١٦\٣\٢٠١٢
بلۆک...

سه‌ردار عه‌بدوڵا
پاشی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی کوژرانی چه‌ندین گه‌نجی ئیمۆ له‌به‌غداد
به بلۆک، چه‌ندین که‌س له سایت و پێگه ئێلیکترۆنییه‌کاندا به‌تایبه‌ت
عه‌ره‌بییه‌کاندا پرسیاریان کردبوو که ئایا بلۆک مانای چییه؟ هه‌ندێک،
پرسیار له مانای ئه‌م شته ئاسانە تووشی خه‌جاڵه‌تی کرد‌بوون، وه‌ک ئه‌وه‌ی
مامۆستا پرسیاریکی ساده‌ی له یه‌کێک له خوێندکاره‌کانی کردبێت و نه‌ی
زانیبێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که وشه‌ی بلۆک وشه‌یه‌کی هاورده‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌مه‌شدا به ته‌نیا کلیکێک ده‌توانی مانای بلۆک و سه‌دان وێنه‌ی
بلۆکت ده‌ستبکه‌وێت. پێشم وایه هه‌ندێکیان ئه‌و کاره‌شیانکردبێت. شێوه‌ی
هه‌ندێ له پرسیاره‌کان له‌نه‌زانییوه نه‌بوو، به‌ڵکو خودی ناونیشانه‌کان
کوشتنی چه‌ندان گه‌نج به‌بلۆک سه‌رلێشێوێنه‌ر بوو.ئایا په‌یوه‌ندی
نێوان کوشتن و بلۆک چییه؟ چ شتێک ئه‌م دوو وشیه پێکه‌وه کۆده‌کاته‌وه؟!
بنیات نان و کوشتار!
هه‌موو ناوی کڵاشینکۆڤمان بیستووه که ژیانی ملیونان له‌خه‌ڵکی ئه‌م
سه‌رزه‌مینه‌ی وه‌ک خه‌رمان دروێنه‌کرد و تائێستاش ده‌یکات. ئه‌م چه‌که
و ئه‌م ناوه رووسیه قورسه هه‌میشه له‌گه‌ڵماندابووه، له‌منداڵیمدا
هه‌میشه له‌گه‌ڵ هاوڕێکانمدا فه‌خرم ده‌کرد که ناوی کڵاشینکۆڤ و ناوی
چه‌ندین چه‌کی ترده‌زانم، زۆر جار دایه شیرینی به‌ته‌مه‌نم سوێندده‌دا
که بڵێ کڵاشینکۆڤ تاکو تۆزێک به ته‌له‌فوزه هه‌ڵه‌که‌ی پێ بکه‌نم،
ئه‌ویش به‌بێ ئه‌وه‌ی دڵم بشکێنی به‌پێکه‌نینه‌وه ده‌یوت (کڵاش کۆن).
دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی دوای دایه شیکه تێگه‌یشتم که ئه‌و بۆچی له‌گه‌ڵ
ناوهێنانی ناوی کڵاشینکۆڤدا پێده‌که‌نی، دوای ته‌مه‌نێک تێگه‌یشتم که
ئه‌و به‌ته‌نیا بۆدڵخۆشی من نه‌بوو، ئه‌و هه‌ر بۆخۆی به‌و ناوه نامۆیه
پێکه‌نینی ده‌هات. ئه‌و ناهه‌قی نه‌بوو که به‌و ناوه پێبکه‌نێ که بۆ
ئه‌و تازه‌بوو، ئه‌و به‌هۆی ته‌مه‌نه‌که‌یه‌وه زۆر که‌م زانیاری له‌و
ده‌ریا فرمێسکه ده‌زانی که‌کڵاشینکۆڤ بووه هۆی ڕشتنی، گه‌ر فریا بکه‌وتایه
سکی هه‌ڵدڕاوی ژنه دووگیانه‌که‌ی دراوسێیانی به‌چاوی خۆی ببینیبایه
که بەکڵاشینکۆڤی شۆڕشگێڕانی شاخ گیانی لەده‌ستد،ا دڵنیام ئه‌و کات نه‌من
پرسیارم ده‌کرد و نه‌ئه‌ویش به‌و ناوه پێکه‌نینی ده‌هات.
ئه‌مڕۆ دوای چیرۆکه دڵته‌زێنه‌کانی کڵاشینکۆڤ. ئیتر که‌س کڵاشینکۆڤ وه‌ک
پیاوێکی داهێنه‌ری رووسی نابینێت وبیریش ناکاته‌وه کڵاشینکۆڤ کێ بووه.
کڵاشینکۆڤ ئیتر ئه‌و جه‌سته پڕ گیانه زیندووه داهێنه‌ره نییه، به‌ڵکو
ئاسنێکی بێ هه‌ست، خه‌ته‌رناک و ئینسانکوژه. ته‌نانه‌ت گه‌ڕانی ئه‌لیکترۆنی
نێوسایته‌کانیش به‌دوای کڵاشینکۆڤدا زۆرترین کڵاشینکۆڤمان وه‌ک چه‌کێک
ده‌داتێ، نه‌ک وه‌ک سه‌ربازێک که له مێژووی چه‌کسازی ڕوسیادا کاریگه‌ری
هه‌بووبێت!
پاشی پرسیاری ئه‌و که‌سانه له‌بلۆک، ئه‌و سایتانه‌ی که هه‌واڵی
کۆشتارگه‌که‌ی به‌غدایان بڵاوکردبوه‌وه، ناچاربوون که پێناسه‌یه‌کی
بلۆکیش بڵاوبکه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌که‌دا، زۆریان نووسیبوویان که
بلۆک وشه‌یه‌کی بیانییه، بریتیه له‌وبه‌رده‌ی که قه‌باره‌یه‌کی
لاکێشی هه‌یه و له چیمه‌نتۆ درووستده‌کرێت، بۆ درووست‌کردنی بینا به‌کارده‌هێنرێت.
به‌ڵام بلۆک له عێراقدا ناسراوه و خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌وار ده‌زانی
که بلۆک چییه و که‌سیش سێرچی سایته‌کان ناکات تا بزانێ بلۆک چۆن
چۆنیه شێوه‌که‌ی.
هه‌موو ده‌زانین که بلۆک رۆڵێکی کاریگه‌ری له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی کۆشک و
ته‌لاره‌کانی ده‌وڵه‌مه‌نداندا هه‌یه، هه‌موو ده‌زانین که هێشتا
بلۆک نه‌یتوانیوه شوێن به‌دیواره قوڕینه‌کانی ماڵه هه‌ژاره‌کانی ئه‌م
وڵاته چۆڵبکات. هه‌موو ده‌زانین که بلۆک قه‌باره‌یه‌کی لاکێشه‌یی هه‌یه
له چیمه‌نتۆ دروستده‌کرێت. به‌ڵام تێکشکانی ئێسکی سه‌ر و پانکردنه‌وه‌ی
جه‌سته‌ی دوعا به‌بلۆک، به‌ستنی بلۆک به‌جسته‌ی خنکاوی چه‌ندین قوربانی
نێو گۆم و ده‌ریاچه‌کان. دواتریش کوشتنی ده‌یان گه‌نجی دڵ‌پڕ له‌هیوا و
سه‌رپانکردنه‌وه‌یان به‌بلۆک له‌لایه‌ن عه‌سابه مه‌زهه‌بییه‌کانه‌وه
له‌به‌رچاوی خه‌ڵکی. حه‌یایه‌ک به‌به‌ر ئه‌م پێناسه ئه‌کادیمییه‌ی
بلۆکه‌وه ناهێڵێته‌وه، که بلۆک لاکێشه‌ییه و له‌چێمه‌نتۆ
دروستکراوه!
ئه‌وانه‌ی که هێشتا بڕوایا به‌ڕه‌جم هه‌یه، بلۆک وه‌ک کڵاشینکۆڤ و
شمشێره‌که‌ی ده‌ستی سه‌قه‌فی ده‌زانن بۆ هه‌ڵچنینی دیوار له‌لاشه‌ی ئه‌وانه‌ی
وه‌ک ئه‌وان نین و وه‌ک ئه‌وان بیرناکه‌نه‌وه! بلۆک لای ئه‌وان بۆ
ئاوه‌دانی و دیوارێک بۆ سه‌رپه‌نا نابینرێت. ئیتر بلۆک کراوه‌ته چه‌کێکی
تۆقێنه‌ری وا گه‌ر مرۆڤی مه‌حکوم به مه‌رگ بخرێته به‌رده‌م دوو هه‌ڵبژاردن
بۆ مه‌رگ، مه‌رگ به‌کلاشینکۆڤ یان به بلۆک، بێ گومان ئه‌وه‌ی یه‌که‌میان
هه‌ڵده‌بژێرێت.
ئیتر بلۆک لای خێزان و خۆشه‌ویستانی دوعا و گه‌نجانی ئیمۆ، پێناسه‌یه‌کی
تری هه‌یه، پێناسیه‌ک که له‌ودیو سنووری شێوه‌ی لاکێشه‌یی و پێکهاته‌ی
چیمه‌نتۆیی بلۆکه‌وه‌یه، ئیتر بلۆک هه‌میشه به‌شێکه له‌یاده‌وه‌ریه
تاڵه‌کان و ئامادده‌یی هه‌یه له مه‌رگی به‌ربه‌ریانه‌ی رۆڵه‌کانیاندا.
ئیتر چۆن کڵاشینکۆڤ به‌ته‌نیا مرۆڤێک نییه، به‌ڵکو چه‌کێکی کوشنده‌شه،
به‌هه‌مان شێوه‌ش بلۆکیش ئه‌و به‌رده ده‌ستکردنه نییه که ڕۆڵی هه‌یه
له بنیات ناندا به‌ڵکو بۆته چه‌کێکی تۆقێنه‌ریش لە عێراقی دوای
سەدامدا. تاکو ئه‌و کاته‌ی کۆمه‌ڵگه به‌م شێوه‌یه‌یی ئێستا غه‌مساردبێت
له کوشتنی رۆڵه‌کانی به‌ده‌ست له‌شکری مێشک به‌بلۆک بووه‌کاندا، ده‌بێت
چاوه‌ڕوانی داهێنان و چه‌کی ترسناکتر له بلۆک بکات!
ماڵپه‌ڕی سه‌ردار عه‌بدوڵا
|