٢٠\١٠\٢٠١٤
بڵاوکەرەوە
جیهانییەکانی فیلم داوادەکەن فیلمی "مەردان" لە جیهاندا بڵاوبکەنەوە.
مەنسوور جیهانی
کۆمپانیای
بڵاوکەرەوە جیهانییەکانی فیلم داوادەکەن فیلمی سینەمایی "مەردان" لە
دەرهێنانی "بەتین قوبادی" لە ئاستی جیهاندا بڵاوبکەنەوە.
فیلمی سینەمایی "مەردان" نوێترین بەرهەمی سینەماکاری کورد "بەتین
قوبادی" کە لە لایەن وڵاتی عێراقەوە، بۆ هەشتاو حەوتەمین خولی ڕێوڕەسمی
خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی ٢٠١٥ دەستنیشانکراوە،
کۆمپانیا بەناوبانگەکانی بڵاوکەرەوە جیهانییەکانی فیلم، لەوانە:
"ئێم.کەی، "وایلدبانچ"، "وێرسیتالە فیلمز" و چەندین کۆمپانیای ناوداری
جیهانی دیکە داوادەکەن ئەم فیلمە کوردییە لە ئاستی جیهاندا لە ئاستی
جیهاندا بڵاوبکەنەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستنیشانکردنی فیلمی "مەردان" وەکوو فیلمی
هەڵبژاردەی وڵاتی عێراق بە ٨٧ەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی
ئۆسکاری ٢٠١٥، ئەم هەواڵە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنیی وڵاتانی ناوچەکە و
جیهاندا ڕەنگدانەوەی جۆراوجۆری دایەوە، بۆ نموونە لە دەزگاکانی
ڕاگەیاندنیی تورکیادا لەوانە: میلییەت، هەبەر تورک، زەمان، پۆسۆلە
هەربەر، بینفیکر سینەما، گۆڤاری کات، یۆرتگۆندێمی، دیها و چەندین
دەزگای ڕاگەیاندنیی دیکە، ڕەنگدانەوەی جۆراوجۆری بەدواوەبوو.
تا ئێستا وڵاتانی جۆراوجۆر داواکای نمایشی ئەم فیلمە لە سینەماکانی
خۆیان بوون و هەروەها فیستیڤاڵەکانی نێودەوڵەتیی فیلم لە ئاستی جیهاندا
خوازیاری بەشداری فیلمی سینەمایی "مەردان" لە بەشەکانی پێشبڕکێی و
دەرەوەی پێشبڕکێی خۆیان بوون.
کورتەیەک لە فیلمی سینەمایی "مەردان" لە
دەرهێنانی بەتین قوبادی:
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|