مەراسیمی ههشتی مارس لە سلێمانی.
بانگەوازی ئازادیخوازان و یەکسانی خوازان دەکەین
بۆ بەرزڕاگرتنى 8ى مارس با
لە دەورى خواستى
یەکسانى ژن و پیاو کۆببینەوە و وەرن با
پێکەوە لەمەراسیمێکى شکۆداردا یادى 8 مارس بەرز ڕابگرین.
(کۆمیتەى پێشوازى لە 8ى مارس) لە ڕۆژی 8/3/2008 بەبۆنەی یادی 8ی مارس
ڕۆژی جیهانی ژنان
مەراسیمێک سازدەکات لە
پارکی ئازادیی – سەکۆی ئازاد لە کاتژمێر 2:30 دەقیقەی پاشنیوەڕۆ .
کۆمیتەى پێشوازى لە
ههشتی مارس
___________________________________________________________________________________
بژى
ههشتی مارس ڕۆژى هاتنە مەیدان دژى ستەم و
هەڵاواردن .
100ساڵ لەمەوپێش ئەنجامى هەوڵ و تێکۆشانى بزوتنەوەى ئینسان دۆستى و
یەکسانیخوازى ڕۆژێکى دیکەى خستە نێو مێژووى ئەم جیهانەوە کە گوزارش لە
بەدەستهێنانەوەى مافى بەشێک لەئینسانەکانى کۆمەڵگایە کەئەوانیش ژنانن و
ئەوڕۆژەش 8ى مارسە .
سەرە ڕاى ئەو نەهامەتى و ستەمانەى لەجیهاندا بەرۆکى ئینسانەبێبەشەکانى
گرتوە لەهەمانکادا ژنان دووجار بێ ماف و دوچارى زەبرو زەنگ و سەرکوت
دەبنەوە ، تەنها بە تاوانى ژنبونیان پێناسەى ئینسانى بونیان لەلایەن
پارێزەرانى بیرى خێڵەکى و ژەهرى پیاوسالاریەوە لێ زەوتکراوە و هەمیشە
لەژێر هەڕەشە و چەقۆى بیرى پیاوسالاریدان و وەک وەسیلە و بەشێکى دابڕاو
لە کۆمڵگا سەیردەکرێن، سەرەڕاى وجودى بەردەوامى بزوتنەوەى یەکسانیخوازى
و دژى هەڵاواردنى جنسى ، 8ى مارس ڕۆژى بەرەنگاربونەوە دژى ستەم و
ناعەدالەتى ، ڕۆژى وەستانەوە دژى چەوساندنەوە و بەردەبارانکردنى ژنان
بەڕێوەیە ، لەم ڕۆژەدا تەواوى یەکسانیخوازان و ئینسان دۆستان
لەسەرانسەرى ئەم گۆى زەمینە بەبێ لەبەرچاوگرتنى هیچ جۆرە ئینمایەک ،یەک
دەنگ بەشێوەى جۆاراوجۆر لەدەورى خواستى یەکسانى ژن و پیاو کۆدەبنەوە و
یادى ئەوڕۆژەدەکەنەوە کە تیایدا هیچ پێناسەیەک غەیرى ئینسانبونیان
بۆژنان ناهێڵێتەوە .
کوردستانیش نەک بەشێکى دابڕاونیە لەو جەهەنەمەى کە پارێزەرانى بیرى
پیاوسالارى بۆژنانیان داخستوە بەڵکو پەردەیەکى دیکەى ئەو شانۆ
واقیعیەیە کە بەردەبارانکردنى ژنان و ناچار بە خۆسوتاندن و هەرڕۆژە
کوشتنى ژنێک و بەرەوسەرى تێدا نمایش دەکرێت ، ئێمەش کۆمەڵێک
یەکسانیخواز و ئینسان دۆست لە کوردستان شانبەشانى بەرەى یەکسانیخوازى
جیهان بەرەو 8ى مارس هەنگاو دەنێین و یادى 100ساڵەى بەرز ڕادەگرین .
جەماوەرى کوردستان ... ئازادیخوازان و یەکسانیخوازان ......
8ى مارس تەنها ڕۆژى ژنان نیە بەڵکو ڕۆژێکە بەرهەمى هەوڵى
هەمووئەوئینسانانەیە کە دژى ستەم و هەڵاواردنن و ژنیش وەک ئینسان سەیر
دەکەن ، چونکە بەدەستهێنانى مافەکانى ژنان سەرکەوتنى بەرەى
یەکساینخوازى کۆمەڵگەیە و پاشەکشەیە بە کۆنەپەرستان و لایەنگرانى زنجیر
و تاریکى .
بۆیە بانگەوازتان دەکەین بۆ بەرزڕاگرتنى 8ى مارس لەدەورى خواستى
یەکسانى ژن و پیاو کۆبنەوە و وەرن با پێکەوە لەمەراسیمێکى شکۆداردا
یادى 8 مارس بەرز ڕابگرین .
بژى ههشتی مارس
بژى یەکسانى هەمەلایەنەى ژن و پیاو
کۆمیتەى پێشوازى لە ههشتی مارس
بۆ پەیوەندى گرتن : 07703671799
reben_faruq@yahoo.com
|