٣١\٧\٢٠١٢
بمبەرەوە بۆ خۆت.

حه‌یات مه‌جید
بمبه‌ره‌وه بۆ
ناو نه‌رمیی نیگاکانت
تا له ژێر باوه‌شێنی برژانگتا
وه‌نه‌وزێک به‌م،
بمبه‌ره‌وه بۆ سه‌ر شیله‌ی لێوه‌کانت
تا تینویه‌تی ئه‌م غه‌ریبیه‌م
به ماچێکی ته‌ڕ بشکێنم..
بۆ لای نزیک گوێکانتم به
با نهێنی هێمنی شه‌وت پێ بڵێم،
بمبه‌ره ناو قژه ماش و برنجییە‌که‌ت
با له‌وێدا و ڕابکشێم
وچانێک به‌م
هه‌ر له‌وێوه
په‌ڕه‌پەڕه‌ی ئاسمان هه‌ڵده‌مه‌وه
هه‌تا ره‌نگی چاوه‌کانت ئه‌دۆزمه‌وه
زۆر به ئه‌سپای دامگره
ئه‌وا شه‌وه
با دڵی شه‌و شه‌قار نه‌بێ،
بمبه بۆ سه‌ر سینه و ملت
له‌وێ زۆر ئه‌مێنمه‌وه
به ده‌ستی خۆم سه‌رینێکت بۆ ئه‌دورم
له قۆلی خۆم
گوێ له نۆته‌ی ترپه‌ترپی دڵت ئه‌گرم
دانه دانه هه‌ناسه‌کانت ئه‌ژمێرم
له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌کت
په‌ڕه‌په‌ره رووت ئه‌بمه‌وه
په‌ڕه‌کانم ئه‌ده‌مه ده‌ست (با)
میلی کاتژێره‌که‌ت ئه‌وه‌ستێنم
هه‌ر له‌وێدا به ده‌ستی خۆم
سه‌نتووری رۆحت ئه‌ژه‌نم
له مەستییدا
(دروود بۆ سه‌نتوور ئه‌نێرم)
خومار ئه‌بم له باوه‌شت،
گه‌ره‌کمه ئه‌مجاره‌یان
بمبه‌یته که‌ناره ئاوییە‌کانی خۆت
له‌وێ گه‌ڵایه‌ک له خۆمه‌وه ئه‌پێچم
مه‌له ئه‌که‌م
دواتر خۆم له‌به‌ر خۆری چاوه‌کانی
تۆ هه‌ڵده‌خه‌م..
تنۆک تنۆک خۆشه‌ویستییت
ئه‌چۆڕێت له گشت گیانم
به چرپه پێت ئه‌ڵێم به خۆشه‌ویستییت
دوو گیانم.
hayat.qader@gmail.com
|