٢٢\١\٢٠١٠
بمبه‌خشه
ده‌شنێ!

محه‌مه‌د ئیسماعیل
بمبه‌خشه
ده‌شنێ خان! کلیپه‌که‌ت به ناوی( نازانم) سه‌یرم کرد پێم وایه زۆر
خه‌راپ بوو ،، جووله‌کانت بینه‌ر بێزار دهکه‌ن نائارامیه‌ک دروست ده‌بێ
له نێوان بیستن و سه‌یرکردنی کلیپه‌که. له‌کاتی گۆرانی گوتنتدا
جووله‌ی چاوه‌ڕواننه‌کراو ده‌که‌ی، بۆ نموونه خۆت له‌ناکاو ده‌که‌ی
به پڵینگ که ره‌نگه زۆر که‌س له بینه‌ران ئه‌و شته‌ی هه‌ست کردبێ،
به‌وه ده‌چێ که که‌سێک له‌کاتی گۆرانی گوتندا بکۆخێت یان بپشمێت..
بێنه به‌رچاوت گوێگر هه‌ستی چۆن ده‌بێ؟ وادیاره ویستووته بینه‌ر
ڕقوکینه‌ی ناو ناخی بووکێکی جوان ببینێ له‌وکاته‌ی که سووکایه‌تیی به
هاوسه‌ره‌که‌ی یان خۆشه‌ویسته‌که‌ی ده‌کا، له لایه‌کیتر جلی بووکت
له‌به‌ره، ره‌نگی سپی خۆی بۆخۆی بۆ بووک سیمبۆلی جوانیی و پاکییه
به‌ڵام له لایه‌کیتر که جلی ره‌شت له‌به‌ره سه‌مای تووڕه‌یی
ده‌که‌ی.. ئه‌وه‌یان ناو ناخی بووکه‌که‌یه که زۆر تووره‌یه له
خۆشه‌ویستی خۆی له‌به‌ر ره‌فتاره‌که‌ی، پێموایه ئه‌وه شتێکی جوانه
وه‌ک بابه‌تی کلیپه‌که .. له لایه‌کی تر جلی زه‌ردت له‌به‌ره
گۆپاڵێکت به‌ده‌سته‌وه‌یه.. پێموایه ئه‌مه‌یان له زیاده‌یه که
کردووته...
له ڕۆژنامه و سایته تورکییه‌کانم خوێنده‌وه که تۆیان به شاکیرای
کورد ناساندبوو، ئه‌م ناساندنه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوو له‌نێو
میلله‌تی کورد ژن هه‌یه که زۆر به ئازادانه له کوردستان له بواری
هونه‌ریی کار ده‌کا، ئه‌وه‌ش شتیکی ئه‌رێنییه که نووسیوویانه،
وادیاره نووسینه‌که کاریگه‌رییه‌کی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر خودی خۆت
چونکه زۆر به زه‌قیی دیاره که لاسایی شاکیرا ده‌که‌یه‌وه، من بۆ
سه‌یری تۆ بکه‌م وه‌ک شاکیرا؟؟؟ ، ده‌چم سه‌یری شاکیرا ده‌که‌م وه‌ک
شاکیرا.. پێموایه ببی به‌خۆت باشتره نه‌ک شاکیرا.. دوایی پێموایه
زۆر په‌له‌ت کرد له هاتنت بۆ نێو جیهانی میوزیک و گۆرانی .
ده‌رباره‌ی ئاوازی گۆرانییه‌که‌ش هه‌ست ده‌که‌م نه‌ک یه‌ک جار به‌ڵکو
چه‌ند گۆرانییه‌کتان گووتوه هه‌مان شیوازه و جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی
نییه له‌گه‌ڵ ئاوازه‌کانی پێشووی هه‌ڵکه‌وت زاهیر.
به هه‌ر حاڵ دڵت گه‌وره بێ و بمبه‌خشه..
mohammad71_art@hotmail.com
|