بڕۆن به‌هانای شاری مه‌ریوانه‌وه.
م . حه‌مید عه‌زیز بۆ هه‌موو کوردێکی دڵسۆز و به‌ئه‌مه‌کی ئه‌م خاکه پیرۆزه‌ی کوردستان :
ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه‌و بڕۆن به‌پیر هاوارو ئازاری خه‌ڵکی نیشتمان په‌روه‌ری مه‌ریوانه‌وه . پارته کوردستانی یه‌کان و به‌رهه‌ڵستکاره ئازا‌و جه‌ربه‌زه‌کانی ووڵات ئه‌ی پیاوه خۆڕاگر‌و پێشمه‌رگه گیانبازه‌کانی کورد‌و کوردستان ئه‌مڕۆ ڕۆژی هیمه‌ته‌و بائیتر ئه‌و کوانووی ئاگره‌ی هه‌ناوی خه‌ڵکی کوردستان سارد نه‌بێته‌وه‌و بگه‌ن به‌فریای براکانتان له‌شاری مه‌ریوانی خۆڕاگر‌و قاره‌مان که‌ده‌روازه‌ی خه‌بات و ڕاپه‌ڕین و کۆڵنه‌دانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته‌و هه‌ناسه‌و هیواو ده‌سپێکی ئازادی و ژیانه .
ئێوه ئه‌ی پارته کوردی یه‌کانی کوردستان ئه‌مڕۆ هه‌لێکی زێڕین و هیوایه‌کی نوێ له‌سوچێکی ئه‌م کوردستانه تینووه‌ی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌بریسکێته‌وه‌و خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان برسی ئازادی و نان و ژیانن و هه‌ر ئه‌وانیش سه‌رچاوه‌ی شۆڕش و خه‌باتی ئێوه‌ن و هه‌رئه‌وانیش چاوه‌ڕێی ده‌ست و مه‌چه‌کی پۆڵایینی ئێوه‌ی پێشمه‌رگه‌ن و هیوایه‌کی گه‌وره‌ن له‌دڵی ئه‌واندا . ده‌سا ئیوه‌ش ئه‌ی خه‌ڵکی کۆمه‌ڵانی کوردستان و پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌کانی په‌ژاک و دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌و پارته کوردستانی یه‌کانی تر هیمه‌تێک و هێزی و ده‌ستێکی پۆڵایین بن بۆ براکانتان له‌مه‌ریوانی دڵی کوردستانی خۆڕاگر‌و تینوی به‌رده‌وامی ژیانی سه‌رفرازی و ئازادی و یه‌کسانی .
ده‌با له‌خۆمان بپرسین و بڵێین تاکه‌ی زووڵم تاکه‌ی بنده‌ستی و چه‌وساندنه‌وه هه‌تاکه‌ی ژیانی کوللومه‌رگی .؟. ده‌با نه‌وه‌کانی دوای ئێمه‌ش وه‌کو ئێمه بنده‌ست و داماو نه‌بن .
ئه‌وه‌ی شایانی باس و تێڕوانینی پارته کوردی یه‌کان و خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستانه‌و ده‌بێت به‌کرده‌وه هه‌نگاوی بۆبنرێت ئه‌ویش مانگرتن و خه‌باتی ڕامیاری گه‌لی کوردستانه‌و ماندوبوون و ژیانی تاڵی کورده له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا بۆیه له‌به‌رواری 2/3/2009 دا میلله‌تی قاره‌مانی ئێمه له‌شاره گیانبازه‌که‌ی مه‌ریوان دا که‌لانکی شۆڕش و به‌رخۆدان و ژیانه ده‌ستیان کردووه به‌خه‌باتێکی نوێی سێکۆلارانه‌و سه‌رده‌میانه‌ی مۆدێرن له‌ئاست و به‌رامبه‌ر پڕبوون و کووشتن و له‌سێداره‌دان و ناڕه‌حه‌تی یه‌کانی کۆماری ئیسلامی کۆنه‌په‌ره‌ست و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ست و که‌م هۆش و ڕه‌فتاری ناسه‌رده‌میانه‌ی بیری ڕه‌شی ژه‌نگاوی ئه‌م به‌ناو کۆمار‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا که‌هه‌میشه کاری ئه‌وه بووه خه‌ڵکی کورد برسی و ڕه‌ش و ڕووت بکات . بۆیه خه‌ڵکی به‌ئه‌مه‌کی شاری مه‌ریوان هه‌ستاون به‌خه‌باتێکی سه‌رده‌میانه‌ی نوێ دژ به‌هۆش و بیری زۆر کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئێجگار کۆن و به‌سه‌رچوو که‌ئێستاو بۆ ئه‌مڕۆو ئه‌م سه‌رده‌می پێشکه‌وتووی جیهانگیری و گلۆبالیزمه‌دا جێگه‌ی شه‌رم و نه‌نگی یه‌و له‌هیچ سوچێکی ئه‌م جیهانه‌دا ئه‌م جۆره بیروهۆشه تاریکه جێی نابێته‌وه .
بۆیه ده‌بێت ئه‌م مانگرتن و خۆپیشاندان و شۆڕشه نوێ و سه‌رده‌میانه‌یه‌ی گه‌لی کوردستان له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌گه‌وره بنرخێنین و به‌ده‌م هاوارو هه‌ناسه‌و ناڵه‌ی په‌ستێنراوی چه‌نده‌ها ساڵه‌ی زووڵمی ده‌ووڵه‌تی ئێران به‌رامبه‌ر کورد بڕۆین و به‌رخۆدان و خه‌باتمان بگوێزینه‌وه له‌دانیشتنی شاره‌کانه‌وه به‌ره‌وه چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تی و شه‌ڕی سه‌ربازی شان به‌شانی خۆپیشاندان و مانگرتنی خه‌ڵکی تینووی ئازادی و نان له‌کوردستاندا بڕۆین و ئه‌و ته‌وق و که‌له‌پچه‌و په‌تی سێداره‌و زووڵم و سته‌مه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خراپه بشکێنین و نه‌یهێڵین و ته‌فروتووناو ڕسووای بکه‌ین .
به‌کورتی ڕووی ده‌می نامه‌و خه‌م و دڵسۆزیی و کوردایه‌تی و هاوسۆزی و برایه‌تیم له‌گه‌ڵ براکانم له‌شاری ڕاپه‌ڕیوی مه‌ریوانی قاره‌ماندا ده‌که‌مه دیاری بۆ به‌هاتنه‌وه هۆش و هه‌ڵسانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان وه‌کو پشت و په‌ناو هێزی چه‌ک و سه‌ربازی بۆ گه‌لی قاره‌مانی مه‌ریوان و شاره‌کانی تری کوردستان .
ئه‌و هێزه سه‌ره‌کیانه‌ی کوردستان وه‌کو : ( پژاک و دیموکرات و کۆمه‌ڵه ) به‌تایبه‌ت و پارته‌کانی تری کوردستان به‌گشتی ده‌بنه هێزو بازوو گوڕ‌و تینێکی باشتر‌و مه‌زنتر بۆ خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی مه‌ریوان و شاره‌کانی تری کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات .
ده‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌و مانگرتنه‌ی شاره قاره‌مانه‌که‌ی مه‌ریوان له‌لایه‌ن ڕێکخستنه‌کانی ناو شار‌و هێزی پێشمه‌رگه‌وه پشتیوانی لێبکرێت پریشکی به‌رخۆدان و شۆڕشی خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی مه‌ریوان ده‌ڕوات و بڵاو ده‌بێته‌وه‌و ده‌گاته شار‌و شارۆچکه‌کانی تری کوردستان ده‌شتاونم بڵێم کوردستانی گه‌وره چونکه هیچ شتێک ئه‌سته‌م نی یه‌و به‌تایبه‌ت ئازادی و نان که‌بۆ گه‌لێکی زووڵم لێکراوو بنده‌ستی وه‌کو کورد بێت . بۆیه ده‌بێت زۆر په‌له بکرێت و هێزه سه‌ره‌کیه‌کانی پارته کوردستانی یه‌کان بکه‌ونه خۆیان و گوڕ‌و تینێک بده‌نه ئه‌و خه‌بات و ماندوبوونه‌ی مه‌ریوان و به‌ئامانجی بڵاوبوونه‌وه‌و ته‌شه‌نه‌کردنی بۆ شاره‌کانی تری کوردستان .
Hamid773@hotmail.com
|