بارزانی دەگەڵ خۆشەویستە
دڕندە ئەمەریکاییەکەی
تووڕەیە چونکە پێی وایە
بارزانی و تاڵەبانی هێشتا
دڕندەن! حیزبە سۆشیال (دوو
مەترەق)ییەکە مەترەقەکەی
مامیان هووردوخاش بووە و
لە ماڵان کۆبوونەوە دەکەن
و شەڕی جندۆکانیان
تێکەوتوە، پێنج مانگە
نێچیروان و نێشیروان پشی
پشی دەکەن و لە
دڵدارییەکەیان بەردەوامن
و خەریکی دانانی
ماڵەکەیان وەلی هێشتا
لەسەر ئەوە تەبا نین کە
خزمەتکارە بەردەستەکانیان
کامیان دەرگاوان بێ و
کامایان پۆستەکانیان بۆ
بخووننەوە و کامیان نان و
چایان بۆ ئامادەکەن!
کێشەی نەفتفرۆشیی و
ئەردۆغانی عوسمانیی و
شەڕانگێزیی مالیکیی و
دژایەتییکردنی خۆسەریی
رۆژئاوا و دەستتێوەردانی
ئاخوندەکانی ئێرانیش هەر
لەولای رابوەستن! بە
کورتییەکەی یەک بەزموڕەزم
و گەڕەلاوژێیە لەو
کوردستانە هەرچی
داخوازییەکانی خەڵک و
مافەکانی ژنان و گەنجان و
کێشەکانی پرسی سەربەخۆیی
هەیە کەوتوونەتە ژێر پێی
بنەماڵە
دەسەڵاتدارەکان!!!