په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\١٢\٢٠١٧

بڕووخێ سیستەمى شەقوەشێن و مافیا و دزەکان.

عەبدولڕەحمان رەسول  


لە مێژوویی مرۆڤایەتى دا چەندین قۆناغ و سەردەمى شۆڕش وڕاپەڕینى خەڵک هەیە ئەگەر ڕاستگۆیانە و دڵسۆزانە لێکۆڵینەوە و شىکردنەوەیان بۆ بکرێت زۆرلێک دەچن دەتواندرێت سوودى هەبێت و سوود لێ وەربگیرێت بۆ هەنگاوەکانى داهاتوویی شۆڕش وڕاپەڕینەکانى باشوورى کوردستان لە دژى سیستەمى چەوسێنەرى خێڵایەتى حیزبى کەبەدرێژایی ٢٦ساڵى دەسەڵاتى حیزبەکانى باشوورى کوردستان تەنها ئامانجیان کۆیلەکردن و چەوسانەوە و هەژارکردنى خەڵکى باشوورى کوردستانە کە بە درێژەدانى سەرکوت و ئیستبداى زۆر و تیرۆر و بزرکردن و ڕفاندن و کوشتن گەشەیان بە سەرمایە و دەسەڵاتیان داوە.

لەقۆناغ وسەدەکانى ڕابردوودابەهۆى بەرزکردنەوەى دەنگى ناڕەزایەتى وگوتنى نابۆچەوسانەوەوسیستەمى کۆیلایەتى وبەهۆى گەشەى ووشیارى کۆیلەکانەوە,شۆڕشى کۆیلەکان لەدژى سیستەم ویاساکانى چەوسێنەرى کۆیلایەتى دەستى پێکرد وبەسەرکەوتنى کۆیلەکان وشکستى خاوەن کۆیلەکان شۆڕش سەرکەوتووبوو,قۆناغى کۆیلایەتى کۆتایى هات,کۆیلەکان ڕزگاریان بوو.

لەشۆڕشى ئازادیخوازانەى خەڵکی فەڕەنسالەساڵی (۱۷۸۹) لە ئەنجامی هەبوونى سیستەمێکى چەوسێنەروسەرکوتگەروگەندەڵ ونادادپەروەردا,کەبارودۆخێکى زۆرنالەباروخەراپ لەروویی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی وگەندەڵی وفەسادى و بەهەدەردانی سەروەت و سامانی خەڵک,گەشەدان بەبێکارى وهەژارى وبرسیکردنی خەڵک هەروەها سازکردنى شەڕو بەفیڕۆدانى پارەوسامانى لەخەرجییە زۆرەکانی چەند ساڵەی بنەماڵەی دەسەڵاتدارى (بۆربۆن و شاژنەکانیان) بوو.ئەوەى گرنگە ئەوەیە هۆکار و ڕەمزی ئەو گەندەڵی و نادادپەروەرى و برسیەتی خەڵک بریتی بوون لە دام و دەزگای حکومی و پاشایەتی و بەشێک زۆرلە پیاوانی ئایینى کەنیسە وبارەگا سەربازییەکانی کە پارەوسامانێکى زۆریان لەسەرحیسابى خەڵک بۆخەرج دەکرا خەڵکى فەرەنساش بەردەوام ڕۆژدوایى ڕۆژبارودۆخ وگوزەرانى خەراپتردەبوو,بێکارى وهەژارى گەشەى دەکرد لەبەرامبەریشدا کەسانى ئایینى وبنەماڵەى دەسەڵاتدارونزیک لەدەسەڵاتدار خۆشگوزەرانتروباشتردەژیان وسەرمایەدارتردەبوون .هەربۆیە خەڵکى فەرەنسا چیتربێ دەنگى نەما بەدەنگى بەرزوبەیەکگرتوانەى خەڵکى ناڕازى هاتنەمەیدان بۆگۆڕانى سیستەمى چەوسێنەروجیاکردنەوەى دین لەدەوڵەت.ڕق وکینەى خەڵکى فەرەنسا بەجۆرێک بوو کە لەکاتی ڕاپەڕینی خەڵکى فەڕەنسا هەموو ئەو دام ودەزگا سەربازی و حزبی و حکومیانەی هۆکاری برسیەتی خەڵک بوون سوتێنران.

لەسەردەمى شۆڕشى ڕووسادا هەلومەرجێكی هاوشێوەى باشوورى کوردستان هاتەپێش، کەزۆربەى ئەفسەروسوپاى ڕووسیا ئامادەنەبوون تەقەلەخەڵکى ناڕازى وڕاپەڕیوبکەن پۆل پۆل دەهاتنە ناوڕیزى خۆپیشاندان وناڕەزایەتى یەکانى خەڵکەوە. لەباشوورى کوردستانیش زۆربەى ئەفسەر و پێشمەرگەكان ئامادە نین تەقە لە خۆپیشاندەران بكەن، تەنانەت هەڵوێستی توندیشیان هەیە بەرانبەر گەندەڵكاران، لەبەرەى جەماوەرن، بەڵام بەداخەوە هێزێكی پێشڕەو و پێشەنگ بوونی نی یە لەباشوورى کوردستان کەبتوانێ ئەم وزەیەى ناڕەزایەتى خەڵک بگۆڕێت بۆ شۆڕش.لە ڕووسیا سەربازان و ئەفسەران فەرمانی تەقەیان پێبووبەڵام تەقەیان نەكرد، بەلشەڤییەكان لە هەلومەرجەكە تێگەیشتن، باشترین كات بۆ هەڵگەڕاندنەوەى حكومەت ئەو كاتەیە كە ئەفسەر و سەربازەكانیشی بەقسەى ناكەن و لێی یاخی دەبن.

لەقۆناغى ئێستاى باشوورى کوردستان بەشێکى زۆرلەهێزەکانى پێشمەرگە وپۆلیس وئاسایش زۆر بێزاروناڕازین لەم سیستەمەچەوسێنەرەى باشوورى کوردستان لەبەرئەوەى ئەوانیش هەروەک فەرمانبەران مووچەکانیان کەمە وهەست بەئازارەکانى خەڵکى ناڕازى دەکەن,بەزۆر دەیان بەن بۆناوشاروشارۆچکەکانى باشوورى کوردستان.بەچەندین پێشمەرگەوپۆلیس وئاسایش نامەى نووسراوبڵاودەکاتەوە دەڵێ ئەگەرچى بەزۆر هێندراوم بەڵام تەقەلەخەڵک ناکام ئەمەجێگاى دەست خۆشى ودڵخۆشى یە. کێشەکە ئەوەیە هیچ هێزێكی پێشڕەو و پێشەنگ کە سیکۆلاروئازادیخوازبێت کە ڕابەرایەتى خۆپیشاندان وناڕەزایەتى یەکانى خەڵکى بکات زۆربەداخەوە بوونی نی یە.ئەگەرلەهەندێک شوێن وشارهەشبێت بەلاوازى وبێ کاریگەرى هەیە,پڕکردنەوەى ئەم بۆشایی یە پێویستى بەهاوکارى وهەماهەنگى سەرجەم مرۆڤە کۆمۆنیست وئازادیخوازو یەکسانیخوازوچەپ وپێشکەتنخوازانى کوردستانە.

لە باشوورى کوردستان بەدرێژایى ٢٦ساڵە حیزبەکانى یەکێتى وپارتى وئیسلامى یەکان وحیزبە سێبەرەکانیان ویستوویانە ئەم جۆرەسیستەچەوسێنەرەدرێژەپێ بدەن هەرکەسێک ولایەنێکیش ناڕازى بوو شوین بزریان کردو تیرۆریان کرد.ئەگەرلەساڵانى ڕابردوو گوێ یان لەخەڵکى ناڕازى بگرتایە,بەکردارچاکسازیان دەکرد لەدەسەڵات وسیستەم بەڵام لەپێناوى پاراستنى بەرژەوەندى حیزبى وبنەماڵەی وخێڵایەتیان نەچاکسازیان کردونەدژى گەندەڵى وەستانەوە.بەڵام خەڵکى باشوورى کوردستان ڕۆژ لەدوایی ڕۆژ ووشیارتربۆوە دەنگى ناڕەزایەتى یەکانى بەهێزترکرد.

لەسەردەمى ئێستادا زۆر زۆر بەداخەوە خەڵکى ناڕازى لەگەڵ هاتنەسەرشەقامەکانى لەشاروشارۆچکەکانى کوردستان بەشێکى زۆرلەگەنجان ولاوانى باشوورى کوردستان بوونەقوربانى وگیانیان لەدەست دا بەشێکى زۆریش برینداربوون,لەکاتێکدا سەرەخۆشى خۆم ئاراستەى سەرجەم قوربانى یەکان دەکەم وهیواى زوو چاک بوونەوەش بۆسەرجەم بریندارەکانیش دەخوازم ,لەگەڵ ئەوەی پشتیوانى خۆم لەسەرجەم خواست وداواکارى یە مەدەنى وشارەستانى یە کانى خەڵکى باشوورى کوردستان دەکەم ,لەهەمان کاتیشدا هەروەک (گیڤارا گووتویەتى ;من لایەنگرى چینەکەمم,چینى هەژاران.ئەوانەى کراسێک بەسەرلەشیانەوەنى یە,ئەوانەن جیهان ڕزگاردەکەن.سەرۆک کرێکارێکە لەبەرگێکى پۆشتەدا,نەک دەسەڵاتدارێکى خوێڕى لەکۆشک وتەلارێکى ڕازاوەدا.)

ڕیسوایی و شەرمەزارى بۆ ئەو حیزبانەى کە دەیانەوێت بە سەرکوت و ئیستبدادى زۆر و بە داخستنى کەناڵى (ئێن ئاڕ تی) و دەستبەسەرکرانى ڕۆژنامەنووسەکانى و بەده‌ستگیرکردنی چالاک وانانى مەدەنى وسیاسى و سه‌دان هه‌وڵاتی بێتاوان,تەنها لەبەرئەوەى لەدژى دزى وگەندەڵى وفەسادى وبەفرۆدانى سەروەت وسامانى ژێرزەوى وسەرزەوى باشوورى کوردستان هاتونەتەمەیدانى تێکۆشانى مەدەنى وشارەستانى بەڵام پارێزەرانى دەسەڵات بەهێنانی هێزێکی زۆر به‌چه‌کی قورس بۆ ناوشاره‌کان ئەیانەوێت ئەوجۆرەسیستەمەچەوسێنەرونادادپەروەر وگەندەڵکارودزەبپارێزن,ڕێگەبگرن لەهەرجۆرەگۆڕانکارێک لەسیستەمى حکومڕانى کەلەبەرژەوەندى خەڵکى باشوورى کوردستان بەگشتى دابیت .بەدڵنییایەوە ئەمەنیشانەوئاماژه‌ی کۆتایی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ فاسیدو سته‌مکاره‌یە ئه‌و هێزه‌ی دوێنێ به‌رپرسه‌ فاسیده‌کان به‌ ته‌سلیمکردنی که‌رکوک و خورماتو شکۆیان شکێندارا,ئه‌مڕۆ دیسانه‌وه‌به‌هێنانیان بۆ ناو شاره‌کان هێنده‌ی دیکه‌ ناشرین ده‌کرێن.ڕیسواوشەرمەزاردەبن لەلایەن خەڵکى باشوورى کوردستانەوە.داواکارم له‌م هێزەچەکدارانە ووشیاربن نه‌بنه‌ قه‌ڵغان بۆ به‌رپرسه‌ دزه‌کان، خه‌ڵکی برسی و بێکار سه‌رکه‌وت نه‌که‌ن و به‌ئه‌رکی مێژووی خۆیان هه‌ستن و ویژدانیان ئاسوده‌ بکه‌ن.

پێویستە بەزووترین کات سەرجەم ڕفێندراون ودەستگیرکراوان بەهەربیانوێکەوەبێت ئازاد بکرێن,سه‌رکه‌وت و ڕابون و شاسوار و ئه‌و ده‌یان گه‌نجه‌ی دیکه‌ که‌ ده‌ستگیرکراون لەسەرجەم شارەکانى کوردستان هیچ مه‌ترسی نین بۆ سه‌ر کوردستان، ده‌بێت ئازادبکرێن.ئەوە لایەنى بەرپرسانى باڵایی دزومافى یەکانن مەترسین بۆسەرتەواوى کۆمەڵگایى باشوورى کوردستان کەدرێژەدەدەن بەدزی وتاڵانى یەکانیان هەتائەوجۆرەسیستەم ودەسەڵاتە خێڵەکى وحیزبی یە بمێنێت.

هەنگاوبەهەنگاوقۆناغەکانى ناڕەزایەتى وخۆپیشاندانەکان گۆڕانى بەسەردادێت ئەگەرچى بەهۆیی نەبوون ونەهاتنەکایەوەى ڕابەرایەتیەکی دڵسۆزوپڕکاریگەرسەر بەو جەماوەرە زۆرە ناڕازى یە ،هێشتا چاوەڕێ دەکرێت لەلایەن بەرەی بۆرژوازی تاڵانچی نوێوە زاڵ ببن بەسەر ئاراستەی شەپۆلی ناڕەزایەتیە نوێیەکاندا. لەگەڵ ئەوەیشدا هێشتا لەگەڵ هەرهاتنەمەیدانێکی نوێی جەماوەریدا ئەزمونی زیاتری چینایەتی ئاشنا دەبن.ئەبێ ئەوڕاستى باشتربۆخەڵکى ناڕازى ڕوون بکرێتەوە کە نەمەلاکانى ئایینى ونەنوێنەرانى حیزبەکانى بەناوئۆپۆزیسیۆنەکان لەچەشنى (ئیسلامى یەکان وبزووتنەوەى گۆڕان )دەتوانن ڕابەرایەتێکى دڵسۆزبن بۆداواکاری یەکانى خەڵکى ناڕازى وخۆپیشاندەرى شارەکانى کوردستان.لەبەرئەوەى ئەوحیزبانە بەپێی بەرژەوەندى خۆیان نەک بەرژەوەندى خەڵکى هەژاروناڕازى خۆیان هەنگاودەنێن هەروەک بینیمان لە١٧ى شوباتى ساڵانى ڕابردوو چۆن بەسەرپشتى خەڵکى خۆپیشاندەروناڕازى دا سەرکەوتن بۆبوونە ئەندام پەرلەمان ووەزیر.ماوەیەک ئۆپۆزیسیۆن,ماوەیەک لەناوحکومەت ودەسەڵات.چۆن بەرژەوەندییان هەبێت هەروەک حیزبەکانى دەسەڵات هەنگاودەنێن بەکورتى وبەکوردى هەروەک کەرى ناوجۆگا وان ئەیانەوێت لەهەردوو لابخۆن هەم پۆست وپارەى دەسەڵاتیان هەبێت هەمیش دڵى خەڵکى ناڕازى بۆخۆیان کێش بکەن بۆ کاتى دەنگ دان هەڵبژاردنەکان.

کۆمەڵى ئیسلامى وبزووتنەوەى گۆڕان لە٢٠-١٢-٢٠١٧ کشانەوەى خۆیان لەحکومەت ڕاگەیاند دڵنییام لەبەیانى ویان چەند رۆژیى تر یەکگرتوویی ئیسلامیش کشانەوەى خۆى لەحکومەت ڕادەگەیەنێت,خۆیان دەکەن بەئۆپۆزیسیۆن ودەمراستى خەڵکى نارازى وخۆپیشاندەر.

چەندین ساڵە هەربەم جۆرە سیاسەت دەکەن ودەڵێن دەسەڵات وحکومەت دزوگەندەڵە کە هەڵبژاردن کرا بەهەمان جۆرسیستەمى خێڵایەتى حیزبى (بەش بەشێنە) دەچنەوە ناوحکومەت وپەرلەمان درێژە بەهەڵسوڕانیان دەدەن.خەڵکى باشوورى کوردستان پێویستە دوورلەگاریگەرى ئەم جۆرەبەناوئۆپۆزیسیۆنانە درێژەبەتێکۆشانى مەدەنى وشارەستانى خۆیی بدات وداوای گۆڕینى سیستەمى خێڵایەتى حیزبى بکات,هەنگاوبنێت بەیەکگرتوانەى جەماوەرى بۆدابمەزراندنى سیستەمێکى شارەستانى ومەدەنى وئازاد دوور لەچەوسانەوە وکۆیلایەتى ونابەرابەرى.دەنابەپێچەوانەوە خەڵکى ناڕازى وخۆپیشاندەر داهاتوویی خۆیی تەسلیمى ئەم بەناوئۆپۆزیسیۆنانەبکات ئەم نارەزایەتى وخۆپیشاندانانى رۆژانى قۆناغى ئێستا هەروەک ١٧ى شوباتى ساڵانى ڕابردوویی لێدێتەوە ,ئەمانە بەسەرپشتى خەڵکى ناڕازى وهەژاروخۆپیشاندەرسەردەکەون.

باشترین بژاردەوچارەسەربۆسەرکەوتن گەیاندن وبەدیهێنانى ئامانج وخواستەکانى خەڵکى ناڕازى بەسیستەمى ئەمرۆیی چەوسێنەروگەندەڵکارئەوەیە خەڵکى شاروشارۆچکەکان دوورلەتوندوتیژى درێژەبەخۆپیشاندان وناڕەزایەتى یەکانى خۆیان بدەن,خەڵکى شاروشارۆچکەکان خۆیان ئەنجومەنى شوورایی خەڵک دابمەزرێنن ولەڕوویی ئیداری یەوە دەسەڵاتى خۆیان جێگیربکەن وشوورایی وگەرەک وشارەکان دابمەزرێنن وسیستەمێکى باشترجێگیربکەن وهەرخۆشیان بەرگرى لێ بکەن وبیپارێزن لەتەدەخولکردنى دوژمنان وداگیرکەرانى ناوچەکە (کە دەوڵەتانى ئێران وعێراق وتورکیا لەدەرفەتێک دەگەڕێن دژایەتى زیاترى خەڵکى کوردستان بکەن ).ئەم بارودۆخەى ئێستا کەهاتۆتەپێش ناکرێت وناگونجێت بەبێ ڕێکخستنى جەماوەرودانانى میکانیزمێکى شارەستانى ومەدەنى بۆ ئێستاوقۆناغەکانى داهاتوو بڵێین ئامانج وداواکارییەکان بەدەست دێت وخەڵکى باشوورى کوردستان دەچێتەقۆناغێکى باشتر لەئەمرۆ.

ئەوانەى قسەودروشم دەڵێنەوە لەناوخۆپیشاندەراندا پێویستەبەجۆرێک بێت کەخزمەت وسوودبگەیەنێت بەسەرکەوتن گەیاندنى خواست وناڕەزایەتى یەکانى خەڵکى خۆپیشاندەر کەچەندەهاقوربانیان لەپێناوى گۆڕینى ئەم سیستەمە چەوسێنەرەداوە.لەبەرژەوەندى خەڵکى باشوورى کوردستاندانى یە کە هیچ خۆش خەیاڵێک بەبەڵێن وپەیمانەکانى دەوڵەتى عێراق ببەسترێت هەروەک حکومەتى هەرێمى باشوورى کوردستان.خەڵک لەژێرسایەى دەوڵەت وسیستەمى ئیسلامى عێراقدا بارودۆخى گوزەرانیان لەخەڵکى باشوورى کوردستان باشترنى یە بەڵکوزۆر خەراپتریشە.لەدوایی ساڵى ٢٠٠٣ بەچەندین گەرەکى هەژارنیشن دروست بوون کەخانەوەکانیان لەکەلاوەدەچێت لەسەرەتاترین پێداویستى خزمەتگوزراى بێ بەشکراون.ساڵ لەدوایی ساڵ ڕێژەى گەشەى بێکارى وهەژارى زیاد دەکات لەژێرسایەى سیستەمى دەوڵەتى ئیسلامى عێراقدا.بەمانایەکى تر پێویستە خەڵکى خۆپیشاندەروناڕازى تەنهاپشت بەخۆیان وبەرەى ئازادیخوازان ویەکسانیخوازانى باشوورى کوردستان ببەستن.

بەپێچەوانەوە ئەگەر بگوترێت چۆن هاتووە با وابڕوات,هەرچى دەگوترێت ودەکرێت بابکرێت وتوندوتیژى وکوشتن دەبێ بابێ ئەوا بەدڵنییایەوە ئایندەیی باشوورى کوردستان لەئێستاولەساڵانى ڕابردوو زۆرخەراپتردەبێت دوژمان وداگیرکەران وگەندەڵکاران ومافى یەکانى ناودەسەڵات زۆر باشتربارودۆخیان بۆلەباردەبێت هەتاوەکوبەئارەزوویی خۆیان خەڵکى باشوورى کوردستان کۆیلەوچەوساوەوسەرکوت بکەن.گۆڕینى کەسەکان لەناودەسەڵات گرینگ نى یە بەڵام گرینگ گۆڕینى سیستەمى چەوسێنەرونابەرابەرودزوگەندەڵکارە بەسیستەمێکىی سیکۆلاروشارەستانى وئازاد ودوورلەچەوسانەوە.هەربۆیە پێویستە لەیەکەم هەنگاوبۆداهاتوو خەڵک ئامادەسازى بکات بۆهێنانەدى کۆمەڵگایەکى باشتروئازاد.

خەڵکى باشوورى کوردستان ماوەى چەندین ساڵە بێ دەنگى شکاندووە لەئاست چەوسانەوەونابەرابەرى ودزى وگەندەڵى بەرپرسانى حیزبەکانى پارێزەرى سیستەمى خێڵایەتى وبنەماڵەیی وحیزبى دا.ڕێپێوان وخۆپیشاندانى ساڵانى ڕابردوو چین وتوێژەجیاوازەکانى مامۆستایان وخانەنیشینان وکرێکاران ودەستفرۆشان وژنان ولاوان سەرجەم بەشەکانى کۆمەڵگا ووجودى هەبووە,قوربانى زۆریش دراوە لەپێناوى بەدیهانانى ئامانج وداواکارى وماف وئازادى یەکان.لە١٧ى شوباتى ڕابردوو چەندین قوربانى لێکەوتوە,بەچەندین هەڵسوڕاوى سیاسى ورۆژنامەنووس وچالاک وانى مەدەنى بەهۆى هەڵسوڕانیانەوە لەپێناوى بەدیهێنانى ئایندەیەکى باشترى خەڵکى باشوورى کوردستان بوونەتەقوربانى وتیرۆرکراون.

لەساڵانى ڕابردوو چەندین حیزب سوودى زۆریان لەناڕەزایەتى وخۆپیشاندانەکانى خەڵک وەرگرت وئەندام پەرلەمان و وەزیریان چوونە ناوحکومەتەوە بەڵام خەڵکى ناڕازى هەژاروکرێکاروفەرمانبەرهیچ سوودى نەبینى بەڵکوزۆر زیانى بەرکەوت لەبەرئەوەى مووچەکەى کرایە نیوەمووچەوجادەوکۆڵان وگەرەک وشاروشارۆچکەودێهاتەکانى بێ خزمەتگوزراى مانەوە.

