٣\٩\٢٠١١
بۆ راى گشتى:
بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان
سکاڵا له خالیدى خوله‌سوور تۆمار ده‌که‌ن و
داواى روونکردنه‌وه‌ش
له پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان ده‌که‌ن.
ئێمه که ناوه‌کانمان له خواره‌وه هاتووه سکاڵا تۆمار ئه‌که‌ین دژ
به ئه‌نفالچی خالیدى خوله‌سوور و داوش له ته‌له‌فزیۆنى NRT ده‌که‌ین
داواى لێبوردنمان لێ بکات که له رێگاى ئه‌وانه‌وه له‌سه‌ر شاشه‌ى ئه‌وانه‌وه
رێگه دراوه سووکایه‌تى به خوێنى شه‌هیده‌کانمان بکرێت، داواکارین له
پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان که به زووترین کات روونکردنه‌وه بده‌ن له‌سه‌ر
قسه‌کانى خاله‌ى خوله سوور و روونکردنه‌وه بده‌ن له‌باره‌ى دادگایی و
داڵده‌دانى ئه‌م جاشه سووکانه، ئایا شه‌هیده‌کانمان ئه‌م ئازادیه‌ى
کوردستانیان هێنا ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ى سووکایه‌تیان پێ بکرێت..ئایا شه‌هیده‌کانمان
گیانى خۆیان به‌خت کرد بۆ کورسیه‌کانى ئێوه و ئێوه‌ش داکۆکى له‌م ئه‌نفالچی
و جاشانه بکه‌ن، ئێمه له رووى پرسیارمان ئاراسته‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم و
جێگره‌که‌ى ده‌که‌ین، رووى پرسیارمان ئاراسته‌ى گۆڕان و سه‌رۆکه‌که‌ى
ده‌که‌ین، ئایا ئێوه جاش و خۆفرۆش داڵده ده‌ده‌ن و پارێزگاریان لێ ده‌که‌ن
و به‌ڵێنى ته‌سلیم نه‌کردنیان لێ ده‌که‌ن به‌دادگا.. ئه‌م ئه‌نفالچییه
ساڵى رابردوو له رێگاى ماڵپه‌ڕه‌کان و له رێگاى چات و پاڵتۆکه‌وه له
رێگاى رۆژنامه و گۆڤار و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه له رێگه‌ى به‌چاپگه‌یاندنى
کتێبێکه‌وه تا پێی کرا سووکایه‌تى به شه‌هیده سه‌ر به‌رزه‌کانمان
کرد و ئێمه‌ش له پێناو بارودۆخى ناسکى ئه‌وسا بێده‌نگیمان هه‌ڵبژارد،
ئه‌مه سه‌دان جاره له‌بری ئێمه سووکایه‌تى و هه‌ڕه‌شه‌ى لێ بکه‌ین
ئه‌و سووکایه‌تى و هه‌ڕه‌شه‌مان لێ ده‌کات و سووکایه‌تى و هه‌ڕه‌شه له
ناوه‌ندى کوردۆساید-چاک/ى وڵاتپارێز و کوردپه‌روه‌ر و داکۆکیکارى خوێنى
شه‌هیدان و ئه‌نفال و به‌جینۆسایدناساندنى که‌یسی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ش
ئه‌کات.
له پارتى دیموکراتى کوردستان ئه‌پرسین، ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌هیدانه شه‌هیدى
کورد و کوردستان و شه‌هیدى رێبازى پارتى و بارزانین بۆچی داکۆکى له شه‌هیدانت
ناکه‌یت و روون کردنه‌وه ناده‌یت، ئه‌گه‌ریش به شه‌هیدى خۆتیان
نازانیت ئه‌ى بۆچی مۆرى شه‌هیدى پارتیت له تۆمارگه‌کانیان داوه.
سکاڵاى بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و شه‌هیدانه‌ى که به‌ده‌ستى موسته‌شار و ئه‌نفالچی
خاله‌ى خوله سوور و باوکى شه‌هید کراون.
ئه‌مه ده‌قی سجلى ئه‌و شه‌هیدانه‌ى که خاله خوله سوور شه‌هیدى
کردوون:
1- شه‌هید وه‌لید هه‌ورامى/ پله فه‌رمانده‌ى مه‌فره‌زه/ له 3/2/1981
له چیاى داڵانى، به بریندارى ده‌گیرێت پاشان له‌لایه‌ن جاشه‌کانى
خالید ته‌سلیم به ئیستخباراتى سلێمانى ده‌کرێت پاشان له ئه‌بوغرێب له
سێداره ده‌درێت
2- شه‌هید جه‌مال عبدالله براخاس/ پله‌ى کارگێڕ ناوچه‌ى پێنحوێن/ له
29-30/12/1982 له ئۆردوگاى شانه‌ده‌رى پاشان له‌لایه‌ن جاشه‌کانى
خالید شه‌هید ده‌کرێت ئه‌مه چواره‌مین شه‌هیدى ئه‌م خێزانه‌یه.
3- شه‌هید تۆفیق محمد محمود پێنجوێنى/ پله کادیری پارتى / له
29-30/12/1982 له ئۆردوگاى شانه‌ده‌رى پاشان له‌لایه‌ن جاشه‌کانى
خالید شه‌هید ده‌کرێت.
4- شه‌هید عه‌لى ره‌سول خه‌سره‌و/ پله پێشمه‌رگه له 29-30/12/1982
له ئۆردوگاى شانه‌ده‌رى پاشان له‌لایه‌ن جاشه‌کانى خالید شه‌هید ده‌کرێت.
5- شه‌هید جه‌لال محمد دۆڵاه سوورى، پله‌ى جێگرى به‌تاڵیۆن، / له
12/1/1981 که‌وتۆته بۆسه‌ى جاشه‌کانى خالید و ته‌سلیم به ده‌زگاى
ئیستیخباراتى سولێمانى کراوه و دواتر گواستراوه‌ته‌وه به‌ندیخانه‌ى
موسڵ و له‌وێ له‌سێداره دراوه.
6- شه‌هید جه‌مال تاهیر به‌گ، ئه‌ندامى پارتى بووه، له ساڵى 1977 له
توتوقاج به ده‌ستى خالید و ئیستیخبارات شه‌هید کراوه.
7- شه‌هید جه‌عفه‌ر که‌ریم، جه‌عفه‌ره ریشه، پله فه‌رمانده‌ى مه‌فره‌زه،
له 29/3/1983 له‌سه‌ر جاده‌ى شانه‌ده‌رى- پێنجوێن له گوندى که‌وڵۆس
که‌وتۆته بۆسه‌ى جاشه‌کانى خالید و شه‌هیدکراوه.
8- شه‌هید حه‌مه ئه‌مین حه‌مه‌جان گرده‌نازه‌یى، ئامر که‌رتى حزبی
سۆسیالیست، له گوندى که‌وڵۆس به‌ده‌ستى جاشه‌کانى خالید شه‌هیدکرا.
9- شه‌هید ئیبراهیم محمد ئه‌حمه‌د، پێشمه‌رگه‌ى هێزى سوورێن بووه، له
20/6/1983 که‌وتۆته بۆسه‌ى جاشه‌کانى خالید و به بریندارى گیراوه و
ته‌سلیم به ئیستیخباراتى سولێمانى کراوه و دواتر گواستراوه‌ته به‌غدا
و له زیندانى ئه‌بوغرێب له سێداره دراوه.
10- شه‌هید حه‌مه ئه‌مین دۆسه‌هێره‌یى، ئامۆزاى شه‌ریفه که‌چه‌ڵه و
به‌رپرسی رێکخراو بووه له مانگى نیسانى 1984 له ته‌نیشت ماڵه‌که‌ى
خالید زینده‌به‌چاڵ کرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌ر به رێکخستنه‌کانى پارتى
بووه و وێنه‌ى سه‌رۆک بارزانى پێ بووه.
11- شه‌هیدى فه‌رمانده ئه‌بوبه‌کر حاجى عوسمان، جێگرى هێزى سوورێنى
پارتى بووه، له‌شه‌وى 16ى ئابى 1983 له کاتێکدا به‌بۆنه‌ى دامه‌زراندنى
پارتیه‌وه ویستوویانه چالاکى ئه‌نجام بده‌ن به لێدانى بنکه و باره‌گاکانى
ده‌زگاکانى به‌عس به‌تایبه‌تى ده‌زگاى ئیستخبارات، به‌ڵام که‌وتۆته
بۆسه‌ى جاشه‌کانى خالید و شه‌هیدیان کردووه.
12- شه‌هید محمد پێنجوێنى، پێشمه‌رگه بووه و له‌گه‌ڵ شه‌هیدى فه‌رمانده
ئه‌بو به‌کر بووه هه‌ر هه‌مان شه‌وى 16ى ئابی 1983 بریندار ده‌بێت و
دواتر له چیاى سوورێن شه‌هید ده‌بێت.
13- شه‌هید سیروان سه‌عدون ناسراو به(رێبین) پێشمه‌رگه بووه و له
19/7/1985 که‌وتۆته بۆسه‌ى جاشه‌کانى خالید له شانه‌ده‌رى برندار
بووه و پاشان له باره‌گا له سوورێن شه‌هید بووه.
14- ئه‌رسه‌لان والى حاجى عارف گرده‌نازه‌یی، پێشمه‌رگه بووه، له‌سه‌ر
جاده‌ى هه‌ڵه‌بجه-سه‌یدسادق که‌وتۆته بۆسه‌ى جاشه‌کانى باوکى خالید و
شه‌هید بوو له گوندى گرده‌نازێ.
15- شه‌هید شه‌هاب سان ئه‌حمه‌د، پێشمه‌رگه بووه، یه‌کێ بووه له‌و
پێشمه‌رگانه‌ى پارتى که ته‌سلیم بۆته‌وه و له 1986 جاشه‌کانى خالید
گومانیان لێی کردووه که په‌یوه‌ندى به پارتیه‌وه هه‌یه بۆیه له‌گوندى
قاینه‌جه شه‌هیدیان کردووه.
16- مسته‌فا عه‌لى سه‌عید، پێشمه‌رگه بووه، له 14/7/1986 که‌وتۆته
بۆسه‌ى جاشه‌کانى خالید له سه‌ر جاده‌ى شانه‌ده‌رى و شه‌هیدیان کردووه.
سکاڵاکاران:
1- هێرش جه‌مال براخاس/ کوڕى شه‌هید جه‌مال برا خاس
2- مسته‌فا محه‌مه‌د مه‌حمود/ براى شه‌هید تۆفیق
3- کاوه ره‌سوڵ به‌ناوى خانه‌واده‌ى شه‌هید عه‌لى ره‌سوڵ
4- عارف حاجى ره‌شید/ برازاى شه‌هید برایم
5- ره‌ئوف دۆسێره‌یی/ براى شه‌هید حه‌مه‌ئه‌مین دۆسێره‌یی
6- ئاسکه عه‌لى عبدالله/ خوشکى شه‌هید جه‌عفه‌ر
|