په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٩\٢٠٢٦

برێك هاوکاریی ماددیی گەیەندرایە

منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوای سلێمانی.

 


لە درێژەی هەڵمەتە مرۆیی و بەردەوامەکانیدا، لە ڕێگەی ئەندامێکی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە وڵاتی هۆڵەندا، بڕێک هاوکاریی مادیی پێشکەش بە منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە لە شاری سلێمانی کرا.

ئەم هاوکارییە داراییە، لە ڕێگەی تیمێکی خۆبەخشی لقی کوردستانی فیدراسیۆنەوە، بە شێوەیەکی مەیدانی گەیەندرایە نەخۆشخانەی هیوا و بەسەر منداڵە خۆڕاگرەکان دابەش کرا. ئەم دەستپێشخەرییە مرۆڤدۆستانەیە پەیامێکی گەرمی هاوسۆزی بوو بۆ ئەو پۆلە منداڵە گەشاوەیەی کە سەرەڕای سەختیی نەخۆشییەکە، بە زەردەخەنە و ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە ڕووبەڕووی بوونەتەوە و ژیانیان هەڵبژاردووە.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وێڕای خەباتی نەپساوەی لە پێناو بەرگریکردن لە مافەکانی پەنابەران لە دەرەوەی وڵات، هەمیشە پردی پەیوەندیی نێوان هاوکاریی کوردستانیانی دەرەوە و خەڵکی ناوخۆ بووە. فیدراسیۆن سەرباری هەمیشەهاوکاری ئاوارەو لیقەوماوان، پاڵپشتیکردنی ناوەندە مرۆییەکانی وەکو نەخۆشخانەی هیوا بە ئەرکێکی گەورە دەزانێت و پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەکی لەو شێوەیە دەکا.

لە کۆتاییدا، فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وێڕای دەربڕینی ئەوپەڕی پێزانین و سوپاسگوزاری، دەستخۆشی لە پزیشك و کارمەندانی دڵسۆزی نەخۆشخانەی هیوا دەکا کە لە پرۆسەی گەیاندن و دابەشکردنی ئەم هاوکارییانەدا هاوکارێکی سەرەکیی بوون.
 

فیدراسیۆنی پەنابەران

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک