دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ عیرفان
قانعی فه‌رد.
بڕیاری ده‌وڵه‌تی
تورکیا بۆ ئازادی زمانی کوردی، بڕیارێکی سیاسی‌یه.
سازدانی : فرنگیس محبی
وه‌رگێرانی : ئه‌حمه‌د خوسره‌وی
له‌م دوایی‌یانه‌دا ده‌وڵه‌تی تورکیا خوێندنی
به زمانی کوردی له زانکۆکانی ئه‌و وڵاته‌دا ئازاد کرد. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی
ده‌وڵه‌تی تورکیه له درێژه‌ی ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه‌کانی شارۆمه‌ندی
کورده‌کان دێت که یه‌کێکه له مه‌رجه‌کانی یه‌کێتی ئوروپا بۆ به ئه‌ندام
وه‌رگرتنی تورکیا له‌و یه‌کێتی‌یه‌دا.
له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابووردوو دا ئه‌مه ده‌بیته دووه‌مێن خاڵێک که
وڵاتی تورکیا بۆ ڕازی کردنی یه‌کێتی ئوروپا، به کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی
داوه. ماوه‌یه‌ک پێش، بۆ یه‌که‌م جار له تورکیا ته‌له‌فزیۆنێک به
زمانی کوردی ده‌ستی به وه‌شان کرد.
بۆ زیاتر باس و هه‌ڵسه‌نگاندن له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، وتووێژێکم له
گه‌ڵ عیرفانی قانعی فه‌رد توێژه‌ری مێژووی خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ئه‌نجام
داوه و هۆکاری ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تورکیه‌م لێ پرسی..
عیرفان
: له تورکیا پاش راگه‌یاندنی کۆماری تورکیا له 29 ی ئوکتوبری
ساڵی 1923 دا له ڕاستیدا ده‌توانین بڵێین که تورکیا پاش نه‌مانی
ئیمپراتۆری عوسمانی سیاسه‌تێکی سه‌رکوتکارانه‌ی له به‌رانبه‌ر یه‌کێک
له گرنگترین قه‌ومیه‌ته‌کانی خۆی ده‌ست پیکردووه، دواتریش که سه‌رجه‌م
حیزبه سیاسی‌یه‌کان هه‌وڵیان داوه که خوێندن و نووسین به زمانی
کوردی له داواکانیاندا بخه‌نه به‌ر باس، و تا ئه‌م دوایی‌یانه‌ش له
لایه‌ن پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه ئه‌م خاڵه خرایه به‌ر باس. ئه‌و
سیاسه‌ته هه‌ر بره‌وی پێ دراوه.
به‌ڵام دواتر تورکیا به خاتری ئه‌وه‌ی که به‌شێک له وڵاته‌که‌ی له
ئارامیدا بهێڵێته‌وه و له ڕاستیدا وه‌ک به‌ر چاو خستنی جۆرێک
مانیفیستی دیموکراسیخوازانه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه قوبوڵ ده‌کا. که ده‌کرێ
بڵێین ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش له پاش سه‌رده‌می تورگوت ئوزاله‌وه بره‌وی
په‌یدا کردووه و زیاتر له ڕووکه‌شێکی ته‌شریفاتی دیموکراسی ده‌چێت و
پێم وا نی‌یه که له سه‌ر سیاسه‌تی ناوخۆی تورکیا دا کاریگه‌ری‌یه‌کی
ئه‌وتۆی هه‌بێ.
فرنگیس : یه‌کێک
له‌و بیانوویانه‌ی که هه‌رده‌م دوو حیزبی موخالیفی ده‌وڵه‌تی
ئوردوگانی سه‌ره‌ک وه‌زیر هه‌یانبووه ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن دانی ئه‌م
جۆره ئیمتیازانه ده‌بنه هۆی درزتێکه‌وتنی مه‌سه‌له‌ی قه‌ومی و له
گه‌ڵ یه‌کبوونی میللی وڵات‌دا ناته‌بایه . نه‌زه‌ری ئێوه له‌م باره‌وه
چی‌یه ؟
عیرفان :
به درێژایی میژووی هاوچه‌رخی تورکیا، ژنراڵه نیزامی‌یه‌کانی تورک هه‌میشه
و هه‌نووکه‌ش جۆره نیگایه‌کی ئه‌منیه‌تی‌یان بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد هه‌بووه
و به قه‌وڵی مه‌عروف ده‌کرێ بڵێین که ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یان له دوو
توێ‌ی په‌روه‌نده‌ی ئه‌منیه‌تی دا هێشتووه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه هیچ
به‌ڵگه‌یی نی‌یه . له حاڵێکدا ئه‌مه به‌شێکه له ناسنامه‌ی میللی
تورکیا و له ڕاستیشدا ناکرێت زمانێک له ناو ببرێت.
ئه‌گه‌ر ئێمه به ناو به‌ڵگه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیادا بگه‌ڕێین،
ده‌بینین که له زۆرێک له‌و به‌ڵگانه‌دا کورده‌کان به ( تورکی کێوی )
ناو ده‌برێن و ئه‌م جۆره بێ باوه‌ڕی‌یه به ناسنامه‌ی کوردی بووه‌ته
هۆی ئه‌وه که حکومه‌تی ئه‌نکارا ئێستا هه‌وڵ بدات باوه‌ڕی به
ناسنامه‌ی کوردی هه‌بێت. چوونکه کورده‌کان به‌شێکن له‌و مه‌مله‌که‌ته
و له ڕاستیشدا ناکرێت ئه‌و به‌شه له جه‌ماوه‌ر له ناو به‌یت. ئه‌گه‌ر
تورکیا ئه‌م کاره نه‌کات ئه‌و زمانه دیسان درێژه به گه‌شه پێدانی
فه‌رهه‌نگی خۆی ده‌دات. به هه‌ر حاڵ حکومه‌ت هه‌وڵی داوه که به‌م
کاره جۆرێک له ئیمتیاز به ئه‌و به‌شه له کۆمه‌ڵگاکه‌ی بدات.
فرنگیس :
ویستی ڕۆشنبیرانی کورد له تورکیه‌دا له بنه‌ڕه‌تدا چی بووه که
حکوومه‌ت هه‌میشه په‌نای بۆ سه‌رکوت بردووه ؟
عیرفان : له ڕاستیدا ده‌توانم بێژم که حیزبی دیموکراتی
کوردستانی تورکیا له ساڵی 1963 به‌م لاوه به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه که
مه‌سه‌له‌ی زمان و فه‌رهه‌نگ و باوه‌ڕ هه‌بوون به ناسنامه‌ی کوردی
بخاته ڕۆژه‌ڤه‌وه . به‌ڵام به داخه‌وه وه‌ک وتم ئه‌و به‌شه له
سیسته‌می حکومه‌تی تورکیا که زیاتر ژنراڵی نیزامین تا سیاسی. مه‌سه‌له‌ی
تۆمه‌تی جودایی‌خوازی‌یان خستۆته ئاراوه و سه‌ره‌ڕای زیندانی کردن ،
زۆر له ڕۆشنبیرانیشیان ئیعدام کردووه. لێره‌دا نموونه‌یه‌کتان بۆ باس
ده‌که‌م.
له ژانویه‌ی ساڵی 1967 دا حکومه‌تی سلێمان د‌میرل هه‌ر جۆره نووسینێک
به زمانی کوردی، هه‌ر جۆره موزیکێک به زمانی کوردی وه هه‌ر جۆره
کتێبێکی به‌و زمانه‌ی یاساغ ڕاگه‌یاند و ئه‌م سیاسه‌ته‌ش له ساڵی 1967
ه‌وه به‌رده‌وام له حاڵی چاک کردن دا بووه. ئه‌م دۆزه‌ی ئێستا له
بنه‌ڕه‌تدا جۆرێک نه‌رمی نواندنه له ئیستراتیژیدا له به‌ر خاتری یه‌کێتی
ئوروپا. ئه‌گینا له ساڵی 1967 به‌م لاوه ئێمه مه‌سه‌له‌یه‌کمان نی‌یه
که بۆ ئاڵ و گۆڕ له سیاسه‌تی ناوخۆی تورکیا ،به‌ڵگه بێت.
فرنگیس : له
شه‌ش ،حه‌وت مانگی ڕابووردوو دا ئێمه شاهیدی بینینی دوو ئازادی بۆ
کورده‌کان له تورکیا بووین. ئازادی خوێندن به زمانی کوردی و پێشتریش
به کار خستنی ته‌له‌فزیۆنێک به زمانی کوردی. هه‌نگاوی دیکه که له
لایه‌ن کورده‌کانه‌وه له نه‌زه‌ریان بێت بۆ ده‌ستبه‌رکردنی ئازادی
زیاتر، پێت وایه چی بێت؟
عیرفان : خاڵێک لێره‌دایه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
که کورده‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا حکومه‌تی ناوه‌ندی ناچار بکه‌ن ده‌ست
له سه‌رکوت هه‌ڵگرێ و جۆرێک له ئازادی فه‌رهه‌نگی و سیاسی‌یان پێ
بدات. یان ده‌توانین بڵێین که هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئازادی چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی‌یان
هه‌بێ و ڕۆشنبیران چیدی بتوانن به بێ کێشه له بواری گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
و فه‌رهه‌نگی‌یه‌وه چالاکی بنوێنن. به‌ڵام من دیسان ده‌ڵێم ئه‌و
تێفکرینه‌ی که له ناو حکومه‌تدا به تایبه‌ت له به‌شه نیزامی‌یه‌که‌یدا
هه‌یه،پێم وایه که که‌م وکۆڕی‌یان له هه‌بوونی زانیاری پێویست بۆ
به ڕه‌سمی ناسینی ناسنامه‌ی ئه‌م به‌شه له کۆمه‌ڵگا ی تورکیه هه‌یه
و له‌و بڕوایه‌دام که به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی ده‌بێ و ڕۆشنبیرانی
کوردیش له تورکیادا بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانن حکومه‌تی ناوه‌ندی بۆ
هێنانه سه‌ر خه‌تی قه‌بوڵ کردنی ناسنامه‌ی خۆیان ناچار بکه‌ن، کێشه‌ی
زۆریان له پێشدایه.
فرنگیس :
ئیستراتیژی تورکیه له که‌یه‌وه نیسبه‌ت به کورده‌کان نه‌رم بووه؟
عیرفان : پێم وایه له سه‌رده‌می تورکوت
ئوزاله‌وه بوو که دۆسیه‌ی نه‌رمی نوواندن له گه‌ڵ کورده‌کان دا ده‌ستی
پێ‌کرد وه له‌و سه‌رده‌مه‌ش که عه‌بدوڵا ئۆجه‌ڵان یه‌کیک له ڕێبه‌ره
سونه‌تی‌یه‌کانی کورده‌کان که ڕیزه وتووێژێکی له گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌نکارا
دا هه‌بوو له ڕیتمه سیاسی‌یه‌که‌یدا ده‌کرێ بوترێت هۆکارێک بوو تا
حکومه‌تی تورکیه له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌وه که _ سه‌رده‌می
سه‌ره‌ک کۆماری تورگوت ئوزال_ بوو وه دواتریش ڕه‌وته‌که ئاڵ و گۆڕی
به سه‌ر دا هات تا ئه‌وان هه‌وڵ بده‌ن تا ئه‌م کێشه ئیستراتیژیکیه
حه‌ڵ بکه‌ن. وه له بیرمان نه‌چێت که له ڕاستیدا ناکۆکی‌یه‌کانی
سوریا له گه‌ڵ تورکیا بوون به هۆی ئه‌وه که ده‌مشق بۆ ته‌وژم خستنه
سه‌ر ئه‌نکارا هه‌میشه له به کارهێنانی کورده‌کان وه‌ک کارتێک که‌ڵک
وه‌رگرێت وه ئه‌و ده‌مه ئۆزال په‌ی به‌م مه‌سه‌له‌یه برد و ده‌کرێت
بڵێین که له سه‌ره‌تای 1990 به‌م لاوه و دواتریش سلێمان د‌میرل که
له ئه‌پریلی 1992 ئه‌و کاته‌ی که له گه‌ڵ سه‌ره‌ک کۆمار حافڤ اسد دا
دیداری کرد، بوو به هۆی ئه‌وه که ئه‌م جۆره ئیستراتیژی‌یه به‌ره‌و
نه‌رمی ببه‌ن. وه خۆ له شه‌ڕێکی ناوخۆیی بپارێزن و له ڕاستیدا سه‌ره‌تای
ئه‌م سیاسه‌ته له ئه‌و کاته‌وه بووه . که هه‌وراز و نشێو گه‌لێکیشی
به خۆیه‌وه دیوه.
