په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٩\٢٠١٦

    بیری ژەنگاوڵە.

سوه‌یلا مەیهەمی

ئازارێکی لە رەگەزی سەد و بیست و چوار هەزار گومان
بە کۆڵتا هەورازترە
شەکەتتر رێگا هەڵاهەڵا دەژەنێ.

مرۆڤبوون دوو زامی ساڕێژنەکراو، بە جەستەیەکی مۆر...
تەرمێکی ئێزیدییە.

شین بە رەچەڵەکی بەرزەخدا...
هاوتەریبی گڕ
ژەنگاوڵە خەنجەری بیرتان،
ئەڵقەی پەتی مێژوو.

دەست بە سمێڵدا...
زریکەی قاچی منداڵ
گۆڕانی واتای حۆریی.

بە کۆچی برینی ''لالش''دا،
بێ بایەختر هەتوانە...
رووڕەشتر هەتاوە.

باویشکەکانتان درێژتر.. دەسەڵات
بەرامبەری پەڕە خوێناوییەکانی
هەڵوەریو.

دێڕەکانتان چرتر بە شاشەی بێدەنگیی،
خێرا خێرا ژێرنووسی
ژوورەکانتان.

پرتەقاڵی سنەوبەر چ رووبارە،
بە بزووتنەوەی رەشايی
لە تونی نووستن ڕاچڵەکن...
بەیت و حەیران ڕاگوێزرا بە تەوەسدا.

ماندووترم
لە بینینی خۆم...
بە رەنگی حۆریی.

بە ڕەوەزی ژانتان بێ بایەخ دەنوێنێ مردن،
کە رووداوی کۆتايی جیهانە.

لە دوا ماڵاوایی کازیوەیەکی کوێر
میچی حەوزەکە ماسی دەلەرزێ...
کاتی لەرینەوەی وشەی (ئەڵاهوئەکبەر).

 

سنە
ماڵپه‌ڕی سوەیلا مەیهەمی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک