بیلاله حه‌به‌شیکان خه‌ریکه سله‌یمانیمان لێ داگیر ده‌که‌ن.
سه‌ردار پشده‌ری
بیلالی حه‌به‌شی بێخه‌به‌ر بوو له‌وه‌ی پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و بانگمان بۆ بدات، کورد که‌ڵه‌بابی خۆی هه‌بووه‌و به ئه‌ی ره‌قیبه‌که‌ی کات و ساته‌کانی به کورد گوتووه.
له‌و سایته‌دا بیلال مه‌حمودێک له سله‌یمانی خۆی لێ کردوینه بیلالی حه‌به‌شی و ئه‌ویش خه‌ریکه جارێکی تر چاومان ببه‌ستێته‌وه:
http://www.knewsdaily.org/Direje_koment.aspx?Babet=Hewal&Jimare=4119
بیلالی حه‌به‌شی ره‌ش پێست بۆ یه‌که‌م جار له مزگه‌وتی مه‌دینه‌دا بانگی ئیسلا‌می راهێشت و هه‌ر له‌و رۆژه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب و تورک و فارس ئه‌و بانگه‌یان کردۆته چه‌ک بۆ داگیر کردن و له‌ناو بردنی نه‌یارانی خۆیان.
پێم خۆشه به کاک بیلالی سله‌یمانی بڵێم دوو جۆره زانست له دنیادا هه‌یه، ده‌روونی و زانستی (ئه‌ده‌بی و عیلمی)، ئه‌و زانسته‌ش مرۆڤی کردۆته دوو به‌ش، به‌شێکی مرۆڤ به‌خه‌به‌ر هاتوه‌و وه‌ک زانایه‌ک هه‌موو شتێک لێک ده‌داته‌وه ئه‌و جار هه‌ڵسوکه‌وتی له‌سه‌ر ده‌کات، به‌شه‌که‌ی تری له خه‌ودایه، له‌به‌ر ترس و به‌رنامه‌ی جۆراو جۆر که چوته ناو ده‌روونیه‌وه، وه‌ک ده‌روێشێک یان سه‌رخۆشێکی سیاسی هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات، خۆشی ماندوو ده‌کات و ده‌شبێته دیوارێک له پێش به‌ره‌وچوونی کۆمه‌ڵگا.
دڵنیام له‌وه‌ی که کاک بیلالی سله‌یمانی و هه‌زارهای وه‌ک کاک بیلال باوه‌ڕیان به زانستی ده‌رونی هه‌یه‌و پێم خۆشه له‌و خه‌وه به‌خه‌به‌ری بهێنم که نوسیویه‌تی (له‌دایک بوونی سه‌رداری مرۆڤایه‌تی)، کاکی من ئیسلام وه‌ک هه‌موو دینه‌کانی تر دوو جۆره کتێبی هه‌یه، جۆرێکی به‌رنامه‌و له هۆش بردنی خه‌ڵکه، جوره‌که‌ی تریشی مێژووی فراوانبوون و فتوحاته‌کانه، دڵنیام له‌وه‌ی که تۆ‌و و کورده ئیسلامیه‌کانی ئه‌مڕۆ ته‌نها کتێبه به‌رنامه‌یه‌کان ده‌خوێننه‌وه، کتێبی فراوان بوونی ئیسلام و فتوحاته‌کان ناخوێننه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌وردی کتێبی فتوحاته‌کان بخوێننه‌وه، ده‌بیین گه‌وره‌ترین شه‌ڕی له‌شکری ئیسلا‌می که ئه‌و کاته ته‌نها عه‌ره‌ب بوون له‌گه‌ڵ کورده‌کان بووه.
پێم خۆش ده‌بێ کاک بیلال باش بزانێ که سه‌رداری مرۆڤایه‌تی به‌و که‌سه ده‌گوترێ که ماڵی که‌سی نه‌خواردبێ و بڕیاری کوشتن و بڕینی خه‌ڵکی نه‌دابێ ژنی خه‌ڵکی داگیر نه‌کردبێ، هیچ موسوڵمانێک ناتوانێ حاشا له‌وه بکات که ئیسلام به زه‌بری شمشێر و کوشتن و بڕین ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه‌و ئایه‌ته‌کانی ئه‌نفالیش به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌و کاره، زۆرینه‌ی فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌ریش باس له ده‌ستکه‌وته‌کان ده‌کات (غنائم)، که ئه‌وه‌ش ماڵ و مڵکی به‌رامبه‌ره‌که‌ی بووه، با بڵێین ئه‌وه‌ی دوێنێ هه‌مووی بۆ کافر‌و غه‌یره دینه‌کان گوتراوه، خۆ ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ی کورد موسوڵمانه، باشه بۆچی ئه‌نفال ده‌کرێین و ده‌کوژرێین و ماڵ و مڵکمان داگیر ده‌کرێ ؟.
خه‌ڵک له کاک بیلاله‌کانی کورد ده‌پرسێ ئایا رژێمی ئێران و عێراق و تورکیه که هه‌رسێکیان رژێمێکی ئیسلامین؟، کورد به موسڵمان ده‌زانن؟، وه‌ک موسڵمان هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن ؟، هه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ش بووه که سه‌دان شێخ و مه‌لای وه‌ک شێخ خه‌زنه‌وی و قازی محه‌مه‌دی له ئه‌و تورک و عه‌ره‌ب و فارسه موسوڵمانانه راست کردۆته‌وه‌و ئه‌ی ره‌قیبی کوردایه‌تیان گوتووه، کاک بیلال مه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو مه‌لا مه‌ندیل سپیانه‌ی له‌و وێنه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌یبینی له ده‌وری قازی محه‌مه‌د هه‌مویان گێژو سه‌رلێشێواون، یان مو‌سڵمانێکی به ویژدان و کورد په‌روه‌رو به‌خه‌به‌ر هاتوو بوون ؟.
کاک بیلال خۆ ئه‌گه‌ر پێشم بڵێی ئه‌و رژێمانه‌ی ئێستا موسوڵمانی ته‌واو نین، به‌ڵام ئایه‌ت و گوتارانه‌ی پێغه‌مبه‌ر که پڕه له بێویژدانی به‌رامبه‌ر به مرۆڤ وه‌ک زینده به‌چاڵ و ژن و ماڵ داگیر کردنه بۆ کێ بووه؟، کاک بیلال تۆ ده‌زانی یه‌که‌م که‌لله سه‌ری بێگانه که عه‌ره‌به‌کان به‌ناوی ئیسلامه‌وه په‌راندویانه که‌لله سه‌ری کورد بووه، یه‌که‌م ئافره‌تی که به‌تاڵان بردویانه کورد بووه، یه‌که‌م مه‌تری که داگیریان کردووه خاکی کوردستان بووه، یه‌که‌م ئه‌نفال و زینده به‌چال که کراوه له کورده‌کان کراوه، با تۆزێکت بۆ باس بکه‌م.
کاک بیلال و بیلاله‌کان، له‌پێش په‌یدابوونی ئیسلام دا، تاکه عه‌ره‌بێک له رۆژهه‌ڵاتی دیجله‌و شه‌ت و لعه‌ره‌ب نه‌بووه، ئه‌و خاکه هه‌مووی خاکی کورد‌و کوردستان بووه، له سه‌رده‌می په‌یدا بوونی ئیسلام کورد بوو به دوو به‌ش، به‌شێکیان بوونه پیاوکوژو نۆکه‌ری ساسانیه‌کان، به‌شه‌که‌ی تریش له‌داخی دڕنده‌یی و بێویژدانی ساسانیه‌کان پێشوازیان له له‌شکری عه‌ره‌بی ئیسلا‌می کردوه، ئه‌و به‌شه کورده پێیان وابووه که ئه‌و له‌شکره‌ی عه‌ره‌بی ئیسلا‌می کورد رزگار ده‌کات له زوڵم و زۆری ساسانیه‌کان، کاتێک ئه‌و کوردانه‌ی که پێشوازیان له له‌شکری عه‌ره‌بی ئیسلا‌می کرد به‌خۆیان زانی، له‌لایه‌ک کرانه پێش له‌شکری عه‌ره‌بی ئیسلا‌می و به‌شی زۆری ئه‌و کوردانه له شه‌ڕدا له‌گه‌ڵ له‌شکری ساسانیه‌کان و کورده‌کاندا له‌ناو چوون، له‌لایه‌کی تره‌وه دوور خرابوونه‌وه له ناوچه‌کانی خۆیان عه‌ره‌به‌کان رۆژ به رۆژ پارچه به پارچه زه‌وی و زاری کورده‌کانیان داگیر ده‌کردو بێوه‌ژنه کورده‌کانیان بۆخۆیان ماره ده‌کرد.
کاک بیلال و بیلاله‌کان، ئه‌و شوێنه‌ی که ئێستا پێی ده‌گوترێ ئه‌هواز و عه‌بادان، ئه‌وه ده‌وڵه‌تی سوێسنه (SUSIANA) مڵکایه‌تی خێڵه‌که‌ی ئێمه بووه که پێی ده‌گوترێ خێلی (سوێسنی)، ئه‌رده‌شیری ساسانی ده‌وڵه‌تی سوسنیانی ته‌رتو تونا کرد‌و خێڵه‌که ئێمه‌ی له‌و ناوچه‌یه گوسته‌وه‌و هێناوینی بۆ ناوه‌راستی کوردستان، بۆ دیتنی به‌ڵگه‌نامه‌کان ته‌ماشای ئه‌و سایته بکه‌و له‌خواره‌وه ناسنامه‌که‌ی من لێ بده‌و له‌ناو ئه‌وێدا ته‌ماشای بنچینه‌ی خێڵی سوێسنی بکه: http://www.kurd-oil.net/k2k2.htm
ئه‌رده‌شیری ساسانی دوای ئه‌وه‌ی که ئێمه‌ی ته‌رتو تونا کرد، خۆی له‌به‌ر له‌شکری عه‌ره‌بی ئێسلامی و به‌شێک له‌و کوردانه‌ی که له‌داخی ئه‌و موسوڵمان بوون رانه‌گرت و تێشکا، تێشکانه‌کاشی به به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌به‌کان ته‌واو بوو و نیشتمانی کورده‌کانیان داگیر کرد‌و ناوی عه‌ره‌بیان لێنا وه‌ک (ئه‌هواز و عه‌بادان و ناسریه).
کاک بیلال و بیلاله‌کان، پێمخۆشده‌بی ئێوه‌ی کوردی موسڵمان هه‌وڵده‌ن کتێبه‌کانی فتوحاتی ئیسلا‌می وه‌ک خۆی بکه‌ن به کوردی، ئه‌و کاته هه‌م ئێوه‌و هه‌م خوێنه‌رانیش بۆیان ده‌رده‌که‌وێ که عه‌ره‌به‌کان به‌ناوی ئیسلامه‌وه چیان به‌سه‌ر کورد هێناوه، له لایه‌ک مێشک و هۆشیان لێستاندوین و ناوی کوردیان پێ له‌ناو بردوین و هه‌زاران ناوی وه‌ک بیلال و مه‌سعودو جه‌لال و صه‌لاحه‌دین و عه‌لیان به‌سه‌ردا سه‌پاندوین، له لایه‌کی تره‌وه خاک و نیشتمانیان لێ داگیر کردوین و بێجگه له‌و جێگایانه که ته‌واوی کوردیان تێدا نه‌هێشتوه، به‌شه‌کانی تریشیان نیوه داگیر کراو کردوه به نێشاندانی کلتوری خۆیان وه‌ک شێوازی دروستکردنی خانوو و مناره‌و نوسین و خوو و ره‌وشتی عه‌ره‌بی و مه‌ولود نامه‌مان پێ ده‌خوێنن بۆخۆیان.
له کۆتایی دا به کاک بیلال و بیلاله‌کان ده‌ڵێم خوا په‌رستی به زمانی سک مانگی خۆت و له‌ناو نیشتمانێکی ئازاد دا خۆشه، به‌ڵام هه‌ر که‌سێک هه‌وڵ بدات نیشتمانم داگیر بکات و زمانم ببه‌ستێ و بیه‌وێ زمانه‌که‌ی خۆیمم به‌سه‌ردا بسه‌پێنێ، من به سه‌رداری مرۆڤایه‌تی نازانم.
کاک بیلال، به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلا‌می هیچ موسڵمانێک مافی نیه ماڵی مو‌سڵمانێکی تر داگیر بکات، خۆشت زۆر باش ده‌زانی که برا عه‌ره‌ب و تورک و فارسه موسڵمانه‌کانت که‌مته‌رخه‌میان نه‌کردووه له داگیرکردنی ماڵ و مڵکی کورده موسڵمانه‌کان، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی کورده موسوڵمانه‌کان توانیان زانایه‌کی ئیسلا‌می یان شیخ و مه‌لایه‌کی عه‌ره‌ب، تورک یان فارس رازی بکه‌ن به‌وه‌ی که فتوایه‌ک بدات و داوا له‌و عه‌ره‌ب و تورک و فارسانه بکات که ماڵ و مڵک و خاکی داگیرکراوی کورده موسڵمانه‌کان ره‌ت بکه‌نه‌وه، ئه‌وا منیش وه‌ک تۆ مه‌ولود نامه ده‌خوێنمه‌وه.
28 – 3 - 2008
|