په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٤\٢٠٢٤

بیری پەرلەمان و پەرلەمانتاران دەکەن؟!

 شوان سدیق      

 

لەم دۆخەی ئێستە پەرلەمانتارانی نوێی کوردستان بگەڕێنەوە، ئیشیان چی دەبێت، هەر لێدوان بۆ پەیجەکان و چوونە پێش دەمی مایکرۆفۆن؟
یان دەتوانن، وەکو پەرلەمانێکی بەهێز و چاودێر ڕۆڵ بگێڕن، بێگومان نەخێر!
هەرێمی کوردستان، ماوەیەکی زۆرە پەرلەمانی نییە، ئایە ژیانی هاونشتیمانیان خراپتر بووە؟!
ئەدی پێشتر پەرلەمان، هەبوو سەرۆک و وەزیر و گزیر ئیشوکاریان باشتر دەکرد لە ترسی پەرلەمان؟!
وەزیرێک یان بەرپرسێک لەسەر دزی، بەرتیل و گەندەڵی، بەرهەمی خراپ و بەسەرچوو درا بەدادگا؟!
چەند بەرپرستان بینی راپێچی پەرلەمان بکرێ و دژی نەبوونی کارەبا، ئاوی خواردنەوە، لافاو و نەخۆشیی ناڕەزایەتی لە بەرانبەر ئەنجامبدرێ و متمانەی لێ وەربگیردرێتەوە؟ بێگومان هیچ!
پەرلەمان بڕبڕەی پشتی ئیدارەدانی دەوڵەتە لە سیستەمی دیموکراسی حکوومەت ناتوانێ بەبێ پەرلەمان بپژمێت.
لە سیستەمی دیموکراسی پەرلەمانیش بە بێ دەستوور وەکو منداڵێک وایە ناوی لێ نەنرابێت!
بەڵام لە کوردستان دەستوور نییە، ڕۆڵی پەرلەمان لاوازە و دامەزراوەی یاسایی خەسێنراون.
هیچ دامەزراوەیەکی هەرێم چاودێری حکوومەت و بەرپرسانی ناکات.
هەر کەسێک دێ و خۆی پارەدار دەکات و دوای دەبێتە ئۆپۆزسیۆن و وەکو خەڵکە بێبەشکراوەکە ئەویش قسان دەکات.
ئەی گرنگی ئەم دامەزراوەیە چییە، هەبێ و نەبێت؟!
گەر هەڵبژاردنیش بکرێت، هیچ لە دۆخی ژیانی خەڵکی ناگۆڕێت.
ئایە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی کێ سوودمەند دەبێ، مەگەر هەر هاوڵاتیان زەرەر ناکەن؟!
بەپێی گوتەی بەرپرسانی کۆمیسیۆن بەڕێوەچوونی کارەکانی هەڵبژاردن لە هەرێم ٢٠ بۆ ٢٥ ملێۆن دۆلاری دەوێ!.
ئەمە جگە لەوەی مووچەی پەرلەمانتار نزیکەی شەش ملێۆن دینارە.
ئەگەر وەکو پێشتربێ ژمارەی کورسیەکان هەر ١١١ کەس بن و پەرلەمانتار ئەگەر موچەی تەنیا 5 ملیۆن دیناربێ.
ئەوا مانگانە بۆ ١١١ ئەندام (پێنج سەد و پەنجاو پێنج) ملیۆن دینار دەچێ بۆ مووچەکانیان.
لە ساڵێکدا (شەش ملیارد و شەش سەد و شەست ملیۆن) دینار دەچێ بۆ مووچەی ١١١ پەرلەمانتار.
هەروەها کۆی چوار ساڵەکە واتە یەک خوول کۆی گشتی پارە (بیست و شەش ملیارد و شەش سەد و چل ملیۆن) دینار دەچێ بۆ مووچەی پەرلەمانتاران..
خەڵک زەرەر دەکەن، لەوەی مووچەی پەرلەمانتار زۆرە.
هیچ هێزێکیش بەتایبەتی ئەوانەی چەند کورسیەکیان هەیە ڕای گشتی و کۆدەنگی ناجوڵێنن بۆ کەمکردنەوەی مووچەی پەرلەمانتار!!

 

ماڵپه‌ڕی شوان سدیق

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک