١٣\١١\٢٠١١
بڕیاره تا کۆتایی
ساڵ
نه‌رویج نزیک به
هه‌زار په‌نابه‌ر دیپۆرت کاته‌وه و
په‌نابه‌رانیش هه‌ره‌شه‌ی
رێپێوان ده‌که‌ن.
ئۆسلۆ
11-11-2011:
ئاواره
کاکه برا شه‌ریف به سکرتاریتی فیدراسیۆنی راگه‌یاند " له
خۆپیشاندانی رۆژی چوارشه‌مه دا دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی نه‌رویجمان
ئاگادار کرده‌وه، گه‌ر دیپۆرتی په‌نابه‌ران بۆ فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا
رانه‌گرن رێپێوانی گه‌وره‌تر ساز ده‌که‌ین" .
ئاواره ئه‌وه‌شی ووت" له په‌رله‌مانی نه‌رویج یاداشتێکی
شه‌ش په‌ره‌یم دا به و دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانه
هه‌روه‌ها سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا له سه‌ر‌خراپی دۆخی
ئیستای عیراقوکوردستان قسه‌وباسم کرد، داوام کرد دیپۆرتی په‌نابه‌ران
بۆ به‌غدا راگرن".
هه‌روه‌ها ئاواره ئه‌وه‌شی ووت" له و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا (Geir
Joren) ئه‌ندام په‌رله‌مانی نه‌رویج پیراگه‌یاندم: ئیمه چه‌ند
رۆژی داهاتوو له په‌رله‌مان له سه‌ر کیشه ئێوه قسه ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی
مافی په‌نابه‌ریتان پێبدرێ یان بتان نێرنه‌وه".
ئاواره ووتیشی"بریاره تا کۆتای ئه‌مسال نزیک به هه‌زار
په‌نابه‌ری عیراقی که زۆربه‌یان ها‌ولاتی هه‌ریمی کوردستانن دیپۆرتی
عیراق بکرینه‌وه".
شایه‌نی باسه به‌یانی چوارشه‌مه 9-11-2011 ژماره‌یه‌ک په‌نابه‌ری
کورد به‌پشتیوانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
وریکخراوی په‌نابه‌رانی کوردی عیراقی و چه‌ند ریکخراوی په‌نابه‌ری
وئینسانی و پاریزه‌ری داکۆکیکار له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران له‌به‌رده م
په‌رله‌مانی نه‌رویج دژ به‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا
خۆپیشاندانێکیان ساز کرد و په‌یامی پشتیوانیان دا.
فیدراسیۆنی سەراسەریی
پەنابەرانی
عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|