په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٥\٢٠١٦

برووسکەیەک لە بەشیر موشیرەوە.


کامیل ژیر      


لەو رۆژەوە کە بەجەستە، نەک بە گیان، ماڵئاواییم لێکردون، واتا ٣٠/٦/١٩٦٣، ئەوەندەی ئەمڕۆ شادمان نەبوم. ئۆخەی گوندەکەی منیش، گوندی بەشیر، رزگارکرا. ئەی ئافەرین ئەولادەکانم، پێشمەرگە قارەمانەکان، چاوەکانتان ماچئەکەم، بازوە پۆڵایینەکانتان ھەر بەھێزبێ. بەڕاستی ئێوە وەجاخی منتان روناککردەوە.ئاخر منیش لەجەنگی جیھانیی یەکەمدا،بە تەنیا ٣٠ نەفەرەوە، سوپایەکی ٣٠٠٠نەفەریی ئنگلیزم بەجۆرێک شکان کە تائێستاش خۆیان بۆنەگیراوەتەوە. ئەزانن بەچی؟ بە خاکەناز! .. وەک تەرزە گوللە بەسەرمانا ئەباری..نەفەرەکانم خەریکبو ورە بەردەن.. وتم مەترسن.. یەکی خاکەنازێ بگرن بەدەستانەوە.. ھەر گوللەیەکتان بۆھات، خاکەنازەکەی بدەنەبەرو ھێرشبکەن..ئەو سوپا گەورەیەی ئنگلیز، لەم پلانە سەربازییە عەجیبە تۆقین و ھەڵاتن و لاشەو چەکێکی زۆریشیان بەجێھێشت!

ھۆ پێشمەرگە قارەمانەکان، دەسم دامێنتان، نەکەن و رێنەدەن جارێکیتر ئەو گوندەی من رادەستی ھیچ ھێزو نەتەوەیەکیتر بکرێ! ئەوە بەشێکی ئازیزە لە خاکی کوردستان.
ھۆ ئەندام پەرلەمان و وەزیرە کوردەکانی شەترەنج لە بەغدا:


لە بازنەی بەتاڵا مەخولێنەوە
ھەرچۆنێبوو رزگارتانبوو ئەمجارە
مەگەڕێنەوە، گەر بگەڕێنەوە
سزاتان وەک سزای سەختی سنمارە


ھۆ دەسەڵاتەکەی باشورو مەسئولەکان، توخوا شورەیینیە بۆ ئێوە، ئەو پێشمەرگە دلێرانە، بەخوێنی خۆیان بەردەوامبن لەسەر رزگارکردنی بستبەبستی خاکی پیرۆزی کوردستان، ئێوەش ھەر بەردەوامبن لەسەر پڕکردنی گیرفان!؟ نەتەوەش برسی و بێدەرەتان!!


بەسە ئیتر کڕمەکەون لەسەر دۆلار
بیگێڕنەوە بۆ نەتەوەی کوردی ھەژار
بەسە ئیتر بێدیماغی، بە پێغەمبەر
ھەروەھابن، خۆم دێمەوەو ئەبمە رابەر.


موشیر روکن: بەشیر موشیر
گۆڕستانی شێخ مارف
١\٥\٢٠١٦

 

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر


 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک