٢٠\١١\٢٠١٢
بژاردەیەک لە
خەبات و نارەزایەتی کرێکارانی جیهان.

ئامادەکرنی: جەبار
مستەفا
ئوسترالیا:
ڕێپێوانی ناڕەزایەتی دژ بە سەرۆک کۆماری فلیپین
وا بڕیارە سەرۆک کۆماری فلیپیین، بینگینۆ ئۆکینۆ سەردانی نیوزیلەنداو
ئۆسترالیا بکات بۆ بەھیزکردنی پەیوەندی فلیپین بە حکومەت وناوندەکانی
سەرمایەی ئۆسترالیەوە. لەوەتی ئۆکینۆ بوەتە سەرۆک کۆماری فیلیپین١١٣
ھەڵسوڕاوی ڕێکخراوە کرێکاریەکانی فلیپین بەشێوەیەکی سازماندراو
تیرۆرکراون. لە٥ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا ژنێکو دوو کوڕی تەمەن ١٣و ٨ ساڵ
درانە بەردەسترێژی گوللە و گیانیان لەدەستدا. ئەو دایکو دووکوڕە
بەشێکبون لەخەڵکە ڕەسەنەکانی فلێپین کەلە حاڵەتی ناڕەزایەتی
دەربڕیندابون دژ بەداگیرکردنی زەویەکانیان لەلایەن کۆمپانیایەکی کانەوە.
کارنامەی ئۆکینۆ ھەر وەک سەرۆکەکانی لەوەپیشی فیلیپین بریتیە لە
پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، تیرۆری سیاسی نەیارانی، ھێرشی راستەوخۆ بۆ
سەر کرێکاران و رێکخراوە کریکاریەکان. وابڕیارە ڕۆژی ٢٤ ی ئۆکتۆبەر
لەملبۆرن و ٢٥ ھەمان مانگ لەسدنی ڕێپێوان دژ ھاتنی ئۆکینۆ رێکبخرێت.
چین:
کرێکارانی کۆمپانیای زەبەلاحی فاکسکۆن دژ بە بارودۆخی کارکردنیان
مانیان گرت:
دوابەدوای بڵاوبونەوەی ڕاپۆرتێک دەربارەی
باردۆخی نائینسانی کارکردنی کرێکارانی کۆمپانیای زەبەلاحی فاکسکۆن لە
باشوری چین، ھەواڵەکان گوزارش لە مانگرتنی ھەزاران کرێکاری ئەو کارگەیە،
لەسەرتای ئەم مانگەدا، دەدەن. کرێکارن دژ بەسەعاتکاری زیادە وفشاری
بەرھەمھێنانی زیاتری ئایفۆن رێپێوانیان کردوە.
بەحرەین:
توندوتیژی دژ بەکرێکارانو ھەڵسوڕاون
بەردەوامە.
لەکاتێکدا ھەردو رابەری مامۆستایانی بەحرین
مەھدی ئەبودیب و جەلیلە ئەلسەلمان جاوەروانی وەڵامی پێداچونەوە (
ئیستیئناف) بریاری دادگان کە ١٠ ساڵو ٣ساڵ زیندانی دابو بەسەریاندا،
کەچی ھەراسان کردنو دەستگیر کردنی ھەڵسوراوانیتر ھەر بەردەوامە. لە١٤ ی
ئەم مانگە، ئۆکتۆبەر، پێنج کریکاری کەرتی تەندروستی لەزینداندا
دەستیاندایە مانگرتن لە خواردن دژ بە بریاری زیندانیکردنیانو ئەو
ھەڵسوکەوتەی کە لەزیندان لەگەلیان کراوە.
پاکستان:
لێپرسراوێتی کۆمەڵایەتی ھاوبەش، کرێکاران ناپارێزی لە کارەسات.
ئاگرە سامناکەکەی کۆمپانیای جلوبەرگی عەلی کەراچی پاکستان کە ٣٠٠
کرێکاری کردە قوربانی تەنھا نمونەیەکی ھەنوکەیی زەقەو ئەوە نیشاندەدات
کە پابەندبونی ئەمکۆمپانیایە بە رێنمایەکانی سەلامەتی کرێکارانەوە
گاڵتەجارییەکی تاوانبارانەیە. ئەمکۆپانیا زەبەلاحەی جلوبەرگ( GAP)
خەریکە پاشەکشەدەکات لەو بەڵێنانەی کە دوای ئاگرکەوتنەوەکەدابوی بە
رێگادان بە بەشداری نۆێنەرانی کرێکاران لەدابینکردنی بەرنامەی
رێنمایەکانیو رێۆشۆێنی سەلامەتی کرێکاران لەکاتی ئاگرکەوتنەوەدا،
ئەمکارگەیە کە بە کۆنتەرات کاربە کرێکارانیدەکات . ئیستا گەرکیەتی
بەرنامەی دژی ئاگرکەوتنەوەی خۆی ، بەدور لە بەشداری کرێکاران، پسەپێنێت.
لەراستیدا بەرھەمی ئەم پرۆگرامە جگە لەئاگرکەوتنەوەی زیاتر و مردنی
زیاتر ھیچیتری لێناکەوێتەوە.
تورکیا:
کرێکاران سەرکەوتنێکی چکۆلەیان بەدەستھێنا.
لە ئەنجامی رێکخستنی رۆژی جیھانی مانگرتنو ھاوپشتی کریکارانی ھێڵە
ئاسمانیەکانو فشاری جیھانی، حکومەتی تورکیا پاشەکشەی کرد ویاسای
قەدەغەکردنی مانگرتنی کرێکارانی پیشەسازی فرۆکەوانی مەدەنی راگرت ،
بەڵام یەکیتی کریکارانی ( ھەڤا ئیش ) ھەر نیگەرانە چونکە تا ئتستاش
دەجەنگی بۆ گەرانەوەی ٣٠٥ ئەندامی لەکارراگیراوی بۆ سەرکار ، سەرەرای
ئەوەی کە حکومەتی تورکیا خەریکی دەرکردنی کۆمەڵێک یاسای دژە کریکاریە.
بەنگلادیش:
منداڵان بە کاردکرن لە کەشوھەوای ژەھراویدا ناجاردەکرێن.
لەماوەی چەند دەیەی رابوردودا بەنگلادیش وەک یەکێک لەھەرزانترین
شۆێنەکانی جیھان بۆ دامەزرانی کارگە و پرۆژەی پیشەسازی ، پەیوەستبوە بە
بازاری جیھانیەوە، بارودۆخی زۆرخراپی کرێکارانی جلوبەرگ ، کرێکارانی
پاپۆرسازی زۆر ئاشکراودیارن . دواراپۆرت لەمبارەیەوە لەئەندازەبەدەر
خراپیو مەترسیداربونی بارودۆخی کارکردنی کرێکارانی چەرمسازی ئەموڵاتە
رسوادەکات. نەخۆشیەکانی ژەھراویبونی پێست، سیستەمی ھەناسەدان و پەرینی
قاچودەست چەند نمونەیەکن کە روبەروی کرێکاران دەبنەوە.
پاکستان:
لە کارگەی پاپۆرسازی گاندی ٣
کرێکاریتر دەبنە قوربانی.
کارگەی پاپۆرسازی گاندی لەپاکستان زیاتر لە ١٥ھەزار کرێکاری ھەیە،
ماوەیەکی زۆرە کرێکاران لەھەوڵی وەدستھێنانی بارودۆخێکی کارکردنی
باشتردان، کارەساتوروداو لەمپیشەسازیەدا زۆر باوە ، ھەفتەی رابوردو ٣
کرێکاریتریش بە ھۆی دارمانی تانکیەکی گەوەرەو بەسەریاندا بونە قوربانی
. بەدەستھێنانی ئامرازە پێویستەکانی سەلامەتی کار یەکێکە لە
داخوازیەکانی کرێکاران.
|