په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٣\٢٠١٦

برادەر گیان.

سابات         

برادەر گیان..
جاریکی تر لە دوورترین دوورییەوە سـڵاو..


ئەمرۆ رێژنە بارانێکی توند لە پەنجەری ژوورەکەم دەدا و رەشەبایکی زۆر بەھێزیشە.. دارەکان دەھەژێنی و گەڵایەکان لەگەڵ خــۆی دەبا. لە پەنجەرەکەمەوە چاو لەو دارەی بەردەرگا ھەڵــناگرم و لەبەرخـۆمەوە دەڵـێم تۆ بڵێی گەر رەشەبا بەھێزتر بێ دارەکە لە رەگ و ریشەوە ھەڵــنەکەنێ ؟؟؟ دواتر دەڵێم نا ھێندە جوان رەگ و ریشەی بە دڵــی زەویدا رۆچووە ھیج ھێزیک نییە بتوانی بەرانبەر ئەشقی ئەوان رابوەستی.. دواتر خەیاڵ بەرەو خەڵکانی شارم دەباتەوە...  دەڵێن کە لافاو زۆری لەگەڵ خـــۆی راپێچ کردوە و ماڵی زۆریان لە ژێر ئاو دایە.. ئاهەک ھەڵــدەکێشم و دێمەوە لە نزیک پەڕاو و پێنووسەکەم دادەنیشم...

سەرنج دەدەم و دەچمەوە لای چــاوە جوانەکانی باوکم و تاڵـە سپیەکانی سەری.. ھیچ شتیک بە قەد تاڵــە سپیەکانی سەری باوکم سەرنجم راناکێشی... لەبەر خــۆمەوە دەڵــێم تۆ بڵێی پیاوێکی لەو جوانتر ھەبێ؟ کە دەدوێ چێژ لە دێرەکانی دەبینم و دەنگی لای من خــــۆشترین نۆتەی مۆسیقایە.

تۆزیکی تر دادەنیشم و دەستەکانی دایکم و نەخۆشییە هەمیشەییەکانی بە ھزرمدا گوزەردەکەن و لەبەرخۆمەوە دەڵێم من لە بەهەشتێکدا دەژیم.. تکایە ھەرگیز لەو بەھەشتە بی بەشم مەکەن..

برادەر..

نازانم ئەوە چەندەمین نامەیە ئەمرۆ دەینووسم.. دواتر بە بای فەرامۆشیی دەیسپێرم...

ئەمن ئێستا.. دووبارە دەمەوێ پەڕوای بەردەستم لوول بدەم و بڵێم نا ئەو ھەرگیز جاریکی تر نایەتەوە..

چەندەی رۆژەکان لە دوورییت گوزەر دەکەن من ھیندەی تر ئارامییم لێدەبڕێ و پتر بە دوای شوێن پێیەکانت وێل دەبم . لەبەرخۆمەوە  پیت بە پیتی ناوت دووبارە و چەندبارە دەکەمەوە.. جار جاریک فرمێسکی نەدیتنی تو لەسەر گۆنایەکانم رێچکە دەگرن و پێم دەڵێن ئەو ھەرگیز جاریکی تر لێرەوە تێناپەڕی.. تو دەزانی وا نییە.. ھیچ شتیک هێندەی نەبوونی تو من ناتاسێنی.. ھەمیشە لەگەڵ خوم دەکەومە دوان و باسی شکومەندییەکانی تو دەکەم.. شکومەندییەک کە ونبوونی منی تێدایە و دکتاتۆربوونی تو دەسەلمێنی.

برادەر.. دەمەوێ بنوووسم بەڵام دووبارە دێرەکان لە گەرووم دەخنکین.. تەنیا دەنوووسم: ''وەک ھەموو جار من زۆررر باشم زۆر زۆر...''.

 

ماڵپه‌ڕی سابات

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک