بهیبوونهوان .
خاڵه‌به‌کر به‌لقیس..، که‌هاتمه‌وه ..، له‌گه‌ڵ ڕابوردودا ئاشتم که‌وه له‌گه‌ڵ داهاتودا بمتۆرێنه له‌گه‌ڵ ئاینده‌دا بمنێژه جێ پێی ئه‌ستێره‌یه‌کم نیشانده،له‌ئاسمانا غه‌ریب نه‌بێت تریفه‌ی مانگم بۆ بکه،به نۆته‌ی مۆسیقای شیعرێک چریکه‌ی گه‌روی خامه‌شم بۆ بکه به‌ئاوازێک هه‌رگیزاو هه‌رگیز ڕێگر نه‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو که‌زیه‌ی به‌لقیس بهڕوخسارما پهخشداکهم ئه‌گه‌ر هاتوو خه‌نه‌ی خوێنمی بهڕۆحداکهم به‌لقیس..، ده‌ستم دامێنت.. که‌هاتمه‌وه..، چیدی نه‌هێڵیت ببمه ئه‌و ده‌ریایه‌ی..، که تیشکی ڕۆژ به‌بێ ڕوخسه‌ت،ده‌مکا بهههورو خۆشم نه‌زانم،به‌سه‌ر چیدا ئهمپرژێنێ، بۆ چ مهینهتیهکم هه‌ڵده‌گرێ و به‌سه‌ر شان و ملی چ دره‌ختێکی پایزا ئهمبارێنێ..، به‌لقیس بهگفتت ناکه‌م له‌یاد خۆمت ده‌رناکه‌م لێ،له‌مه‌ودوا نه‌که‌ی بمکه‌ی بێ نه‌وا درۆیه‌کم له‌گه‌ڵ بکه،بڕوات پێ بکه‌م ڕاستیهکم پێ مهێژه بڕوات پێ نه‌که‌م ده‌نا تاوێکی تر له‌گه‌ڵ ملوانکه شینه‌که‌ت ده‌چمه کۆڵان په‌ڕه به‌په‌ڕه‌ی شیعره‌کانم به گوڵه‌به‌ڕۆژه فرۆشێک ئه‌به‌خشم ئه‌وه‌ی کوڵ بهناخیشم ئه‌دا چیدی ناینوسم هه‌موو سه‌حه‌رێ تاسهحهری دادێ له‌گه‌ڵ پێکی مهیا حه‌رف حه‌رف ده‌ینۆشم به‌ڵکو به‌ئاگا بێمه‌وه‌و،شان و ملی هه‌ناسه پاییزێکانمی پێ داپۆشم به‌لقیس بهگفتت ناکه‌م من وه‌کو تۆ (هه‌میشه سڵاو)ی ووشکت لێناکه‌م هه‌رده‌م بهیبوونهوانی بهیبوونهکانتم هێند نزیکی ناگه‌مه لات هێنده‌ش دووری من هام له‌لات ***
|