به ناوی کوردستانی گه‌وره.
بڵێی ''ئۆباما''، نه‌بێته ''گووڕباچێڤ''ی ئامریکا؟
ح.س.سۆران
له ناو چه‌ی موکریان ، کاتێک منداڵ تازه پادهگرێ و " داره داره" ده‌کا ، واته هه‌ڵ دهستێته سه‌ر پا و بۆ جارگه‌لی هه‌وه‌ڵ به‌رێگه دا ده‌ڕوا،چون شلک و ساوایه و توانا و ئه‌زموونی رێگه رۆێشتنیی به‌و چه‌شنه نیه ، زۆر جار ده‌که‌وێ و هه‌ڵده‌ستێته‌وه و له‌و کاتانه‌دا ، دایک و باوکی ئه‌و منداڵه و ئه‌وانه‌ی لهوێنهن ، به دابی کوردی ناوچه‌ی موکریان ده‌ڵێن " ئه‌ڵڵا و ورمان ، له جێی نه‌رمان !"، که به‌م چه‌شنه منداڵه‌که تێ ده‌گه‌یێنن " ده‌زانین له‌م رهێگه رۆیشتهنهدا ده‌که‌وی ، به‌ڵام خۆزگه "ئه‌ڵڵا " یارمه‌تی بدا وکاتێ که‌وتی، له جێگه‌ی ره‌ق و ته‌ق نه‌که‌وی ، به‌ڵکه له جێگه‌ی نه‌رمان بکه‌وی ، تا شپرزه ، بریندار و شه‌که‌ت نه‌بی .
دیاره هێشتا ڕاده‌ربرینی ورد سه‌باره‌ت به به‌رێز " ئۆباما" ، سه‌رۆک کۆماری وڵاته یه‌ک گرتوه‌کانی ئامریکا زۆر زۆر زوه و مرۆڤ ده‌بێ ده‌رفه‌تی پێ بدرێ له مه‌یدانی تاقیکاری ( ئازمایش دان) دا خۆی نیشان بدا ، به‌ڵام من به نۆبه‌ی خۆم زۆر جاران ، وه‌ک "به‌ر کۆڵ" له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌ڵێم " ئه‌ڵڵا و ورمان ، له جێی نه‌رمان " . چون به بۆچوونی من ، رێبه‌ری وڵاتێکی وا مه‌زن و زلهێزی جیهانی ، وه‌ک وڵاته یه‌ک گرتوه‌کانی ئامریکا ، مرۆڤی زۆر کارامه و به ئهزموونتری ده‌وێ ، هه‌ر چه‌ند ئه‌وه‌ش باش ده‌زانین رێزدار " ئۆباما " به‌ش خۆی ئه‌زموونی کاری رامیاریشی هه‌یه ، به‌ڵام ره‌نگه هێشتا بۆ به ئه‌ستۆ گرتنی کارێکی وا گرنگ بۆ ئه‌و، توزێک زو بێ ؟ .
دیاره وه‌ک بیستوومانه و به ویته‌ی ئاوایی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ، به چه‌شنی دێمۆکڕاتیک ،له ئامریکا به‌ڕێوه چوه و دیاریشه خه‌ڵکی ئامریکا ئه‌و به‌ڕێزه له من باشتر ده‌ناسن و کورد کوته‌نی "مه‌زه‌ننه‌ی بازاڕ زۆر باشتر ده‌زانن " ، به‌ڵام بڵێی ئه‌گه‌ر رێزدار "ئۆباما " له درێژه‌ی کاره‌که‌ی دا بگلێ ، نه‌بێته " گووڕباچێڤ" ی ئامریکا و داروبه‌ردی ئه‌و وڵاته له سه‌ر خۆی بمێنێ ؟ ئه‌گه‌ر وابو ، ئه‌و کاته کوردی باشوور دبێ چۆن و چی بکا ؟؟؟
هه‌ر چۆن بێ ، ئاواته خوازم رێزدار " ئۆباما" ، بتوانێ وه‌ک سه‌رۆک کۆماری زلهێزی سه‌ره‌کی جیهان ، ئاشتی و مافی مرۆڤ بۆ خه‌ڵکی گیتی ( به تایبه‌ت گه‌لی کوردی به‌ش خوراو ) دابین بکا و به‌خته‌وه‌ری بۆ خه‌ڵکی ئامریکا به دیاری بهێنێ .
پێویسته به تایبه‌ت کورد له‌م قۆناغه‌دا ، وریاتر و گوێ قوڵاغ بێ .
تاران 23/10/2708 soransa@hotmail.com
|