٩\٧\٢٠١٣
بڕیاری دادگای
کۆپنهاگ لە دانیمارک
لەسەر داخستنی سێ
تەلەفزیۆنی کوردی
بڕیارێکی سیاسی و
ناپەسەندە.
بە
پیی بڕیارێکی دادگای کۆپنهاگ ٣ تەلەفزیۆنی کوردی (رۆژ تیڤی، نوچە تیڤی،
ئێم.ئێم.سی) داخراون کە دەنگ و ڕەنگی گەلێکی مافخوراوە، کە بۆ ئازادی و
دێمۆکڕاسی لە ناوچەکەدا تێدەکۆشن. لە کاتێک دا کە پڕۆسەیەکی ئاشتی لە
باکوری کوردستان لە ئارا دایە، ئەو بڕیارە هیچ یارمەتیەک بەم پڕۆسەیە
ناکات و لە ڕاستای بێدەنگ کردنی گەلی کورد دێتە ئەژمار و یارمەتیدەری
دەستەڵاتدارانی حاکم بە سەر کوردستان دا دەبێت و لە بەردەوامی خۆی دا
هاوسەنگەر و هاودەنگ لە گەڵ دیکتاتۆران بۆ داپۆشین و کپ کردنی سیما و
دەنگی گەلی کورد لە دژی ئازادی بیر و ڕا دا دەبێت.
(ئێم.ئێم.سی) تەنیا تەلەفزیۆنێکی کۆلتوورییە و بۆ گەشەکردن و
بڵاوکردنەوەی گۆرانی و کۆلتووری کوردی تێدەکۆشێت و هیچ پرۆپاگەندەیەکی
سیاسی ناکات، ئەو بڕیارە بڕیارێکی نادادوەرانەیە و دژایەتی ڕاستەوخۆ
لەگەڵ کۆلتوری کوردی کە کولتوریکی کۆنی ناوچەکەیە دەکات.
دژایەتیەکی
قوڵی سیاسی و کۆلتووری و حقوقی لە کوردستان بە دژی گەلی کورد لە
ئارادایە و دەستەڵاتدارانی حاکم بە سەر کوردستان بە هەزاران تێکۆشەری
کوردیان لە زیندانەکانی خۆیان لە بێدەنگی دا کوشتوە و ئێستاش بە
هەزاران تێکۆشەر لە ژێر ڕەوشیکی نامرۆڤانەدا لە زیندانەکانی دیکتاتۆران
چاوەڕوانی ڕەوشێکی نادیارن و ڕۆژانە بە دەیان پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ
دێتە ئاراوە و لە ئاست ئەم پێشێلکاریانەدا، مێدیاکانی دانمارک و
وڵاتانی ڕۆژئاوا بێدەنگن و ئەو کردەوانە مەحکوم ناکەن، بەڵام لە جیاتی
یارمەتیدانی دەنگی ئازادیخوازی کورد و بە مێدیایی کردنی ڕەوشی
نادێمۆکڕاتیک و کردەوەکانی حاکمانی سەر کوردستان، بە داخستنی
تەلەفزیۆنەکانی کوردی، ڕاستەوخۆ یارمەتیدەری کپ کردنی دەنگی کوردی دەبن
و ئەم بریارە راستەوخۆ لە ڕوانگەی ئێمەوە دەکەویتە کاناڵی بە هێز کردنی
دیکتاتۆریەت و لە گەڵ پڕینسیپەکانی ئازادی و ڕادەربرین دەکەوێتە
دژایەتیەوە.
لەو دۆخەدا گەلى کورد لە رێگەى ئەو کەناڵانەوە پێشێلکاریەکانى مافى
مرۆڤ لە لایەن دەسەڵاتدارانى سەر خاکى کوردستان ئاشکرا دەکات. بەتایبەت
ئەو پێشێلکاریانە کە کەناڵەکانى دیکەى راگەیاندن باسى ناکەن، بۆیە ئەوە
بە کپکردنى دەنگى کوردى چەوساوە دەزانین و لە رێگەى ئەو بڕیارەوە پەردە
بەسەر شاردنەوەى پێشێلکاریەکانى حکومەتە دستەڵاتدارەکانی کوردستاندا
دەدرێت.
بە گشتی ئەم بڕیارەی دادگای دانمارک بە ناپەسەند و دژ بە دێمۆکڕاتیزە
کردنی ناوچەکە دەزانین و داوخوازین پێداچونەوەیەکی ژیرانەتر لە سەر ئەم
کردەوانەی خۆیان بکەن و نەبنە لایەنێکی شەر بە دژی دێمۆکڕاسی و ئازادی
ڕادەربڕین.
کهمپهینی بهرگری له بهندکراوانی سیاسی و مهدهنی
کۆمهڵهی مافی مرۆڤی کورد
http://kmmk.info
http://kampain-zendani.blogspot.se
info@kmmk.info
Kampain82@yahoo.com
|