٢٢\١١\٢٠١٤
بیرناکەینەوە
بیربکەینەوە
بیردەکەینەوە بیرنەکەینەوە.

بەنگین
کارەکتەری
ڕۆمانی "فەهرەنهایت" "کڵاریس" دەڵێ: "دەیانەوێت بزانن کاتەکانم بەچی
بەسەر دەبەم.پێیان دەڵێم هەندێکجار تەنیا دادەنیشم و بیردەکەمەوە. پێان
ناڵێم بیر لەچی دەکەمەوە".
ناخی ئێمە کتێب نیە دەستمان لەنوسینەوەی دا هەبێت، بەلکو خاڵیە لە
عەشقی کتێب، گڕێکە وەک مۆنتاگ بۆ سوتاندنی کتێب، نەشمان توانیوە بیرمان
وا لێ بکەین قەڵەمێک بێت بۆ بیرکردنەوە تا بیر بۆ بیرکردنەوە
بیربکاتەوە و خۆمان بین و بە بیر، بیر لە بیرکردنەوە بکەینەوە.
لەبری ئەوە سەرقاڵین، خەڵک چۆن بیردەکەنەوە و بیر لە چی دەکەنەوە.
ئەگەر لە خۆمان نەپرسیوە چۆن و بۆچی بیرناکەینەوە کە بیردەکەینەوە، بیر
لەچی دەکەینەوە، ئەی بۆ دەپرسین خەڵک بیر لەچی دەکەنەوە؟ ئەوەندەی
بیرمان سەرقاڵی بیرکردنەوەیە خەڵک بیر لە چی دەکاتەوە، هێندە سەرقاڵی
بیرکردنەوەی بیری خۆمان بین ئێمە هەر بەڕاستی بەبیر بیرناکەینەوە، جۆری
بیری بیرکردنەوەمان چۆن دەبو؟
کەواتە دەبێ بیربکەینەوە تابیرمان بیری بیربێتەوە بەبیر بیربکەینەوە
نەک بپرسین بۆچی هەر بپرسین، بیر بۆچی بەبیری بیر، بیرناکاتەوە.
دیارە بیرمان بیری نەکردۆتەوە بۆیە بە بیر، بیر لە بیرکردنەوە
ناکەینەوە، ئایا بیرمان بۆ بیری لە بیرکردنەوە نەکردۆتەوە؟
تا بیرمان بیری بیربێتەوە، بیردەبێ بەبیر، بیربکاتەوە، بۆ بەبیر
بیرناکەینەوە بیربکەینەوە؟
هۆکار چیە بیرناکەینەوە؟ بیرناکەینەوە یان بیرمان نەبوە بە بیر،
بیربکەینەوە؟ ئایا بیربکەینەوە خەڵک چۆن و بیرلەچی دەکاتەوە،
بیرکردنەوەیە؟ ئایا ئەو جۆرە بیرکردنەوەیە، مانای وایە بیرمان بیری
کردۆتەوە؟ ئایا بیر، بەبیر بیردەکاتەوە؟ کە بیرمان بەبیر بیردەکاتەوە
بۆچی دەپرسین بیر،بەبیر بیر لەبیرکردنەوە ناکاتەوە بەبیر بیربکاتەوە!
چاوەڕوانی ئەوەین بیری ئەویتر، لەبری ئێمە بەبیری خۆی بیربکاتەوە. بۆچی
بیرناکەینەوە لەبری بیرکردنەوەی ئەویتر ئێمە بیربکەینەوە!
بیری بیرکردنەوەی ئەویتر هەمیشە لەبری بیری بیرکردنەوەی ئێمە بیری بیر
دەکاتەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە بەبیر بیرمان لەبیرکردنەوە نەکردۆتەوە،
کەواتە، ئەوکاتە بیرمان بیری کردۆتەوە کە بیرمان بیری بوو بیری
کردۆتەوە کە تا ئێستا بیرمان بیری نەبوە بە بیر بیربکاتەوە، یانیش
بەبیر بیرمان لەبیرکردنەوە نەکردۆتەوە.
کە بەم جۆرە بیرمان بیری کردەوە مانای وایە بیرمان بیری کردۆتەوە، کە
خۆمان بیرمان لەبیرکردنەوە کردۆتەوە، نەک بیرمان بیربکاتەوە، خەڵک چۆن
و بیر لەچی دەکاتەوە.
ماڵپەڕی بەنگینە پیرۆت نوری
|