بیسته‌مین ساڵڕۆژی مه‌رگه‌ساتی جینۆسایدی هه ڵه‌بجه له فینلاند.
له بیسته‌مین ساڵڕۆژی مه‌رگه‌ساتی جینۆسایدی هه ڵه‌بجه دا، ناوه‌ندی چاک له فینلاند، به‌هاوکاریی ڕه‌وه‌ندی کوردی له فینلاند، هاڵده‌ستێت به یادکردنه‌وه و به‌پیرۆز ڕاگرتنی خوێنی قوربانیانی شاری هه‌ڵه‌بجه. به‌وبۆنه‌یه‌وه ژماره‌یه‌ک چالاکی ڕێک ده‌خات و ئه‌نجام ده‌دات، له نێویاندا:
له ئاستی کۆمه‌ڵگای فینلاندیدا:
له ڕۆژی 15.3.2008 دا ناوه‌ندی چاک هه‌ڵده‌ستێت به بڵاوکردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له بڵاوکراوه‌یه‌ک بۆ ناساندنی زیاتری تاوانی کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی گه‌لی کورد بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کورد و پشتگیریکردنی له مافی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان، وه‌ک تاکه ڕێگایه‌ک بۆ کۆتاییهێنان به جینۆسایدی گه‌لی کورد.
ئاماده‌کردنی پێشانگایه‌کی فۆتۆگرافیی گه‌ڕۆک، له نێوان 16.3 تا 14.4 له چه‌ندین کتێبخانه و ده‌زگا و بنکه‌ی ڕێکخراوه‌یی و ناوه‌ندی ڕۆشنبیری و پیشه‌ییدا و به پێی پلانێکی پێشتر داڕێژراو. ژماره‌یه‌ک چالاکیی تر که له ڕۆژانی دوواتردا درێژه‌ی ده‌بێت و ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.
له ئاستی ڕه‌وه‌ندی کوردی و دۆسته‌کانیدا:
ڕێکخستنی یادێک له ڕۆژی یه‌کشه‌مه 16/3/2008،کاژێر 14 (2ی پاشنیوه‌ڕۆ). ئه‌م یاده بریتی ده‌بێت له: سێمینارێک که چه‌ندین بابه‌تی تێدا پێشکه‌ش ده‌کرێت. پێشانگای فۆتۆگرافیی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه. بڕگه‌یه‌کی تایبه‌ت به که‌سوکاری قوربانییان. پانێڵێکی گفتوگۆ له‌سه‌ر جینۆسایدی گه‌لی کورد و ئاکامه‌کانی. چه‌ند بڕگه‌یه‌ک له ئاوازی گونجاو .
هاتنتان نیشانه‌ی به زیندووهێشتنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌یه، که به ده‌ستی دوژمنانی گه‌لی کورد و دوژمنانی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام دراوه.
کات: ڕۆژی یه‌کشه‌مه 16/3/2008،کاژێر 14 (2ی پاشنیوه‌ڕۆ) ناونیشان: Nokiantie 2-4 , Helsinki نهۆمی سێهه‌م بۆ گه‌یشتن به شوێنی مه‌به‌ست: پاسی ژماره: 64, 65A, 66, 67, 72, 611N, 633K, 776 ڕاتیکای ژماره: 1, 1A, 7A, 7B
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد (چاک) له فینلاند
|