| 
			١٧\٣\٢٠١٠ 
			      
			 بڕیار
			. 
			
			 
			کەژاڵ
			ئیبراهیم خدر  
			بڕیار وابوو ببین 
			بە بەردکام بارانە کام تۆفانە
 زۆر بەخوڕە
 ئێمە پێ نەتوێتەوە
 بریار وابوو
 ببین بە داربەروویەکی جوان
 کام رەشەبا زۆر بەهێزە
 رەگەکەکانمان هەڵنەکەنێ و
 کامە تەور دەمی تیژە
 لاقەکانمان نەبڕێتەوە
 ئازیزەکەم …
 پێش ئەوەی باران ببارێ و
 پێش هەڵکردنی رەشەبا
 تۆ رۆیشتی و نەهاتیەوە
 (نەتدەزانی ئەوەی بچێ ماسی بگرێ
 دەبێ قولەی پێشی تەڕبێ ؟).
 
			  
			
			
			kazhal_3@hotmail.com
 
 
       |