په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\٥\٢٠٢١

   بیرتدێ!

ئەرسەلان مەحمود

تۆش بیرتدێ،
زەوی ژێر پێمان چۆڵ و هۆڵ و
ئاسمانی ژور سەرمان پڕپڕ ببوو
لــە ئەستێرە!!

دەبێــت
تۆش بیرت بێ،
چ بەرەبەیانێک ڕژا،
چ ئومێدێک بوو پژا،
چ بارانێک بوو شاد،
چ شای لـۆغانێکبوو
ئەوێ ڕۆژێ!
بیرتدێ؟!

رۆژێک بوو، نەبیندراو!
کەس نەیدەزانی، بیخاتە ڕستەوە!
کەچی هەموو شتێک کۆتای هات
تەنانەت ئەو ڕۆژەش!!

خۆر ئاوا بوو،
ئەوەی مایەوە، روناکیەک بوو
رەش و سور!

رەنگە
هی ئەوە بوبێ،
یەکەمجار بوو چڕی
ئەم هەموو چریسکانەوەیە،
لە قوڵایی ئاسمانەدا ببینین!
بۆیە هێشتا بەدوای
خۆرەوە وێڵ
بووین!!

کـــــەچی دواجار،
چۆن هیچ نەبووین،
نەشبووین بەهیچ!

نەهامەتی
بواری نەدا، تەنانەت
ناخۆشیەکانیش یاداشت و رەسم بکەین!
تـارماییەکان بوونەوە سایەو سێبەر بەسەر
سه‌ری دنیا بینی و
ئاییندەوە!

 

ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک