په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٦\٢٠١١

ببەخشە، بەڵام هەرگیز لە یاد مەکە.


وەرگێڕانی: محەمەد حەکیمی


نلسون ماندلا، ئەو کاتەی لە دوای 28 ساڵ لە زیندان ئازاد دەبێت، بەم ڕستەیە سڵاوی لە ئازادی کرد. دەبەخشم بەڵام هەرگیز ئەم رۆژانە لە بیرناکەم. ماندلا ئەو کاتەی لە زیندان دێیتە دەرەوە، زیندانەوانەکانی دەبەخشێت، تا بتوانێ بە دڵیکی پر لە ئازادی و خۆشەویستی درێژە بە خەباتی و خۆڕاگری خۆیی بدات.


ئەو رۆژەی نلسون ماندلا زۆر بە سانایی دەیتوانی تۆڵە لە زیندانوانەکانی بکاتەوە، بەڵام ئەو نە تەنیا تۆڵەی نەکردەوە بەڵکوو باسی لە بەخشینی دژبەرانی کردو توانی بە جورێک لە جۆرەکان رۆخساری نوێی خەبات گەرایی سیاسی نیشان بدات، بە جورێک کە لەودا بەخشین بوو بە ئاڵترناتیڤێکی دژوار، بەڵام جێگەی رێز، نە بە مەبەستی دەست کێشانەوە لە خەبات، بەڵکوو بۆ واز هینان و دەست شۆردنەوە لە ڕق و توورەیی.


ماندلا ئەو ساڵانەی خەباتی بۆ ئازادی دەکرد، ئازادی خۆی کردە دەسمایە بۆ هەموو ئازادیخوازەکانی جیهان. نەبوونی بیری ئازادی لە ئەندیشە و بیرۆکەی دژبەرانی خۆیدا، وەها کارێگەری لە سەر ماندلادا دانابوو کە لەو ساڵانەی زیندان هەرچی ڕق و کینەی لە دڵی خۆی پاک کردەوە و ئازارو ئەشکەنجە‌و زیندانی دوژمنەکانی خۆی بە دڵێکی ئاوەڵاوە بەخشی و بەڵام ئەم 28 ساڵەی وەک ڕوانگەێک لە قۆژبنێک لە مێشکیدا جێگەیکی بۆ هێنانەوە یادی ئەو رۆژگارە سەخت و ناخۆشە تەرخان کرد، تا بە وەبیرهێنانەوەی ئەو ساتانە خەباتیکی دوور لە دڕندەیی و خشونەت لە بەرانبەر دوژمنەکانییدا نیشان بدات.


ئەم لێبوردنە زۆر بەجێ و باشە، بەڵام ئەو پرسیارە مێشک بە خۆیەوە مەشغووڵ دەکات کە تا کوێ بەخشین و لە بیری نەکین؟ ئایا دەتوانین چاو لەو هەموو دڕندەیی و هەلانەی ئەوان کە لە ئوردوگاکانی کاری زۆرەمڵی هەزاران ئینسانیان بەرەو مەرگ بردوە، دابپۆشین؟ ئایا دەتوانین دڕندەیی دیکتاتۆرەکانی ئەم جیهانە بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لە بیر بکەین؟ تا چەنێک دەتوانین بەم شێوە بە ئازادی بگەین؟


بێگۆمان وڵامی ئەم پرسیارانە لە لای نلسون ماندلا، مارتین لوترکینگ و گاندی ئەرێنیە، چۆنکا ئەوان لە سەر ئەو باوەرەن دژبەرانی ئازادی لە ڕاستای بەدبەختی خۆیاندا هەنگاو هەڵدێنن و و ئەم رێکارەی ئەوان دەیگرنە بەر لە رووی بێدەسەڵاتیە، ئەم چارەڕەشیە پێش ئەوەی پیویستی بە ڕق و توورەیی بیت پێویستی بە لێبوردنە.


هەر بە پێی ئەم ڕوانگەیە بوو کە لە سالی 1965 قەشە لهستانیەکان ئەو پەیامەیان ئاراستەی رۆحانیە ئاڵمانیەکان کردوە، کە دەبەخشین و دوای لێبوردن دەکەین. نامەێک کە بوە هۆی توورە بوونی دەسەڵاتدارنی لهستان، خەڵکی پەشۆکاوو برینداری لهستان لە ژێر کارێگەری هێرشی نازیەکان سەریان لەم نامەیە سووڕ مابوو، بەڵام قەشەکانی لهستان بە ناردنی ئەو نامەیە جەخت لەوە دەکەنەوە کە خەڵکی ئەو وڵاتە ئەوانیان بەخشیوە و توورەی دەسەڵاتدارانی خۆیانیان بە کنایەێک بە جێ هێشت.


بە بروای من ئەم پرسە وەک شتێکی مرۆڤ دۆستانە درۆشمێک نیە کە بتوانین دژی بوەستین، بەڵام لە گەڵ بوونی ئەم ڕستەیەش بە بێ ئەوەی برین و زەخمەکانی بناسین هەلەێکی گەورەیە.


بە بروای من بۆ گەیشتن بە ژیانێکی خۆش و بۆ ئەوەی بتوانین مەدینەی فازڵە دروست بکەین دەبێ ببەخشین و بەڵام بۆ ئەوەی رووداوەکان دووپات نەبێتەوە دەبێ هرگیز ئەو کارەساتانەی لە بیرنەکەین تا بوانین خەبات و خۆڕاگری لە جیهاندا پەڕە پێبدەین و جیهانێکی خۆش دروست بکەین بۆ دوا رۆژی نەتەوەکەمان.


ئێمە دەبێ ئەوە بسلەمێنین کە هیچ کات تۆڵەی شەخسی ناکەینەوە و بەڵکوو ڕابردوو بە قیمەتی وەدەست هێنانی ئایندە دەستێنین. گەیشتن بەم سیاسەتەی کە ئێمە تۆڵەی شەخسی ناکەینەوە، بەڵکوو بە شوێن کرینی ئایندە بە قیمەتی لە بیر کردنی ڕابردوو، هەنگاوێکی گرنگە لە سیاسەتی نوێیدا. نابێ ئەم سیاسەتە لە گەڵ ئەم درۆشمە تێکڵاو بکەین کە ببخشە بەڵام لە بیری مەکە.
 

ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د حه‌کیمی

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک