٢٢\١٠\٢٠١٤
''بیرەوەرییەکانی
سەر بەرد''
لە فیستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی فیلمی پووسان نمایشکرا.
مەنسوور جیهانی
فیلمی
سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد
"شەوکەت ئەمین کورکی" لە میانەی ١٩ەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی
فیلمی پووسان لە وڵاتی کۆریای باشوور نمایشکرا.
فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە نووسینی ھاوبەشی "شەوکەت
ئەمین کورکی" و "مەممەد ئەکتاش" و لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد
"شەوکەت ئەمین کورکی" کە بەرھەمی ساڵی ٢٠١٤ی ھەرێمی کوردستان و
ئەڵمانیایە لە سێیەمین بەشداری نێودەوڵەتیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی لە
ھەرێمی کوردستان لە سێ سانسی جیاوازدا لە ڕۆژانی ٤ و ٦ و ٩ی تەشرینی
یەکەمی ٢٠١٤ لە بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی بە ناونیشانی "پەنجەرەیەک بەرەو
سینەمای ئاسیا" لە میانەی نۆزدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی
پووسان لە وڵاتی کۆریای باشوور چووە سەر پەردەی سینەماکان.
ئەم فیستیڤاڵە بە نمایشی ٣١٣ فیلم لە سینەماکارانی ٧٩ وڵاتی جۆراوجۆری
جیھان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی سەرەکی، لەوانە: "ڕەوتە نوێیەکان" و
"شەپۆلی نوێی"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "پەنجەرەیەک بەرەو سینەمای
ئاسیا"، بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی "سینەمای ئەمڕۆی کۆریا"،
بەشی تایبەتی "گاڵا"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "سینەمای جیھان"، بەشی
پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی "کورتە فیلم و فیلمی دیکۆمێنتاری و فیلمی
منداڵان"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "سینەمای کراوە"، بەشی "بەرنامە
تایبەتەکان"، بەشی "فیلمە سامناکەکان" و بەشی "ڕێزلێنان لە
سینەماکارانی کۆریای باشوور" لە ڕۆژانی ٢ تا ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە
شاری پووسان لە وڵاتی کۆریای باشوور بەڕێوەچوو.
فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دوایین بەشداری
نێونەتەوەیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی دەیەمین خولی فیستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی فیلمی یۆرۆئاسیا لە وڵاتی کازاخستان نمایشکرا.
ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداری ٢٠٠ فیلم لە سینەماکارانی ٣٠ وڵاتی جۆراوجۆری
جیھان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە ڕۆژانی ١٥ تا ٢٠ی
ئەیلوولی ٢٠١٤ لە شاری ئاڵمائاتی گەورەترین شاری وڵاتی کازاخستان
بەڕێوەچوو.
بۆ زانیاریی پتر:
http://www.biff.kr/eng/html/program/prog_view.asp?idx=11509&c_idx=96&sp_idx=&QueryStep=2
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنیی گشتیی فیلمی
سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد".
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|