٢٨\٥\٢٠١٠
بیرۆکەی میرایه‌تی
(حکومه‌تی) باش.
نووسینی: ئێریکۆ مالا‌تێستا
و. لە فارسییەوە: هەژێن
هیچ
که‌س ناتوانێت به دڵنیاییه‌وه دادوه‌ری بکات، که چ که‌سێک ڕاست
دەکات و چ که‌سێک هەڵەیه، چ که‌سێک له ڕاستییه‌وه نزیکتره یا لەسەر
باشترین ڕێگه‌یە بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین باشە بۆ هەر که‌سێک و بۆ
هه‌مووان. ئازادی هاوده‌م بە ئه‌زموون، ته‌نیا ڕێگه‌یە بۆ په‌یبردن به
ڕاستی و ئەوەی چ شتێک باشترینە؛ هەروا ئازادی لە ئارادا نابێت، ئه‌گه‌ر
ئازادی هه‌ڵه‌کردن، ڕه‌تبکرێته‌وه.
به‌ڵام کاتێک که‌سێک له ڕووی ڕامیارییه‌وه، نه‌ک فیلۆسۆفییه‌وه،
قسه له‌سه‌ر ئازادی ده‌کات، که‌س هۆشی بۆ دێوی میتافیزیکییانه‌ی مرۆڤی
دابڕاو (ئه‌بستراکت) ناچێت، که له ده‌ره‌وه‌ی گه‌ردوون و ژینگه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بوونی هه‌یه و وه‌ک هه‌ندێک له خواکان ”توانای
کردنی هەر شتێکی هەیە، که ئاره‌زووی بکا” پڕ به واتای وشه.
کاتێک که که‌سێک قسه له ئازادی ده‌کات، له بارەی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کەوە
ده‌دوێت، که تێیدا هیچ که‌س ناتوانێت که‌سانی تر به‌بێ
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌رهه‌ڵستی توند، ملکه‌چ بکات، له‌وێدا، لە
سەرووی هەموو شتێکەوە، هیچ که‌س ناتوانێت بەسەر کۆمەڵگەدا زاڵ‌بێت و
هێزی کۆمەڵایەتی بۆ سه‌پاندنی ئارەزووه‌کانی خۆی به‌سه‌ر که‌سانی تر و
گروپەکانی تردا که سه‌رچاوه‌ی هەموو ده‌سه‌لاتێکن، بەکاربەرێت.
مرۆڤ پێرفێکت نییه، به‌مه ڕازین. به‌ڵام ئەمە لە به‌ڵگه‌یه‌ک زیاترە
و له‌وانه‌شه به‌هێزترین به‌ڵگه‌ش بێت، تا چه‌کی "به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی
ئازادی تاکەکه‌سی" نه‌درێته ده‌ست که‌س.
مرۆڤ پیرفێکت نییه. به‌ڵام ئه‌ی له کوێ مرۆڤ ده‌توانێت که‌سانی وا
په‌یدا بکات، که نه‌ک ته‌نیا بۆ به ئاشتی ژیان له‌ته‌ک که‌سانی تردا
به ئه‌ندازه‌ی پێویست باش نه‌بن، به‌ڵکو هه‌روا که‌سانی واش که
لێهاتووی کۆنترۆڵی ژیانی که‌سانی تریشیان به شێوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتگه‌رایانه هه‌بێت؟ به گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی که وه‌ها که‌سانێک
هه‌بن، ئه‌ی چ که‌سێک دیاری‌یان ده‌کات؟ ئایا ئه‌وان به‌خۆیان خۆیان
ده‌سه‌پێنن؟ ئەی ئه‌وه کێیه که ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر به‌رهه‌لستی و
توندوتیژی ”تاوانباران” ده‌یانپارێزێت؟ یا ئایا ئه‌وان له‌لایه‌ن
”که‌سانی شکۆدار”ه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، که‌سانێک که وه‌ک نه‌زان و
شه‌ڕانی، دوور له‌وه‌ی که بتوانن ئاشتیانه بژین، وێنا ده‌کرێن، ئەی
چۆن له پڕێکدا ده‌بنه خاوه‌نی ته‌واوی باشییه‌کان، کاتێک که پرس و
پرسیاری هه‌ڵبژاردنی سه‌روه‌رانیان دێته پێشه‌وه؟
ئه‌رشیڤی نووسه‌ر: نووسینەکانی تری نووسەر:
http://dwardmac.pitzer.edu/anarchist_archives/malatesta/Malatestaarchive.html
ماڵپه‌ڕی هه‌ژێن
|