١٣\٢\٢٠١٠
بیره‌وه‌ریه‌کانی شایه‌تحاڵێک ده‌رباره‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه.

حه‌مه غه‌فور
له‌پێناو هه‌قدا بۆ ڕۆژی خۆی با بیره‌وه‌ریه‌کانمان سه‌باره‌ت به
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه تۆمار بکه‌ین.
- به‌شی
سێیه‌م -
هه‌ڵه‌بجه چۆن کرایه تاقیگای چه‌کی شیمیایی!
ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه چۆن ڕوویدا!
تابلۆیه‌ک به‌ر له تاوان!
من وه‌کو هه‌میشه، هه‌ر له سه‌ردان‌و کۆبوونه‌وه‌ی به‌رووماندا له‌گه‌ڵ
هاوڕێیانی سنوری هه‌ڵه‌بجه ڕێکه‌وتبووم که سه‌ره‌تای مانگی مارس سه‌ردانیان
بکه‌م بۆ گرێدانی په‌یوه‌ندی‌و به‌دواداچوونی کاروباری ڕێکخستنه‌کانمان.
یه‌ک سێهه‌می مانگی ئازار به‌سه‌رچووبوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 10مارس988
دوای نێوه‌ڕۆیه‌کی دره‌نگ گه‌یشتوومه ئۆردوگای (زه‌مه‌قی) پایینی هه‌ڵه‌بجه.
بۆ سبه‌ی دوای نان‌و چای به‌یانی، خۆم ئاماده‌کرد بچم بۆ لای هاوڕێیان.
دێته‌وه یادم ڕۆژێکی خۆشی به‌رپێی به‌هاری شاره‌زوور بوو. پرشنگه قه‌شه‌نگ‌و
چڕه‌کانی هه‌تاوی به‌هاران به پشتی سه‌ری عه‌بابه‌یلێوه سێبه‌رێکی خه‌ستی
سه‌رته‌کی به‌مۆو چیا‌و به‌رزاییه‌کانی هه‌ورامانی به په‌رۆشه‌وه
دابوویه‌وه به‌سه‌ر باڵای هه‌ڵه‌بجه‌داو جۆرێک له ئه‌فسانه‌ی بێده‌نگی‌و
ئارامی‌و فه‌نتاسیای جوانیی سروشتی تێکه‌ڵاو به وێنای شار کردبوو. ئه‌و
دیمه‌نانه‌و نیگاری دڵڕفێنی له پایینه‌وه ڕووه‌و بنارو به‌رزایی به
نه‌زاکه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ سیمای خامۆشی هه‌ڵه‌بجه‌دا تابلۆیه‌کی ده‌گمه‌نی
نمایش کردبوو. ڕۆیشتم!
هاوڕێیان یه‌کمان گرته‌وه‌و دوای چایه‌کی به‌تامی چاخانه‌که‌ی خاڵۆ به‌ده‌م
پیاسه‌و گفتوگۆوه ڕێکه‌وتین که‌ی، وه چۆن‌و له‌کوێ کۆببینه‌وه! مه‌به‌ستم
کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی هه‌ڵه‌بجه بوو، که خۆی له به‌رپرس‌و سه‌رپه‌رشتیاری
شانه ته‌شکیلاتیه‌کاندا ئه‌بینیه‌وه. ڕایه‌ڵ‌و پۆی ڕێکخراوه‌یی
ڕێکخستنه‌کانمان له‌ژێر گوشاری فه‌زای ئیستیبداد‌و سه‌رکوت‌و چاودێری
پۆلیسیدا، به تایبه‌ت له شارێکی وه‌کو هه‌ڵه‌بجه‌دا، هونه‌رێکی سیاسی
مه‌حکه‌م‌و شێوازێکی به دیسپلینی خه‌باتی نهێنی شۆڕشگێڕانه‌ی لێمان ئه‌خواست،
تا بوار بخه‌مڵێنرێ بۆ کۆبوونه‌وه‌و دانیشتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسی تۆڕه ته‌شکیلاتیه‌کانمان.
ئێمه ڕه‌وتی کۆمۆنیست شێوازی ڕێکخستنی مونفه‌سڵ(دابڕاو له یه‌ک)مان
په‌یڕه‌و ئه‌کرد به ئامانجی پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی هه‌ر شوێنپێ هه‌ڵگرتنێکی
ئه‌منی‌و جاسوسی پیاوانی ڕژێم، تا هه‌رچی سه‌لامه‌تترو ساناتر جووڵه‌و
هه‌ڵسووڕانی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی ڕێکخستنه‌کانمان مسۆگه‌ر که‌ین.
پیلانێک بۆ "ڕزگارکردن" یان بۆ نغرۆکردن!
چه‌ند ڕۆژێکی خایاند هه‌تا کاروباره‌کانی ته‌شکیلاتمان جێبه‌جێکرد. به‌ڵام
مه‌خابن پیلانێکی چنراو له ژێره‌وه ته‌واوی تابلۆی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌م ناوچه‌یه‌ی کردۆته نیشانه‌ی ئامانجه ترسناکه‌کانی. له پڕ باڵی
ڕه‌ش‌و نه‌گبه‌تی وه‌یشومه‌یه‌ک، وه‌سوه‌سه‌ی کاره‌ساتێکی مرۆیی گه‌وره
سیمای ئاسایی شاری قڵپکرده‌وه‌و سایه‌ی خسته سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری.
وه‌حشه‌تی کاره‌ساتێک حه‌وزی بناری شاره‌زوور له سه‌یسایه‌ق‌و چاڵاوی
ده‌ربه‌ندیخان به‌ره‌و ڕۆژه‌ڵاتی گرته‌وه. تارمایی نغرۆبوونێک باڵی قه‌ترانیی
خۆی هاویشته سه‌ر ژیانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌موو شتێکی خسته‌لاوه‌و ناوچه‌که‌ی
تووشی شۆکێکی سامناک‌و وه‌حشه‌تناک کرد!
دڵنیا نیم کام ڕۆژی دوای 13مارسی ئه‌و ساڵه بوو! به‌ڵام له‌یادمه هه‌واڵی
گورچکبڕو شۆکهێنه‌ر به خێراییه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر بڵاوئه‌بوویه‌وه؛
شار له پڕێکا حاڵه‌تی ئاسایی لێ حه‌رام بوو. فڕکان فڕکان‌و حه‌په‌ساوی
له‌بناگوێی هه‌ر که‌سێکا له‌م شاره گێنگڵی ئه‌دا. زه‌مبه‌له‌کی میلی
سه‌عاتی ژیان لێره له‌کارکه‌وتووه. هه‌واڵێک بڵاو بۆته‌وه ئه‌ڵێ؛
هێرشێکی سه‌ربازی له سنووره‌کانی ئێرانه‌وه به هاوکاری‌و پێشله‌شکری
حیزب‌و هێزه کوردیه‌کان‌و مه‌جلیسی ئه‌علای شۆڕشی ئیسلامی ده‌ستیپێکردووه
بۆ "ڕزگارکردنی" هه‌ڵه‌بجه‌و داوێنه‌کانی تری تا پرده‌که‌ی زه‌ڵم.
ده‌ڵێ؛ تۆپه قورسه‌کانی ئێران وه‌کو کابوسێک به شێوه‌یه‌کی ئه‌فسانه‌یی
له‌سه‌ر لووتکه‌ی (ئه‌شکه‌وڵ) به پشتی زه‌ڵم‌و ئه‌حمه‌دئاواو خورماڵه‌وه
دامه‌زراون، که پردی زه‌ڵم له‌ژێر لووتیدایه‌و جموجووڵی سه‌ر پرده‌که‌ی
کردۆته ئامانجی گوله تۆپه‌کانی. هیچ که‌سێک بۆی حه‌ل نیه چۆن چۆنیی
ئه‌و تۆپانه له‌و شوێنه ستراتیژیه‌دا جێگیر کراون که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی
ئێرانه‌وه زۆر دووره‌و ته‌نانه‌ت ئێجگار زه‌حمه‌تیشه! ئه‌مه
گومانێکی گه‌وره‌ی کرده به‌شی خه‌ڵکی ناوچه‌که. ده‌ڵێن له پرده‌که‌ی
زه‌ڵمه‌وه ته‌یر(قوش) ده‌رناچێ! چه‌ندین ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگرو ئاسایی
له ده‌ورو به‌ری پرده‌که‌ی زه‌ڵم که به نیازبوون ماڵ‌و خێزانیان ده‌ربازکه‌ن
به‌ره‌و سلێمانی، بوونه‌ته نیشانه‌ی تۆپه قورسه‌کانی ئه‌شکه‌وڵ‌و ده‌یان
ماڵ‌و خێزان بوونه‌ته قه‌قنه‌س‌و گۆشتی ده‌م تۆپه‌کان. مقۆمقۆی به‌کاربردنی
چه‌کی شیمیایی زه‌نده‌قی خه‌ڵکی بردووه.
هه‌واڵێکی دیکه ئه‌ژنۆی ئینسان ووشک ئه‌کات؛ هه‌ڵه‌بجه گیراوه! چۆن؟!
وابڵاوه پرده‌که‌ی زه‌ڵم گیراوه‌و ئاوی سیروان‌و چاڵاوی ده‌ربه‌ندیش
هێنده به‌رزه بوار نادات‌و ته‌نانه‌ت له هه‌ردوو به‌ره‌وه، یان
ڕاستتره بڵێین له هه‌موو لایه‌که‌وه، چ له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه،
یان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای پاسدارانه‌وه یاخود له‌لایه‌ن هێزی
پێشمه‌رگه‌ی به‌شدار له‌م پیلان‌و تاوانکاریه‌دا به ده‌سڕێژی دۆشکه‌و
چه‌که‌کانیان هه‌ر تارماییه‌کی ئینسانی‌و هه‌ر کۆمه‌ڵ‌و کاروانێکی خه‌ڵکی
ئه‌سووتێنن که نیازی جێهێشتنی شار یان ناوچه‌که‌یان بێت.
له ناو هه‌واڵه سه‌رسام هێنه‌ره‌کاندا یه‌کێکیان باسی ئه‌وه ده‌کات
که هێزی پێشمه‌رگه هه‌ڕه‌شه‌یان له خه‌ڵکی کردووه‌و ته‌نانه‌ت چه‌کیان
لێ ڕاکێشاون که نابێت ماڵه‌کانیان جێبهێڵن. پێیان ووتوون؛ ئه‌و کاره
ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ووره‌ی خه‌ڵکی شار بڕوخێ‌و خه‌ڵکی هه‌موو
چۆڵی بکه‌ن. هه‌روه‌ها ڕایان گه‌یاندووه به خه‌ڵکی که ئه‌وان هاتوون
هه‌ڵه‌بجه ڕزگار بکه‌ن، بێ وه‌فاییه چۆن ئه‌بێ ئێوه ڕاکه‌ن‌و چۆڵی
بکه‌ن! ئه‌وه خیانه‌ته له خه‌باتی پێشمه‌رگه! جێگای خۆیه‌تی لێره‌دا
دوپاتی که‌مه‌وه که ساڵی پێشوو به‌هۆی که‌شف بوونی سه‌عاتی سفری هه‌مان
هێرشی سه‌ربازی به پێشله‌شکری بۆ ئێران، خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه شاره‌که‌یان
به‌جێهێشت. هه‌ر ئه‌وه‌ش بویه هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌لاماره‌که.
تا ئه‌مجاره‌یان خه‌ڵکیان غافڵگیرکرد.
هێشتا خه‌ڵکی شار به گومانه‌وه له هه‌واڵه‌کان ڕائه‌مان، هێشتا
مابوو مرۆڤ دڵی خۆی بداته‌وه‌و بڵێ؛ سه‌بر که‌ین باشه به‌ڵکو به‌خێر
بگه‌ڕێته‌وه. کاتێک لامانکرده‌وه سه‌رله‌به‌یانیه‌کی یه‌کێک له ڕۆژه‌کانی
14 یان 15 ئازار بوو بینیمان ئاپۆڕه‌ی چه‌ندین هه‌زاریی له سه‌ربازه
هه‌ڵاتووه‌کانی به‌ره‌کانی جه‌نگی دیفاعی له هه‌ورامان‌و هاوارو به‌رزاییه‌کانی
پشته‌وه به تێکشکاوی‌و بێ چه‌ک‌و چۆڵ‌و به ڕه‌نگی زه‌ردو سه‌روچاوی
قوڕاویه‌وه ڕژاونه‌ته نێو شه‌قام‌و بازاڕه‌کانی ناو شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه‌و
هانایان بۆ خه‌ڵکی هێناوه. هه‌موو چۆکیان شکاوه‌و لیکی ده‌میان له
قوڕگیاندا ووشکبۆته‌وه. بێئه‌وه‌ی که‌سێک لێیان بپرسێت هه‌ر بۆ خۆیان
ده‌ستیان بۆ سه‌ره‌وه هه‌ڵبڕیوه به نیشانه‌ی ته‌سلیمبوون! به‌ڵام خه‌ڵکی
شار چوون به ده‌میانه‌وه‌و نان‌و ئاویان پێدان‌و هێنده‌ی پێیان کرابوو
حه‌واندنیانه‌وه.
به‌ڵام کاتێک چاره‌نووسی سه‌ربازو به‌ره‌ی جه‌نگ‌و مۆڵگای سه‌ربازی له‌گه‌ڵ
مه‌دره‌سه‌و دایه‌نگاو ماڵ‌و گه‌ڕه‌ک‌و خوێندنگا‌و ڕوخساری ژیانی ئاسایی‌و
په‌له‌وه‌رو گیاندارانیش، له چرکه‌یه‌کدا کراسی یه‌کسانیان کرایه به‌رو
سه‌راپایان گۆڕان بۆ سڤیلی ئه‌کته‌ری شانۆنامه‌یه‌کی خوێناوی گه‌وره‌و
دڵته‌زێن، ئیتر شوناس‌و ڕه‌گه‌زو قه‌وم‌و تیره‌و زمان‌و ئه‌م شتانه ته‌کیان
دایه دواوه‌و هه‌موو پێکه‌وه بوونه باوه‌شێک خه‌م‌و یاده‌وه‌ری‌و
دڵنه‌وایی بۆ یه‌کتری! هه‌موو له به‌رده‌م شاڵاوی بێبه‌زه‌ییانه‌ی مه‌رگدا
یه‌کسان بووین!
ئێمه هاوڕێیان هێنده‌ی له ده‌وری یه‌ک مابووینه‌وه‌و ده‌نگمان به یه‌ک
ده‌گه‌یشت، له هاوشانی گه‌نجان‌و هاوڵاتیانی هه‌مشاریماندا،
بڕیارماندا کارێک بکه‌ین خه‌ڵکی شار کۆمه‌ک به‌و سه‌ربازانه بکات. نان‌و
ئاویان بده‌نێ، جل‌و به‌رگی مه‌ده‌نیان پێبده‌ن‌و له‌ترسی ڕه‌میکردن
ڕزگاریان بکه‌ن! ڕاستیه‌که‌ی نازانم چه‌نده ئه‌م هه‌نگاوه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
هه‌بوو، به‌ڵام شاڵاوی هه‌واڵێکی کاره‌ساتباری له هه‌موو ئه‌وانه به‌ولاوه‌تر
هه‌موو شتێکی پێچایه‌وه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی گۆڕی بۆ سه‌حرایه‌کی بێئه‌وپه‌ڕو
ڕۆژی حه‌شری لێ هاته پێشه‌وه!
له ناو سه‌ربازه تێکشکاوه‌کاندا تێگه‌یشتین که پیلانه‌که ئامر
لیوای چواریشی تیایه‌و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامانی ته‌سلیم به ئێران
کردووه! له سیروان‌و سه‌یسایه‌ق به‌ملاوه له عێراق دابڕاوه‌و ئێستا
له‌ژێر ده‌ستی سوپای پاسداران‌و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و مه‌جلیسی ئه‌علادایه!
وێڕای ده‌نگی تۆپ‌و ڕاکێته‌کانی جه‌بهه‌کانی پشته‌وه له سه‌عات‌و
ساته‌کانی ڕابردوودا، ده‌نگی ته‌قه له چوارده‌وری شاریش ده‌ستی
پێکردووه‌و ده‌بیسرێت. ده‌ڵێن؛ سوپای پاسداران‌و چه‌کدارانی مه‌جلیسی
ئه‌علاو پێشمه‌رگه له دۆڵی گوڵان‌و باوه‌کۆچه‌ک‌و چه‌می قاغه‌وه
دابه‌زیون بۆ ناو شار‌و ئێستا شه‌ڕ گه‌یشتۆته نێو کۆڵانه‌کانی شێخ
سمایل‌و گه‌ڕه‌کی به‌نزینخانه‌که. زرێپۆش‌و تانک‌و هێزه دیفاعی‌و
هێرشبه‌ره‌کانی ڕژێمی به‌عسیش تووشی فه‌وزایه‌کی گه‌وره هاتوون‌و هه‌ندێکیان
بێبه‌رنامه ڕوویان له شه‌ڕه‌که کردووه‌و بێ‌ئامانج ته‌قه ئه‌که‌ن.
تروسکاییه‌ک بۆ خۆڕاگریی!
تازه کار له کار ترازابوو. هه‌موو پێکه‌وه خۆشمان بێ‌و ترشمان بێ
تێگه‌یشتین که ئێمه خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان که‌وتووینه‌ته که‌مینێکی
سه‌ربازی بێوێنه‌وه‌و ده‌رچوون ئه‌سته‌مه! به‌ڵام ئه‌وه‌ی که بڕستی
له‌به‌ر خه‌ڵکی بڕیبوو، مه‌سه‌له‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی جۆره‌کانی چه‌کی
شیمیایی بوو له‌م کێبه‌رکێیه‌دا. هێزه سه‌ربازیه‌کان‌و هاوپه‌یمانه
کورده‌کانی ئێران‌و مه‌جلیسی ئه‌علاش بێگومان به که‌ره‌سه‌و ئامڕازی
خۆپاراستن له چه‌کی شیمیایی موجه‌هه‌ز بوون. خه‌ڵکی سڤیلی ناوچه‌که
له ناکاو که‌وتونه‌ته نێو قوڵایی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی بێبه‌زه‌ییانه‌و
هیچ ده‌روازه‌و توانایه‌کی ده‌رچوونیان نه‌ماوه. گه‌وره‌و بچووکی ئه‌م
ده‌ڤه‌ره به شێوه‌یه‌کی دڕندانه فڕێدراونه‌ته نێو کوره‌ی ئاگرێکی
جه‌هه‌ننه‌میه‌وه.
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران‌و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان نامیلکه‌یه‌کی بچکۆله‌یان
بڵاوکرده‌وه به هاوکاری ڕێکخستنه‌کانی ئێمه‌و دۆست‌و لایه‌نگرو نفوزی
خۆشیان به‌ناو خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و چوارده‌وریدا، که به‌شێوه‌یه‌کی
ساکارو ئاسان زانیاری خۆپاراستن له جۆره‌کانی گازی شیمیایی‌و هه‌ندێ
ڕێ‌و شوێنی دیکه‌ی وه‌کو هه‌ڵدوورینی کیسه‌ی بچووک له قوماشی که‌تان‌و
بازه‌و خام بۆ ئه‌وه‌ی بڕێک له خه‌ڵوزی تێبکرێ‌و له‌کاتی هه‌ستکردن به
بۆنی سێ‌و یان بۆنه‌کانی دیکه‌ی گازی شیمیایی بخرێته سه‌ر ده‌م‌و لووت
بۆ هه‌ناسه‌دان لێوه‌ی. هه‌روه‌ها له‌و نامیلکه‌یه‌دا هوشداریان به
خه‌ڵکی دابوو که له کاتی بۆمبارانه‌کاندا هه‌وڵده‌ن ئه‌و کیسه خه‌ڵوزیانه
یان خاولی ته‌ڕ یان به‌تانی‌و قوماشی ته‌ڕ بده‌ن به‌سه‌ریاندا، وه تا
بۆیان بکرێ بۆ به‌رزایی خۆیان بکوتن تا هه‌وای پاک هه‌ڵمژن. چونکوم ئه‌و
گازه کوشندانه هه‌میشه بۆ نزمایی شۆڕئه‌بنه‌وه. یا هه‌وڵ بده‌ن له
نزیک ئاوه‌وه بمێنن تا ئه‌و خاولی‌و به‌تانیانه ته‌ڕکه‌ن به‌رده‌وام
بۆ هه‌ناسه‌وه‌رگرتن لێوه‌یان. ئه‌و نامیلکه‌یه‌و ئه‌و ڕێنوێنیانه
گرنگی باشی پێدرا له‌ناو خه‌ڵکیداو پێئه‌چێ به‌شێک له ڕزگاربووانی نێو
کاره‌ساته‌که له سایه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌وه ژیانی خۆیان ده‌رباز
کردبێت.
مۆڵگه سه‌ربازیه‌کانی لیوای چواری ڕژێم که له ده‌شتی سوسێ‌و دوکانه‌وه
هه‌تا بگاته تانجه‌رۆو ده‌شتی گه‌وره‌ی شاره‌زوور به بناری سورێن‌و
به‌رزاییه‌کانی هه‌ورامان‌و پانتاییه‌کانی حه‌وزی هه‌ڵه‌بجه‌و خورماڵدا
بڵاوبووبوونه‌وه‌و دامه‌زرابوون‌و به درێژایی حه‌وت ساڵ شه‌ڕی ئێران-
عێراق، وه‌کو مۆڵگای جه‌نگی‌و مۆته‌که‌ی کاولکاری‌و سندان به‌سه‌ر سه‌ری
ژیانی خه‌ڵکیه‌وه جێگیربووبوون، شڵه‌ژاوی‌و په‌شۆکاویه‌کی کوشنده‌یان
تێکه‌تبوو. نه‌خشه‌ی سه‌ربازیان به هه‌واڵی گیرانی هه‌ڵه‌بجه تێک‌و
پێک چووبوو!
11\2\2010
|