ئەگەرئەم جارەش خەڵکى خۆپیشاندەروناڕازى شاروشارۆچکەکانى باشوورى کوردستان لەساڵانى ڕابردوو ووشیارترنەبێت بەرامبەر سەرجەم حیزبەکانى باشوورى کوردستان ئەگەرووشیارنەبیت بەرامبەرحیزبەکانى دەسەڵاتدارو حیزبەکانى بەناوئۆپۆزیسیۆنى دوێنێ کەتائێستاش وەزیروئەندام پەرلەمانەکانیان لەناوحکومەتدان کە ئێستا بەوحکومەتە خۆیان دەڵێن حکومەتى دزوگەندەڵکار.پێویستە خەڵک زۆر ووشیاربێت بەرامبەرئەم حیزبانە کەخەڵکى کرێکاروهەژاروفەرمانبەرنەکەنە پرد بۆخۆیان بەسەرى دا بۆدەسەڵات بپەڕنەوە.

ئەبێت خەڵکى ناڕازى وخۆپیشاندەرئەوەندە ووشیاربێت کەبتوانێت بەباشترین شێوەوجۆر هەنگاوبنێت بۆ کۆتای هێنانى شەق وەشێن ومافیا ودزوگەندەڵکاران وبەدیهێنانى ئامانج وخواستە ئینسانى یەکانى,سازیش لەسەرهیچ نەکات هەتاوەکوسەردەکەوێت ئەمەش پێویست دەکات کەسوودوەرگرن لەهەڵەوکەموکوڕێ یەکانى خۆپیشاندان وناڕەزایەتى یەکانى ساڵانى ڕابردوو کەبۆچى ولەبەرچى سەرکەوتوونەبووە وئامانج وخواستە ئینسانى یەکان بەدی نەهاتوون.

لەناوئەنجومەن وشووراکانى خەڵکدا کە لەداهاتوودا پێویست دەکات دروست بکرێن هەفتانەومانگانە کۆبوونەوە وبەرنامەسازى خۆیان لەبوارى کارگێرى وئیدارى خزمەتگوزرارى یەکان بەڕیوەبچێت.بەمەش خەڵک خۆیى دەتوانێت دوور لەدزى وگەندەڵى بەجۆرێکى مەدەنى وشارەستانى هەنگاوبۆداهاتووبنێت وخۆشى بەشداربێت لەدەسەڵات.ئەبێت ئەوەبزاندرێت بەبێ ڕێکخرابوون وڕێکخستنى خۆپیشاندانەکان بەشێوازێکى شارەستانى ومەدەنى هیچ جۆرەئامانج وخواست ومافێکى ئینسانى بەدی نایە تەنها ژمارەى قوربانى یەکان بۆئایندەزیاد دەکرێت کەئەمەش جارێکى تر خەڵکى ناڕازى وچەوساوە بەرەوبێ ئومێدى زیاتردەبات.هەربۆیە پێویستە سەرجەم ئازادیخوازان ویەکسانیخوازان وچەپ وکۆمۆنیستەکان باشترلەساڵانى ڕابردوو بەهاوکارى یەکترى وپشتیوانى خۆپیشاندانەکان بن وڕابەرایەتى خۆپیشاندان وناڕەزایەتى یەکان بکەن بۆئەوەى سەرجەم ناڕەزایەتى وخۆپیشاندانەکان بەرەوئاراستەوداهاتووێکى باشتروشارەستانى ومەدەنى وملبنێ وسەرجەم خواست و مافە مەدەنى وشارەستانى یەکان بەدى بهێندرێت.

 

 

Abdulrehman.rasul@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک