په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\١١\٢٠١٥

''بیرەوەرییەکانی سەر بەرد'' خەڵاتی فیستیڤاڵی ئاسیا لۆس ئانجلێسی بەدەستھێنا.
 

مەنسوور جیهانی


فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمەکانی "ئاسیا لۆس ئانجلێس"ی بەدەستھێنا.


فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" فیلمی ھەڵبژاردەی وڵاتی عێراق بە ھەشتا و ھەشتەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی ٢٠١٦، کە بەرھەمی ساڵی ٢٠١٤ی ھەرێمی کوردستان و ئەڵمانیایە، بە نوێنەرایەتیی لە ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی ئەم سینەماکارە کوردە لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمەکانی "ئاسیا لۆس ئانجلێس" لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی تایبەت بەم فیلمە کوردییە بەخشرا.


خەڵاتی باشترین فیلم ئەم فیستیڤاڵە بە فیلمی سینەمایی "مۆریا" لە دەرھێنانی "لێڤان تۆتبێردز" لە وڵاتی جۆرجیا، خەڵاتی باشترین ئەکتەریی ئافرەت بە خاتوو "ماڕتین مەلالی زەکەریا" ئەکتەریی فیلمی سینەمایی "ئۆتۆپیا" لە وڵاتی ئەفغانستان و ھەروەھا خەڵاتی باشترین ئەکتەریی پیاو بە "ھەبینگ" لە وڵاتی چین بەخشرا.


ئەم فیستیڤاڵە کۆمەڵێک لە باشترین فیلمەکانی سینەمای کیشوەری ئاسیای لە خۆگرتووە و مەبەستی سەرەکیی لە دامەزراندیی کردنەوەی پردێکیی پەیوەندیی لە نێوان فیلمسازانی ئاسیایی و پیشەیی فیلمسازانی ھۆلیوودییە.


ھەروەھا ئەندامانی ئاکادیمیای ھۆلیوود پڕێسیش لە فیستیڤاڵی فیلمەکانی "ئاسیا لۆس ئانجلێس" بەشدارن کە بە پەسەندکردنیی ئەم گرووپە فیلمە باشەکان ڕەوانەی فیستیڤاڵە گرینگەکان دەکرێن.


فیستیڤاڵی فیلمەکانی "ئاسیا لۆس ئانجلێس" بە بەشداریی ئەم فیلمانەی کە لە لایەن وڵاتانی جۆراوجۆرەری کیشوەری ئاسیاییەوە بە ھەشتا و ھەشتەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی ٢٠١٦ ناسێندراون لە ڕۆژانی ٢٦ی ئۆکتۆبەر تاکو ٢ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ لە شاری لۆس ئانجلێس لە وڵاتی ئەمەریکا بەڕێوەچوو.


سەرۆکی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵە لە ئەستۆی "ماریۆ کاسار" بەرھەمھێنەریی بەناوبانگی ھۆلیوود بوو کە خاوەنی فیلمە سینەماییەکانی "تێرمیناتۆر" و "ڕامبۆ" و دەیان فیلمی ناوداریی دیکەیە و ھەروەھا دەرھێنەر و نووسەری ناوداری ئەمەریکی "بۆبی مۆریسکۆ" کە خاوەنی خەڵاتی ئۆسکارە بۆ فیلمی سینەمایی "کڕاش" یەکێکی دیکە لە ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵە گرینگە بوو.


بۆبی مۆریسکۆ" سەبارەت بە خەڵاتی فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" دەڵێت: ئەمە فیلمێکی گەورەیە لە ھەموو ڕوویەکەوە، دڵھەژێن و ئەزموونی خۆشەویستی نەک تەنھا لە بۆ ئازاری دڵی مرۆڤایەتیی لە ناو کێشەدایە بەڵکوو ھەروەھا لەگەڵ پیشەی فیلمسازی دایە: بۆ چی ئەو کارە دەکەین؟ بۆ چی پێویستە بیکەین؟ بۆ چی پێویستە بەردەوام بین؟ ئەوانەی فیلمی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد"یان دروست کردووە، وایان لە من کرد کە شانازیی بکەم کە من بەشێکم لە خێزانی فیلمسازان لە ھەموو شوێنێک.

بۆ زانیاریی پتر:

http://beverlyhillsview.org/moira-announced-as-best-picture-memories-on-stone-receives-top-jury-honor-p361-171.htm 
http://thehollywoodtimes.net

 

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنیی گشتیی فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد"

 

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 


 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک