![]()
|
٤\٣\٢٠٢٦ بیری گۆڕم دەکەم.
فهرهاد کەریم
پێش مردنم ئاڵوودەی مەلەکردن
بووم لە ناوەوەی خۆم، خۆشە مەلە لە ناوەوەی
خۆت، بوونت لە ناختدا جوانە، دەرەوە پڕە لە
مرۆڤ، لە ئاوەدانیی ترسناک، لە مردووی خوێێنڕێژ،
لە میهرەبانیی کوشندە، لە هەڵۆی کوێر، لە
کۆتری شەڕ، لە خۆشەویستیی بەرد، لە سەمای
ئازار، لە ئاسۆی تاریک، لە هیوای تەنگ، لە جەڵادی پیرۆز، لە مەزنی
بچووک، بچووکی گەورە، دەرەوە پڕە لە گریانی ئازار، ئازاری ڕووخۆش،
یەکسانیی شکاو، نانی نەمان، ئازادیی
پیس، دەرەوە پرە لە گوللەی ئارام لە مووشەکی ئاوریشمی نەرمونیان،
دەرەوە خراپە وەک شەڕ، دەرەوە تاریکە وەک
جەنگ، دەرەوە ترسە لە مرۆڤ، لە ناوخۆمدا خنکاوم، مردووێکی خنکاو، مردن
میراتی مرۆڤە، مرۆڤ ئاڵوودەی مردنە، دەژین بۆ مردن، دەمرن بۆ مردن،
مردن زوو نەگات دەمرن لە مردن،
|