه‌ی سه‌رکردایه‌تی حزبن، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وان دانین و ئاگاشمان له‌و شته نیه که ناویان ناوه کۆنفرانس و له‌هیچ هه‌نگاوێکیش پرسیان پێمان نه‌کردووه، ره‌فتاره‌کانی ئه‌وان کۆدێتایه‌کی ئاشکرایه‌و له دژیاندا راده‌وستین و پشتیوانی خۆمان بۆ بڕیاره‌کانی دووه‌مین کۆنگره و به‌ڕێز سکرتێری گشتی حزب دووپات ده‌که‌ینه‌وه.
عومه‌ر حه‌سه‌ن - کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی چالاک محه‌مه‌د - ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی سه‌رکه‌وت فه‌تاح - ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی جه‌وهه‌ر عه‌لی - ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ژار زراری - ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
9-7-2008
|