فرنگیس : به
هه‌ر حاڵ بڕیاری تورکیا له مه‌ڕ ئازادی زمانی کوردی بڕیارێکی سیاسی‌یه
بۆ به ئه‌ندام بوون له یه‌کێتی ئوروپا دا، پێتان وایه ئه‌م ئازادی‌یانه،
هه‌نگاوێک بن بۆ هاتنه دی ئه‌و چه‌شنه ئازادی‌یانه بۆ کورده‌کانی
ئێرانیش یان نه ؟
عیرفان : بڕوانه، خۆشبه‌ختانه ئێمه له
ئێران‌دا له سه‌رده‌می په‌هله‌وی دا ئه‌و ئازادی‌یه‌مان ( ئازادی
چالاکی کورده‌کان ) هه‌بووه. وه به دامه‌زراندنی یه‌که‌مین ڕادیۆی
کوردی له تاران دا ده‌کرێ بڵێین که خودی حکومه‌تی په‌هله‌وی باوه‌ڕی
به‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌بووه و بۆ پاراستنی هێمنی بارودۆخی ناوخۆ ده‌کرێت
بڵێین ئه‌م کاره‌ی کردبێت. وه ئه‌مه‌ش ده‌کرێ به قه‌رزاری ئه‌و ده‌مه‌ی
بزانین که پاکڕه‌وان سه‌رۆکایه‌تی ده‌زگای ساواک ی به ئه‌ستۆ بووه و
خوێندن به زمانی کوردی له دۆسیه‌ی ئه‌منیه‌تی دا قه‌راری نه‌گرتووه.
به‌ڵام له پاش شۆڕشه‌وه واته له ساڵی 1979 یان 1357 ه‌وه ئه‌و
کێشه‌یه‌ی که هه‌بووه،کێشه‌ی باوه‌ڕ به ناسنامه‌ی کوردی بووه.
ئێستاکه له ئێران له بواری موزیکی کوردی‌یه‌وه ده‌کرێ بوترێت که
هیچ کێشه‌یه‌ک له ئارادا نی‌یه.
سه‌باره‌ت به نووسینی کتێب به زمانی کوردی ده‌توانین بڵێین که له
پاش سه‌رده‌می خاته‌می‌یه‌وه کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆ له ئارادا نی‌یه .
به‌ڵام ئێستاکه له ئێران دا به به‌راوردکردن له گه‌ڵ وڵاتێکی وه‌ک
عێراقدا که به نه‌زه‌ری من عێراق له بواری فه‌رهه‌نگی‌یه‌وه فه‌رهه‌نگیترین
وڵاته بۆ کورده‌کان، ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک له ئارادا هه‌بێ، کێشه‌ی
بڵاوکراوه‌یه به زمانی کوردی، که سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆی نه‌بووه.
به‌ڵام حکومه‌ت له ده‌ورانی ئاغای ( معین ) دا که وه‌زیری زانست بوو
هه‌وڵی دا که خوێندن به زمانی کوردی له زانکۆکانی ئێران‌دا وه به
تایبه‌ت له ناوچه کوردنشینه‌کاندا ئازاد بکات. به‌داخه‌وه تا ئێستا
نه‌که‌وتۆته خانه‌ی کرداره‌وه. به‌ڵام له بواری بڵاو کردنه‌وه‌ی
کتێب و موزیکی کوردی نه به‌ر له شۆڕش و نه پاش شۆڕشیش تا ئه‌و جێ‌یه‌ی
که به‌ڵگه و مه‌دره‌کێک هه‌بێت بیسه‌لمێنێت، هیچ کێشه‌یه‌ک نه‌بووه
.
وه من پێم وایه پاش تورکیا و عێراق ، ئێرانیش ده‌بێت هه‌وڵ بدات که
هه‌نگاوی له‌و چه‌شنه هه‌ڵبگرێ و گه‌ره‌که ئێران ئه‌م هه‌نگاوه‌ش هه‌ڵگرێت.
چوونکه به‌شێک له کۆمه‌ڵگا نزیک به هه‌شت میلیۆن که‌س بۆ گه‌شه‌پێدانی
فه‌رهه‌نگی خۆیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
له ئاکامدا ئستراتیژی ئێرانیش بێ ئه‌م لاو ئه‌و لا هه‌ر به‌ره‌و ئه‌وه
ده‌ڕوات که باوه‌ڕی به ناسنامه‌ی ئه‌و به‌شه له کۆمه‌ڵگای ئێران هه‌بێ
. هه‌ر چه‌ند که له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی نژاد دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که
له لایه‌ن بڵاوکراوه‌ی ڕێکخراوی هه‌ڵسه‌نگاندنی کارناسی‌یه‌وه ، ئه‌ده‌بیات
و زمانی کوردیش خراوبووه به‌ر باس، به‌ڵام تا ئێستا هیچ خوێندکارێک قه‌بووڵ
نه‌کراوه.
_________________________
سه‌رچاوه : ڕادیۆ
زه‌مانه.
|