په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٦\٢٠٢١

برادەر گیان، هیچ درەختێک بە تەنیا ناسوتێ!


ئەرسەلان مەحمود    


برادەر گیان! ئەوەی نەتوانێ شتەکان وەک خۆی ببینێت، ئەوەی نەکارێ بەرامبەرەکەی وەک خۆی قبوڵ بکات، بەر لەوانی تر لەگەڵ خۆیدا کەوتووەتە کێشەیەکی قوڵی دەرونییەوە، سەری ئەم زێرابە داپۆشە، شێرەی وەهمەکانت بگرەوە بەستە!!

ئارامت بێ برادەر گیان! مرۆڤ کاتێ"کلاج و عەینەی" دەکەوێتە کێشەوە، هەڵە دەکا بیر لەوە بکاتەوە، کەروێشک بەعەرەبانە بگرێ، دەست و دەم و توانستەکان ئاشکران، ئەوەی لەواقیعدا بەئاکارو عەقڵانە مرۆڤ نەبێ، هەرگیز ناتوانێ ئەو بگۆڕو بزوێنەرە بەگوڕو کاریگەرە ڕێداگرەبێ، جیاوازبێ و جیاوازییەکان ببڕێ!!

تێبگە برادەر گیان! مرۆڤی سەرڕاست و ڕاستەقینە، لەبری ئەوانی تر، بەخۆیەوە خەریکە، لەجێگەی تەماویکردنی ئەوانی تر، لەخۆیدا ڕونتر دەنوێنێ، هەمووانت خۆشبوێ جوانتر دەردەکەوی، نیازت دیار بێت با پاکتر دەفراژێی، مرۆڤ ئامراز نییە ئەزیزم ئامانجە، ژیان هەرگیز ئەوە نییە بۆی لەکەوڵە مرۆییەکەت بکەویتە دەرەوەو بۆی ببیت بەدڕندەو گورگانە مڵومۆ بکەی و بلەوەڕێی تێیدا!!

برادەر گیان ئاگاداربە! کاتێ ئاگر بەرئەدەیتە درەختێک، ئەوەی دەسوتێ دواجار تەواوی دارستانەکەیە، هیچ درەختێک نییە بەتەنها بتوانێ بەپێوە بمێنێ و نەبێت بەڕەژییە، دەست لەگڕدانی بەها باڵاکان هەڵگرە، ناشرینکردنی هەر شتێک، سەرئەنجام بێبەها کردنی خودی خۆتە، مرۆڤ بیت بەستە!!

برالە، رەخنە، ئەو ڕەخنەیەی لەڕوحێکەوە دێ سەخاوەتمەدانە، لەعەقڵییەتێکەوە دێ ڕۆشنگەرانە، نەک هەر ئاساییە، زۆر خێرومەدو بەرزە بەهاشە، ڕەخنەی ڕاستەقینە ئەوەیە مرۆ نزیک بکاتەوە لەخۆی لەیەکتری، ئەوەی ترسناکە، لەفۆڕم و بەزمانی ڕەخنەدا، بێیت و بێباکانە ئەم یا ئەوی تر تۆماتبارو تەموومژاوی بکەیت، ڕاستگۆو ڕاشکاوبە کاریگەر تر ئەبیت!!

برادەر گیان! هەرگیز شتێک مەکەو مەهێنە سەر زمان، لەواقیع و لەحەقیقەتدا توانات بەسەریا ناشکێت، هۆشیاربە پشت هەر وشەیەک چییە، دواجار بێ نیگا نامێنێتەوە، ئاخر مێرولەیەکیش خاوەن خۆی و خودان حەقیقەتی خۆیەتی، لەپێناو هیچتدا ڕێگە بەخۆت مەدە پانیبکەیتەوە!!

 

ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک