بڵقه‌که ته‌قی
- لیستی گۆڕان ده‌ستی خۆیانه -
حه‌مه غه‌فور
مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ر هه‌قه کاتێک به دروست ئه‌ڵێ؛ "ئه‌زموونی
دیموکراسی ئێمه له کوردستان بێوێنه‌یه"، چونکه له داوێنی کۆپیه‌کی
ناقۆڵای دیموکراسی پارله‌مانی‌و ڕۆژئاوایی به‌و شێوه‌یه‌دایه که له
پڕ وه‌کو موعجیزه‌و به‌پێی میکانیزمی درووستبوونی بڵقێکی سه‌ر ئاو،
کاریزمایه‌کی ناشیرینی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی قووتئهبێتهوهو ئه‌گۆڕێت
بۆ هێزێکی دژه ئاراسته‌و باڵائهکاتو ته‌نگ به ئهزموونهکهشو به
پاڵهوانانو ئه‌ندازیارانی ئه‌زموونه‌که‌ش هه‌ڵئه‌چنێ. لیستی "گۆڕان"
ناوی ڕه‌مزی ئه‌و پیلانه سیاسیه‌یه که یه‌کێتی نیشتمانی بۆ
ئیحتیواکردنی ته‌نگژه‌کانی نێوخۆی‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵی
کوردستان نه‌خشه‌ی بۆ داڕشتبوو.
نه‌وشیروان مسته‌فا، کۆمپانیای ووشه، لیستی گۆڕان، هێماو ماتهریاڵهکانی
ئه‌و تهلیسمو تارمایی‌و لوغزهن که له دامێنی یه‌کێتی نیشتمانی
کوردستانه‌وه چاوی به دنیا هه‌ڵهێناو به خێراییه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر
پهلو پۆی هاویشتو قوله‌ی قافی تووشی شۆک کرد. ئه‌م بڵقه له‌سه‌ر
ڕووی ئه‌و ئه‌زموونه عاجباتیهی مه‌لا به‌ختیار شانازی پێوه ئه‌کات،
به‌هۆی کارامهییو لێزانیی سه‌رکردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی
کوردیه‌وه، به‌نیاز بوون بیکه‌نه قیبلهنۆمای کۆکردنه‌وه‌ی هه‌ر دهنگو
سه‌دایه‌کی ناڕازی‌و تووڕه‌و په‌ست له ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتدارێتی
پارته کوردییه‌کان، هه‌تا وه‌کو جێنزرگایهکی به‌رهه‌مهێنه‌ری وههم
و خورافاتی قه‌ومپه‌رستانه له کایه‌یه‌کی سیاسی پارله‌مانیدا بچێته‌وه
خزمه‌تی ڕێبازی کوردایه‌تی! به‌ڵام کاتێک ئامانجه‌که هه‌ڵه ده‌رچوو،
وه‌ختێ بینیان خه‌ریکه کار له کار بترازێت، خه‌ریکه هه‌رچی له‌ژێر
به‌ڕه‌یه بکه‌وێته سه‌ر به‌ڕه، له هه‌ردوو لاوه(چ له لایه‌نی
باڵی مام جه‌لاله‌وه چ له لایه‌نی باڵی نه‌وشیروان مسته‌فاوه)،
پرۆژه‌ی پیلانه‌که ههڵئهپهسێردرێو به‌ر له‌وه‌ی شه‌پۆله‌کانی ژێر
بڵقه‌که له ڕێکه‌وتێکدا موعجیزه‌که ببات به هه‌وادا، بڵقه‌که ته‌قی.
ته‌مومژێک که کۆمپانیای ووشه له‌گه‌ڵ خۆیدا ئاڵاندیه که‌شی سیاسی
کۆمه‌ڵگای کوردستان، هاتو هاوارێک که کۆمپانیای ووشه‌و لیستی گۆڕان
سازی کردبوو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، شتێک نه‌بوو به بڕوای من بێجگه له
کایه‌یه‌کی فریوده‌رانه له‌پێناو گه‌رمکردنی بازاڕی گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و
پرۆسه‌ی ده‌نگدانی هاوڵاتیان. بیهێننه پێش چاوتان ئه‌گه‌ر له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا
ئه‌م ته‌لیسمه‌ی کۆمپانیای ووشه له‌ئارادا نه‌بوایه، پێتانوانیه که
سیناریۆی هه‌ڵبژاردن ڕه‌ونه‌قێکی وه‌های نه‌ئه‌بوو! منیش له‌گه‌ڵ مه‌لا
به‌ختیاردام که ئه‌ڵێ؛ ئه‌زموونی دیموکراسی ئه‌حزابی کوردی بێوێنه‌یه‌و
شازه له ناوچه‌که‌دا، چونکه له دووتوێی ئه‌زموونێکی له‌م چه‌شنه‌دایه
کهلێنو بوار به ئاسانی ئه‌ڕه‌خسێت بۆ پیلانگێڕی له جۆری کۆمپانیای
ووشه‌و به‌ناوی پرۆسێسی ململانێی دیموکراسیه‌وه ده‌رخواردی خه‌ڵکی ئه‌ده‌ن.
به گوێره‌ی هه‌واڵێکی کوردستان ڕاپۆرت که ئه‌مڕۆ بڵاوکراوه‌ته‌وه،
دامه‌زراندنی کۆمپانیای ووشه‌و لیستی گۆڕان به ئاگاداری‌و پشتیوانی
مام جهلالو یه‌کێتی نیشتمانی ئه‌نجامدراوه، گوایا دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو
هه‌وڵه‌کانی یه‌کێتی بۆ ڕازیکردنی نه‌وشیروان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو یه‌کێتی
شکستی هێناوه، ڕهزامهندیو بودجه‌و تواناکانی خراوه‌ته به‌رده‌م بۆ
ئه‌م کاره.
هه‌واڵه‌که باسی ئه‌وه ئه‌کات که درووست‌کردنی لیسته‌که‌ی نه‌وشیروان
له ترسی ئه‌وه بووه که ڕه‌وته ئیسلامیه‌کان له نێو بازنه‌ی
ڕیسوابوونی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا، له‌نێو ده‌نگهه‌ڵبڕینی گشتی له‌دژی
دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی، پێگه‌ی زیاتر په‌یدا بکهنو خه‌ڵکی ناڕازی له ده‌وری
ئیسلامیه‌کان کۆببێته‌وه. له‌م لێکدانه‌وه‌دا یه‌قین هه‌یه‌و ئه‌بینین
که مه‌لا کرێکار به ئاشکرا ڕایگه‌یاند که لیسته‌که‌ی نه‌وشیروان
مسته‌فا گۆڕانکاری پێئهکرێو هه‌قه هه‌موو که‌س وه ئیسلامیه‌کانیش
ده‌نگ به‌و بده‌ن. هه‌روه‌ها عه‌لی باپیر سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی ئیسلامی
ووتوویه‌تی هه‌قه خه‌ڵکی ئه‌گه‌ر ده‌نگ به لیستی چوار حیزبه‌که‌ش
ناده‌ن، ده‌نگ بده‌ن به لیستی گۆڕان.
ئه‌م فاکته‌رانه هێمان بۆ واقعییه‌تی پیلانێک که له ناواخنی
کۆمپانیای ووشه‌و لیستی گۆڕاندا خۆی حه‌شار داوه. ئاماژه‌یه‌کی دیکه‌ش
ئه‌وه نیشان ئه‌دا که ئیسلامیه‌کان گه‌ره‌کیانه به تیرێک دوو
نیشانه بشکێنن، هه‌م ناڕه‌زایه‌تی گشتی له دژی یهکێتیو پارتی زیاتر
هانبدهنو ڕیسوایی زیاتریان به‌نسیب بکه‌ن، هه‌م به‌هۆی هه‌ستکردنیان
به پیلانه‌که‌و به‌هۆی باڵاکردنی لیسته‌که‌ی نه‌وشیروانیشه‌وه له
بانگه‌شه‌کاندا، گه‌ره‌کیانه بۆشاییه‌کی سیاسی وه‌به‌ربهێنن که به‌هۆی
هه‌ندێ فهلتهی مه‌سه‌له‌ی درووست‌کردنی لیستی گۆڕانه‌وه هاتۆته
ئاراوه، له چه‌شنی ئه‌مه که نه‌وشیروان حیزبی سیاسی نییه‌و
تائێستاش ئه‌ندامی یه‌کێتیه‌و جگه له‌وه‌ش بانگه‌شه‌ی نێوان لیستی
گۆڕان‌و یهکێتیو پارتی جێگای په‌سه‌ندی خه‌ڵک نییه‌و زیاتر له له
چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوی جه‌نگیدا جێی ئه‌بێته‌وه.
به‌ڵام ئایا له‌م نیوه‌دا خه‌ڵکی کوردستان، ئازادیخوازان‌و کرێکاران‌و
لاوان‌و ژنانی سته‌ملێکراو، هه‌ڵوێستیان چی ئه‌بێت! ئایا فریوی ئه‌م
کایه‌و پیلانگێڕیه‌ی بۆرژوازی ئهخۆنو ئومێدێک به‌م گاڵته‌جاڕیه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه
گرێ ئه‌ده‌نه‌وه! یان سه‌رجه‌می سیناریۆکه ڕیسواو بایکۆت ئه‌که‌ن!
لینکی هه‌واڵه‌که‌ی کوردستان ڕاپۆرت :
http://www.kurdistanreport.com/detail.aspx?page=articles&c=news&id=23388
14/5/2009
|