٣\١\٢٠١٤
بڕیاركوژه‌كان!

شوان سدیق
خه‌ونی
بڕیاره‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بچووك بۆته‌وه
بۆ قیرتاوكردنی جاده و چاره‌سه‌ركردنی ئاوه‌ڕۆی
كۆڵانه‌كان. ئیتر له سایه‌ی سه‌ری ده‌سه‌ڵات شتێكی تر نیه گه‌نجان و
لاوان. ئه‌وان خه‌ونی پێوه ببینن. خۆ ئه‌وان هه‌نگاوی زیاتر بنێن نه‌وه‌ی
پێشوو تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی قه‌دری
ئیستا نازانن. نه‌وه‌ی پێشووش بیریان نیه گه‌وجێنراوی ده‌ستی كه‌مینه‌یه‌كی
پاوانخوازن به ناوی شه‌رعیه‌تی شۆرشگێریی
هه‌موو شتێك بۆیان حه‌ڵاڵه!
ئه‌وان بیریان چووه، سه‌رمایه‌ی ئه‌م وڵاته گه‌نجان ژنان و منداڵان و
به‌ساڵاچوانن، نه‌ك ئه‌و كۆمه‌ڵه مافیایه سه‌رماییه‌كی ره‌مزیان له‌ناوخۆیان
و كۆمه‌ڵكا بۆ خۆیان چێ كردوه.. ئه‌م كۆمه‌ڵه مافیایه كه له دووه‌م
رۆژی ساڵی نوێ "بڕیار حه‌سه‌ن"یان تیرۆر كرد له سه‌ید سادق ئه‌وان
پاراستن و به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له‌وه‌دایه كه خودیه‌تی
خۆیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا بسه‌پێنن.
كوشتی ئه‌م گه‌نجه له‌وكاته‌دا بوو كه سەر لە بەیانی رۆژی پینج شه‌ممه
٢ی مانگ بەشێك لە هاوڵاتیانی قەزای سەید سادق خۆپیشاندانێكی ناڕەزاییان
ئەنجامدا و داوایانكرد، قەزاكەیان لە رووی خزمەتوزارییەوە گرنگی زیاتری
پێبدرێت و بەرپرسە ئیداریەكانیش دەستلەكار بكێشنەوە. بۆئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یان
لانی كه‌م خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تای پێبگا. له‌بری وه‌ڵامی ناره‌زایی
كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا زیانی گیانی و مادیه‌كی زۆریشی لێ كه‌وته‌وه...
سیاسیه‌تی حیزبە ناسیونالیستەکان و شۆسیال دیموكراتی
كوردی وه‌هایه ساڵانێكه له هه‌وڵێ ئه‌وه دان چه‌ند كه‌سێكی پاره
دار كاریگه‌ریان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه هه‌بێ.. ئه‌م كۆمه‌ڵه هه‌م وه‌ك
خاوه‌ن كار، خاوه‌ن كۆمپانیا، پاره‌دار و هه‌م وه‌ك سیاسیش رۆڵیان
پێدراوه. ده‌ستیان خستۆته هه‌موو جومگه‌كانی ژیان، ئابوری، ئاسایش،
لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌ر‌ده و دینیان قۆرغكردوه.
به‌ئاشكرا مرۆڤ سه‌رکوت ده‌كه‌ن، رووی
دادگا‌و دادوه‌ر و ئاسایش و پۆلیس و ده‌زگا نیشتمانییه‌كانیان به
ئاراسته‌ی خراپی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان وه‌رگێڕاوه، كه‌چی به‌بێ شه‌رم
و سڵه‌مینه‌وه، دێنه سه‌ر شاشه‌ی تیڤ باسی ژیانێكی شایسته‌و سیاسه‌تی
حه‌كیمانه بۆ هاوڵاتییانی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن.
ده‌شێ چاره‌نووسی ئه‌م بڕیاركوژ و هیواكوژ و
ئه‌وانه‌ی خوێنی كاوه گه‌رمیانی و سه‌رده‌شت عوسمان و كادیرانی
كۆمۆنیست و ئه‌بوبه‌كر عه‌لی شاعیری و رووداوه‌كانی
١٧ی شوباتیان له ئه‌ستۆیه به كوێ
بگات، تۆ بڵێی رۆژێك بێ خوێنی ئه‌م مرۆڤانه به
ئاسانی به‌زایه نه‌ڕوات؟ یان خوێنی ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی خوێنی
ئه‌و سه‌دان هه‌زار كه‌سه كورده‌ی به‌عس له‌ناویبردن چاره‌نووسی
ئه‌مانیش به هه‌مان شێوه بێ؟!
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|