٥\٥\٢٠١٢
بڕۆ
بنوو.

حەیات مەجید
برۆ بنوو له
دووتوێێ کتێبیکدا
ئارامتره له باوه‌شم
له ناو ئینجانه‌یه‌کدا بنوو
له بۆنی خاک بێبە‌ش نابی
له ناو له‌پی گه‌ڵایه‌کدا بنوو
ئاورنگه‌که‌ی ته‌ڕت ئه‌کا
له ناو پیاله‌یه‌ک مه‌ی دا بنوو
به هێمنیی مه‌ستت ئه‌کا
له‌سه‌ر دڵی شه‌پۆڵ بنوو
به که‌یفی خۆت ئه‌تلاوێنێ
له ژێر تریفه‌ی مانگدا بنوو
به رۆشنیی خۆی ئه‌تشواته‌وه
له ناو مه‌ڵۆیه‌کدا بنوو
له به‌ره‌که‌تی گوڵه‌گه‌نم
بێبە‌ش نابی
له‌سه‌ر باڵی نه‌وڕەسێک بنوو
به ئه‌سپایی له‌سه‌ر ده‌نووکی
ئه‌نووسم خۆشمئه‌وێی..
له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م دونیایه‌دا
بنووی له باوه‌شی من گه‌رمتره
باوه‌شم یه‌کپارچه شه‌خته‌یه
له توانه‌وه‌ی په‌شیمان نیم
له خنکانی تۆ ئه‌ترسم.
hayat.qader@gmail.com
|