په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\١٢\٢٠٠٩

           بچووکبوونەوە.

فەرهاد کەریم

لوولدراو چرکەکانی ژیان لە بن پێی مردن
جگە لە دانیشتنی یاخیبووەکان
بە هەموو دانیشتنێک قدیلۆکانێی دێ خودا
بازنەکان لە ئاوێنە دەچن
پەیوەندییه‌کان دووری ئێمە و سەبری ئەو
پووکانەوەی ئێمە و سەیری ئەو
قەدەریش سەراب تراویلکه‌
چاوەروانییش نوستنێکی تر
هۆشیاریی بازنەیەکی بچووکتر لە بازنەی دیلیی
لە هەناسەش ئازاد نین
بێ پسوولەی خودای زەوی
ئەم زەمینە پڕاوپڕه‌ لە خودا
خودای گەڕەک و گوند و شار
خودای نیشتمان خودای ولات
هەموو خوداکان لەیەکتر دەچن
بۆ ئازادی راوکردن و خەساندن
هیچ خودایەک دان بە خودایەکیتر نانێ
بۆ ژیان جوانکردن
لە دەست ئەم هەموو خودایانەدا و ، لە بێ خودایی
دەستمان داوەتە نوێژکردن.

   
جەنگ بۆ ژیان.
ئاین نوور
نووری گەرمی و رووناکی نا
نووری کووژانەوە و سووتان
ملوانکە بووین و پساین
زەنگیانە بووین و رژاین
پر رەنگ بووین و دژە رەنگ و دژە ژیان
خەندەمان خۆلەمێشییه‌ و
رەش رەنگ نییه‌ و
رەشە پلان
رژاین و خڕنەبووینەوە
پەرتبووین و کۆنەبووینەوە
پێکەنینی درۆ ئارامبه‌خشیش نەبێ
لە کڕووزانەوە و گریان چاترە
مەرگ بخوازە
- نەک مەرگی زەنگیانەی خنکاو
مەرگێک جوانی بدا بە رەنگ
جوانی بدا بە ژیان
ژیان بدا بە مرۆڤ
ئەی مرۆڤ.


    
 سپی سادە.
بارانێک بارانێکی تر دەشوا
تەم بمگرێ ئەگەر تەم بم
شوومێک ،شوومێکیتر دەخوا
رق بمگرێ گەر کینە بم
تەمەنم ،تەمەنی گەلایە و
لە پەپوولە ناسکترم
بیابان دەستم لێبدا دەمرم..
سەراب گلۆپێکە لە ئاوه‌زێکی کوژاوەدا
کوێر بم گەر جیهان بە تراویلکه‌ ببینم
فرچکم بە ژیاندۆستیی گرتووە
مردن بەلامەوە جوانە
گەر دژ بە مرۆڤایەتیی بم !!!


Farhad4Hamad@yahoo.com