په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٦\٢٠١٠

براوەى راستەقینەى مۆندیال کێیە؟


حەسەن حوسێن  


یارییەکانی مۆندیال کە لە ئەفریقیاى باشوور بەڕێوە دەچن، جیهانیان تووشی پەتایەکى توندى تۆپی پێ کردووە، هەرچەندە ئەم پەتایە وەک پەتاى جیهانیی H1N1 ترسناک و کوشندە نییە بەڵام دوو لایەنی گرنگ ئەم دوو پەتایە کۆدەکاتەوە، قازانجی زۆرى کارگە و کۆمپانیاکان و رۆڵی میدیا لە ترش و خوآ کردنی رووداوەکەدا.


وەک چۆن لە سەرهەڵدانی پەتاى جیهانیی دا کۆمەڵێک کارگە و کۆمپانیاى دروستکردنی دەرمان و ڤاکسین دروست کردن و بەرهەمهێنەرى کاڵ و کەل و پەلی پزیشکی سوودمەند بوون لەو بەڵ و کارەساتە مرۆییە و میدیاکانیش لە رومالڕ کردنی پێشهات و هەواڵەکانی پەتاکەدا پێشبڕکییان بوو. ئاواش لە پاڵەوانێتی جامی جیهانیدا کارگە و کۆمپانیاکان کێبەرکێ دەکەن بۆ گرتنی چمکێکی ئەو رووداوە وەرزشییە و بردنی قازانجێکی مادیی باش.


یارى تۆپی پێ سەرەتا لە سەدەى شانزەدا لەنێو چینی کرێکارانی بەریتانیاوە سەریهەڵد و زیاتر یارییەکی تایبەت بوو بە چینی کرێکار، ئەو دەمە یارى تێنس و شەترەنج یارى ئەریستۆکراسەکان و بۆرژوازییەکان بوو. بەڵام ئەمڕۆ تۆپی پێ بۆتە وەرزشێک کە ملیارەها دۆلار قازانجی هەیە بەتایبەت بۆ کارگە و کۆمپانیا زەبەلاحەکان. ئەوەش کە گرەنتی بەردەوامیی و زیاد بوونی قازانج و داهاتی ئەم وەرزشە دەکات بەربڵاوی و خۆشەویست بوونێتی لە سەرتاسەرى جیهاندا، تا ئەو رادەیەى کە ئەستێرەکانی ئەم یارییە لەناو خەڵکی وڵاتاندا ئەوەندە خۆشەویستن کە لەهەندێک وڵاتدا ئاستی خۆشەویستی و جەماوەرى بوونی سەرکردەى وڵاتەکانیشیان تێدەپەڕێنێت.


بۆنمونە دەرکەوتنی ئەستێرەیەکی وەک میسی یا کریستیان رۆناڵدۆ لە یارییەکدا بەسە بۆ ئەوەى داهاتێکی زۆر بۆ ئەو یارییە بهێنێتەوە.هەر ئەمەیە کە وادەکات رێکخەرانی مۆندیال و یارییەکانی تۆپی پێ بیرێکیان لاى قازانج و زەرەرى یارییەکان بێت.


لەم ساڵانەى دواییدا سەرمایە گوزارى و کڕین و فرۆشی نێو ئەم وەرزشە گۆڕانێکی دراماتیکی بە خۆیەوە بینی کە پێشتر ئەم وەرزشە بەخۆیەوە نەیدیبوو.بۆ نمونە لە ساڵی 1979 دا کاتێک هێرشبەر و گۆڵکەرى ئینگلیزى (تریڤۆر فرانسیس) (کە لە یارییەکانی مۆندیالی ئەمساڵدا وەک شیکەرەوەى یارییەکان لە کەناڵی جەزیرە سپۆرت دەردەکەوێت) لە یانەى بیرمینگهام سیتیەوە بە نرخی یەک ملیۆن جونەیهی ئوستەرلینی چووە یانەى نۆتینگهام فۆریستی ئینگلیزیی، ئەو دەمە لەبەرگرانیی بۆندەکەى، فرانسیس ناوى مستەر ملیۆنی لێنرا. بەڵام لەمڕۆدا نرخی گواستنەوەى کریستیان رۆناڵدۆ لە یانەى ریالڕ مەدریدەوە بۆ یانەى مانجستەر یونایتد گەیشتە 96 ملیۆن یۆرۆ. واتە نرخی بۆندى یاریزانێک لەماوەى سی ساڵدا 96 ئەوەندە بەرز بۆتەوە. قەبارەى سپانسۆریی کۆمپانیا بازرگانییەکانیش لەپاڵەوانێـی جامی جیهانیی 1982ى ئیسپانیا، کە ژمارەیان نۆ کۆمپانیا بوو، 19 ملیۆن دۆلار بوو. بەڵام پێشبینی دەکرێت قەبارەى بازرگانیی کۆمپانیا سپانسۆرەکانی ئەم پاڵەوانێەتییە بگاتە 800 ملیۆن دۆلار. ئەمەش رادەى سەرمایەگوزارى و زەبەلاحی ئەو سیولە دراوییە نیشاندەدات کە ئەم وەرزشە لەم ساڵانەدا بەخۆیەوە بینویەتی.


میدی و مۆندیال.


گۆڕانکاڕییەکانی دوودەیەى رابردوو لە بوارەکانی تەکنەلۆجیاى گەیاندن و راگەیاندندا، یا باشتر بڵێین دەرهاویشتەکانی جیهانگیریی کاریگەرییەکی گرنگیان لەسەر کایەى وەرزش بەتایبەت یارى فوتبالڕ دانا. ئەمڕۆ میدیا مۆندیالی کردۆتە شتێک کە دەکرێت ناوى جامی بەجیهانگیربووى لێبنێین، چونکە هەر بەتەنها هۆکارێک نین لە گواستنەوەى یارییەکان و هەوالڕ و زانیارییەکان و ئاڵ وگۆڕى کەلتوورى بەڵکو نمونەى جیهانگیرى ئابووریشن، واتە بەشێکن لە پرۆسەى بەجیهانیی کردنی یارییەکان و بازرگانیی وەرزشیی یاخود بە دەربڕینە ئەدۆرنۆییەکە بەشێًکن لە بە پیشەسازیی کردنی کەلتور.


لێرەوە دەبینین کەناڵەکانی تەلەفزیۆن و سەتەلایت ململانێیەکی توند دەکەن بۆ قۆرخ کردنی مافی گواستنەوەى یارییەکان، بۆ نمونە کەناڵی جەزیرە سپۆرت مافی گواستنەوەى یارییەکانی مۆندیالی ئەمساڵی وەرگرتووە. ئەمەش گۆڕانێکە بەسەر پەخش کردنی یارییەکاندا هاتووە و ئەوە دەگەیەنێت کە ئیتر ئەو سەردەمە بەسەر چوو کە چێژبینین لە سەیرکردنی یارییەکان بەخۆڕایی بێت.


ئەو کۆمپانیایانەى سپانسۆریی مۆندیالی ئەمساڵ دەکەن: هێڵی ئاسمانیی ئیمارات، ئەدیداس، کۆکاکۆلا، کیا، سۆنی و ڤیزا.


26/6/2010
ماڵپه‌ڕی حه‌سه‌ن حوسێن